ئازاد رواندزی
دوێنی ئاسۆ حاجی بەناو راگەیاندنکار و نوسەری دەربار و پیاوەکەی پاراستن، گوایە وازهێنانی خۆی لە پارتی راگەیاند. وەک ئەوەی پارتی حیزبێکی زۆر دیموکراتە بەئاسانی ئاسۆکان لە داوی رزگار دەبن!! ئاسۆ لەبەر ئەوەی بەڕەزامەندی خۆی بەشداری پارتی نەبووە، بۆیە بە رەزامەندی خۆشی ناتوانێ لێی رزگاری بێ.
ئاسۆ حاجی یان بەناوە کۆنەکەی زەینەل قادر، سەرەتای راپەڕین بەشداری ناوریزەکانی یەکێتی بوو، دوای ماوەیەک لە ریزەکانی یەکێتی، دواتر بەشداری ریزەکانی پەکەکە بوو، بەڵام لەئەنجامی بۆردوومانێکی تۆپهاوێژەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٩٤ ئاسۆ لە زەڵێ را دەکا و دەگەڕێتەوە هەولێر و خۆی دەخاتە باوەشی پارتی.
ئاسۆ حاجی وەک هەموو راگەیاندکارانی پارتی، تاکو نەبنە جێی باوەڕی دەزگای پاراستن، بۆیە ناخرێن ناو کاری راگەیاندنی و ئەرکیان پێنادرێت. لەسەر ئەو بنەمایە وەک کادیرێکی دەزگای پاراستن لە راگەیاندنەکانی پارتی دەستی بەکار کردووە، بۆیە تەنها ئاسۆ خۆی وەک راگەیاندنکار دەبینێ، ئەگینا سەرجەم خەڵکی هەولێر و ناسیاوانیشی، ئاسۆ وەک کادیرێکی ترسنۆکی پاراستن دەبینن. بۆیەش لەلایەن خەڵکی هەولێر و دەوروبەری وەک کەسێکی بێ زراو و بێکەسایەتی دەناسرێت.
هەڵبەت پارتی خۆی دەیەوێ ئەو جۆرە کادیرەی هەبێ، تاکو پەلاماری هەموو کەسێکی پێبدات کە ناڕازیبێ لەگەڵ پارتی، یان رەخنەگر بێ لە سیاسەتەکانی پارتی. بۆیە لەوێنەی جەمال و عەبدوڵا و حاکم فەرهاد و ئاری هەرسین … ژمارێکی زۆر کە لەناو حیزبەکانیتر چوونەتە ناو پارتی، دەزگای پاراستن تەنها شەڕە جنێو و کاری نەشیاویان پێدەکات، بۆ ئەوەی زیاتر ناشیرین بن و جارێکیتر لە دەرەوەی پارتی هیچ پارت و لایەنێکیتر لەخۆیان نەگرێ.
ئاسۆ حاجی هەتا نێچیروان سەرۆکی حکومەت و دەسەڵاتداربوو لەناو پارتی، ئاسۆ وەک دەستەڕاستی نێچیروان هەڵسوکەوتی دەکرد، لەوەتەی نێچیروان مۆدێلی نەماوە، یان شەڕی پسمامان گەرم بووە، ئاسۆش بایداوەتەوە لای مەسرور و پەلاماری راست و چەپی بۆ دەدات، ئینجاپاراستن وەک راوێژکار دایانمەزراند.
خاڵێکی کۆمێدی لە بڵاوکراوەکەی ئاسۆ حاجی هەیە دەڵێ، لەدژی گەندەڵی بوومە!! ئاسۆ نەک لە دژی گەندەڵی، بەڵکو چەتەیەکی پاراستن بووە لە ناو راگەیاندنی پارتی، پاراستن بە فشار بەسەر راگەیاندنەکانی سلێمانیشیان فەرز کردبوو، تاکو گوتارەکانی بڵاو بکەنەوە. ئەگەرنا ئەویش وەک دژە گەندەڵبوونەکەی رێناز فایەق بوو گووتی جوتیار عادل پەلاماری داوم!!!
مۆدێلی ئاسۆ لە سلێمانیش خەڵک زۆری لەگەڵ ئاشنایە، ئەویش ئاری هەرسینە. ئاری کە زەڕەیەک کەسایەتی نییە، چونکە پارتی باوکیان کوشتووە، بەڵام ئاری جامانەی سوور ئەخاتە سەری. کاتێک ئاری پارەی لێ دەبڕێ دەڵێ واز لەپارتی دێنم، ئینجا منداڵەکانی مەسعود و فازل میرانی بانگی پیرمامی دەکەن و هەندێک دۆلاری دەخەنەوە گیرفان و رەوانی سلێمانی دەکەنەوە. گومانی زۆر ئاسۆ حاجیش یان پارەی لێبڕاوە، یان پاراستن بەناوی وازهێنان لە پارتی بیانەوێ ئەرکێکیتری پێ بسپێرن، بۆیە ئەو بابەتی وازهێنانەی وروژاندووە.
ئاسۆش لە وێنەی ئاری هەرسین خاوەنی زەڕەیەک کەسایتی نییە، چونکە پارتی کچە خوشکی ئاسۆیان کوشتوە، بەڵام ئاسۆ وەک ئەوەی هیچ نەبووە چەتایەتی بۆ پارتی دەکات.
چاوەڕێبین، ئەگەر منداڵەکانی مەسعود ئاسۆیان بانگی پیرمام کرد و تۆزێک گوێیان راکێشا، ئەوا بۆ چەند دۆلارێک بووە. نا ئەگەر بەردەوام بوو لە وازهێنانەکەی، ئەوا دیارە پاراستن ئەرکێکیتری پێدەسپێرێ و بۆ ئەمەش زەمینە ئامادە دەکەن، گوایە وازی لەپارتی هێناوە، تاکو ببێتە جێی باوەڕی هەندێک کەس و دەزگای داماو. پاراستن ئەو جۆرە کەسانە وەک سیخوڕ لە دامودەزگاکان دەچێنێ، دوای کە کاریان تەواو بوو دەیان گەڕێنێتەوە، جا خۆشیەکەی ئەوەیە، لەهەموو شوێنێک دەڵێن وازمان هێناوەو ناڕازی بووینە. دیسان خۆیان داوێژنەوە باوەشی گەندەڵی پارتی.