ئازاد حاجی شەریف
ئەگەر سەیری لێکدانەوەو شڕۆڤەی نوسەرو و ڕۆژنامەنوس و شرۆڤەکارەکانی کورد بکەین ، ئەوە ئەخوێنیەوە ئەمریکا دوونیا دەگۆڕێ و لەم گۆڕانکاریانە کورد سوودمەندی یەکەم دەبێ و نەیارەکانی زیانمەندی یەکەم . کورد لەگۆڕانکاریانەی کە شرۆڤەکاری کورد باسی دەکا هیچ سوودمەند نابێ چوونکە گۆڕانکاریەکان سنورێکی دیاری کراوی هەیە ، لەگۆڕینی دەسەڵات مل پێ شۆڕکردن وولاتان قەتیس بووە ، کورد ئەوکاتە سوود دەکا ئەگەر جارێکی تر نەخشەی وڵاتان گۆڕانکاری بەسەردابێت و دەوڵەتێکی کوردی لەهەرپارچەیەکی خاکی کوردان لەدایک ببێت ، ئەمەشیان لەبەرنامەدا نیە بۆماوەیەکێ دوریش .
ئەی ئەم هەللایە لەپای چیە ، ڕاستە کورد زۆر چەوساوەتەوە بەڵام وەکووئەسپەکەی ئەدلەری لێهاتووە هەرکوێ تروسکایی ببینێ تاوی دەداتێ .
وەها باس لەتواناکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دەکەن ، کە هیچ شتێک لەپێشیان خۆی ناگرێ و تەختیان دەکا ، لەڕاستی ئەوە وانیە ، تا ئێستا بەدەست حەماس و حوسیەکان گیرۆدەن ، ڕووی سەدساڵی ڕابردووی ئەمریکایان سپی کردەوە لە ئیدعای چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی .
ئێستا دونیاک لە ئارادایە چەندین جەمسەر قسەی خۆی هەیە ، لەمەڕ کۆی پرسەکانی جیهان ، ئەمانە بۆ بوونە خاوەن بۆچوون لە مەڕ گرفتەکان بۆ ئەمریکا وەکو پۆلیسی جیهان نەماوە ، زۆر بیروو ڕا لەسەر ئەم بۆچوونە هەیە ، هەندێک دەڵێن سەرمایەداری جارێکی تر دەبێ خۆی نوێبکاتەوە لەگەل سەردەمەکە دەست پەنجەی نەرم بکا هەندێکی تریش دەڵێن لیبرالیزم و کاپیتالیزم لەکێشەدان ، پێویستیان بە سیناریۆی نوێ یە بۆ بەڕێوەبردنی جیهان ، بڵام بەکورتیەکەی کە زۆر شڕۆڤە هەڵنەگرێ ئەوەیە کە دژە جەمسەرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ئەوحاڵەتەی کە هەمان ئامرازەکانی ئەمریکایان لایە کە ڕێبەرایەتی جیهانی پێ دەکا ، لە ئابووری و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو پێشکەووتنی چەکی نەوەی نوێ خێراتر لەدەنگ …هتد ئەی بۆ ئەوانە ڕابەرایەتی جیهان نەکەن . لەخراپترین حاڵ پشکیان دەوێ لە بەڕێوەبردنی جیهان و خێروو بێرەکەی ، لە ئێستادا ئەمریکا هەموو هەول و تونایەکی بۆ ئەوەیە جیهان بگەڕێنێتەوە پێش جەنگی ئۆکڕانیا ، کەچی ناتوانێ ، ئەگەر شەڕی ئۆکرانیایان بۆ ئەوە هەلگیرساند ڕووسیای پێ لاواز بکەن یا هیچ نەبێ توانای بزانن ، هەرزوو ولامەکەیان وەرگرت ، هەڵەی ستراتیژی گۆڕانکاری ستراتیژی بەدوای خۆی دادەهێنێ ، ئەمریکا و ناتۆ چەند پەلەیان بوو بۆ شەڕی ئۆکڕاین ڕوسیا دوو ئەوەندە تا پێیان بڵێ لەهەموو شتێک حیساباتان ڕاست نیە ، بەر ئەنجامەکەشی دەبینن ئەوەی پەلەیەتی لەڕوەستاندنی شەڕ ئەمریکایە ڕووسیا نیە ، زلهێزێک تەواوی ستراتیژی هەڵەبووە لەدوای شەڕی ئۆکراین نازانی چۆنی چاک بکاتەوە یەک دونیا سازشی بۆ ڕوسیا کردووە ، دێت هیوای خۆی لەسەر هەنگاوەکانی ئەو هەڵچنیووە ، کورد دەبێ بزانێ لەم گۆڕانکاریانەی ڕوودەدەن جێ پەنچەی ئەوی تێدا نابێ چونکە هیچ ئەداتێکی نیە ، بەباش و بەخراپ ئەوەی بەسەریشی بێ تەنها دەبێ جێ بەجێی بکا ، ئەگەرنا لەخراپەوە دەچێتە خراپتر ، ئەوەی ڕوودەدا شەڕی دونیایەکە بۆ لەدایک بوونی دوونیایەکی نوێ فرەجەمسەری هێزوو ئابوری کورد لەهیچ لەم بوارانە مەحەلی نیە ، کوردایەتی بەعاتیفەی قەومی ناکرێ دەبێ ئەدات هەبێ نەمادی نەمەعنەوی هیچمان نیە مەبەستم باشوورە ، کەواتە دەبێ نەفەسێکی نائومێدتر بهێڵێنەوە لەو نا ئومێدی تێیدا دەژین . ئەوەی ڕوودەدات چارەسەری لای زلهێزەکانە خۆشیان بڕیاردەدەن هاوپەیمانە ستراتیژیەکانیان چۆن بن ، ئەوەندە خەون بەوە دەبینن ئیسرائیل دەوڵەتێکتان بۆ درووست بکا ئەم ماوەیە خۆتان هەوڵتان دابا بۆ خۆتان دەوڵەتێکی وەکو ئیسرائیل دادەمەزراند بەڵام تەنها دز بەخوێنی خۆش نوودی دەخەوێ مەبەستم حزبەکانە نەک گەلەکە .