ئازاد حاجی شەریف
جارێ بزانین چ شتێک گەلێک یان هێزێک دەکاتە ئەو ئەداتانە چین وادەکات ڕەقەم بێت ، ئایا ئەو ئەداتانە لەکورد دا هەیە .
ڕەقەم بوون بەعاتیفەی قەومی دروست نابێ ، کارگەلێکی درێژ خایەن و وردی دەوێ تا ببیتە ڕەقەم ، هەندێ هۆکار بۆ ڕەقەم بوون ئەسلەن لەدەرەوەی توانای کوردە ، ئەی بۆ وا شاگەشکە بووینە ، بەم گۆڕانکاریانە خۆمان لێ بۆتە ڕەقەم ،
جارێ پێویست ناکا باسی ستراتیژی بەڕەقەم بوون بکەین تەنیا تاکتیکی بەکارت بوونمان هەیە ، هەندێک لەدەرەوەی ئیرادەی کوردە .
۱. هەلکەوتەی جوگرافی کورد واهەلکەووتووە بەنەیارەکانی دەوردراوە ، خراپترین جوگرافیای هەیە ، هەردەولەتێک یان قەوارەیەک دروست بێت زۆر بەئاسانی نەیارەکاڻمان دەتوانن بیخنکێنن.مەگەر تەنها نەیارەکان ئەوەندە فێری قبوڵکردن و دیموکراتی بکرێن قەبولیان بێ بە هەر هۆکارێ وەک فیدرالیەکەی هەرێم کە هەر ڕۆژێ هەندێ دەسەڵات و خاکی لەکورتی دەدات.
۲. ناوماڵی کورد و ئەوەی پێی دەڵێن یەکڕیزی دابەش بونێکی وەها بنەماڵەیی بەخۆگرتووە هەر ئاوێنەیە دەچێ وردوو خاش کرابێ چاکیشی بکەیەوە وێنەی خۆت ناناسیتەوە ، تەنانەت حزبەکانیش لەناو بنەماڵە بەسەر براو ئامۆزاو دابەش بووینە ، حزبەکانیش وەها دابەش بووینە لەهەرحزبێک بەجووت هەیە ، تەنها وشەیەک بۆناوی حزبەکە زیادکراوە یان هەمان کەسن لێی هاتوونەتەدەرەوە .
۳. ئابوری هەوڵێک هەبوو بۆ ئابووری بەڵام نەک بووە سەقام گیری بازاڕی وزەی جیهانی بەڵکو بووە هۆی چەتەگەری و شێوانی بازاڕی جیهانی وزە و بۆ خزمەتی بنەماڵەکان لەبەر ئەوەی کورد لەخودی خۆی نیازی بەڕەقەم بوونی کوردی نیە بەپەیژەکانی حوکمڕانی نەڕۆیشت تەنها هەلپەی بەدەست گەیشتنی بوو بۆ دەوڵەمەند کردنی چەند بنەماڵەیەک .
٤. لەڕووی دیبلۆماسی نوێنەرایەتیە دیبلۆماسیەکانی کورد لەجیاتی کاری دیبلۆماسی کاری بازرگانی دەکەن ، زۆریشیان بەناوی کۆمپانیا تۆمارکراون . وایاندەزانی بەهەڕاچکردنی سەرخان و ژێرخانی وڵات بۆ دۆست و دوژمن دەسەڵاتی بنەماڵەکان درێژ دەکاتەوە ، خۆ کەس لە سەددام و قەزافی نەوتی زۆرتر نەبوو کەچی دادی نەدان .
٥. لەڕووی موخابەراتی ، موخابەراتی دونیا لەناو کوردان تەراتێن دەکات ، تەنها موخابەراتی کوردی نەبێ ، ئەگەر هەشبێ تەنها کاری چاودێری ڕۆژنامە نوس چالاکوانی دەرەوەی حزبەکەیەتی .
٦. خودی کورد دیموکراسێ قبوڵ نیە دۆڕان نازانێ ئەمە بۆ هەرچوارپارچە ڕاستە ، ئەگەر دکتاتۆرێک لابەریت و دیکتاتۆرێکی کوردی دروست بکەی چ جیاوازیەک هەیە .
۷. زۆری قوربانی دان ، هەرزوو لەبەری بەکارهێنانی بۆئایندەی نەتەوەیی ئەویش خستە سەودای بازرگانی پێگەی بەهێزکردنی چەند کەسێک و حزبێک هەرچەندە باوی قوربانی زۆر نەماوە بۆئەوەی ڕەقەم بێ ئەوە فەلستینیەکان سەدساڵە قوربانی دەدەن ناشهێلن لەسەرخاکی خۆشیان دەوڵەت دروست بکەن .
٨. هێزیکی ئەوتۆی نیە خۆی بپارێزێ چۆن دەتوانی بەرژەوەندی زلهێزەکان بپارێزێ لەوەتەی هەیە دەبێ بیپارێزن
۹. واقیعێک دروست بووە لەبیری چووە بۆیان دروستکردووە ، ئەگینا لە کوردەکانی باکوورو ڕۆژهەلات ئازاتر نین ، ئینجا بەگژ دروستکەرەکانیشی دادەچێت و گوێیان بۆ ڕاناگرێ
۱۰. هەموو هیواو ئاواتی لەسەر سەرەڕۆیەکانی ئەمریکاو بەتایبەتی ئسرائیل بنیات ناوە ، باشە عەرەب یان فارس یا تورک ، قوڵایی ستراتیژی بەڕەقەم بوونی تێدایە یاکورد نموونە تورکیا ئەندامی ناتۆیە هیچ کات بەیوەندی لەگەل ڕوس و چینیەکان نەگەیاندوتە مریشکە ڕەشە لەبەر ئەوەی دەیەوێ ڕەقەم بێ ، تەنها کورد نەبێ لەعێراق دەژی و لەگەل عێراق دەیگەێنێتە مریشکە ڕەشە ، بۆ دڵڕاگرتنی ئسڕائیل حەزدەکا ئەو وولاتە وێران بێ کە ڕەقەم بوونی لەوێوە دەست پێ دەکا ، سەرانی کورد چ دوستایەتیەک و چ بەیوەندیکیان لەگەل ڕوس عەرەب چینیەکان هەیە کە ئەوانە هەموو کات گاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان بەسەرتەوە هەن ، حساب بۆکەسناکا .
۱۱. گریمان ئەمریکا کورد دەکاتە ژمارەیەکی ناوچەکە ئەی چ لە عەرەب و تورک و فارس دەکا ، دەبێ ئەوەبزانیین هێشتا زۆری ماوە ئەو میللەتانە لەپەوەردە چەندسەد ساڵەیە دەربچن کەتۆیان وەک ڕەقەم قبوڵ بێ ئەمە بەگۆڕینی سیستەمەکانیان ناکرێ خۆ سیستمی حکوم لەعێراق گۆڕا کەچی تا ئێستاش واڕاهێنراون جگە لەخۆیان کەسی تریان قبوڵ نەبێ ئەمە بەگوڕینی حکومڕانانی نایەتەدی ، سەرەتا خۆت هیچ ئامادەیەکت نەکردووە چ گلەیی لەوان دەکەی.
۱۲. ئسڕائیل لەفەلەستین دەدا تۆ لێرە جاڕی روخانی چوار دەولەت دەدەی ، کەلەناو هەناوی دەوڵەتەکانیان دەژی بەخۆشی بێ یان بەنا خۆشی ، ئەمانە دەستیان بێتەوە بەرخۆ چیت لێ ئەکەن ، چۆن بەڕەقەم قبولت دەکەن .
١٣. گریمان ئەمریکا بە ڕەقەمی دانای چ لەتوانات داهەیە بەرژەوەندی ئەمریکاو ئسڕائیل بپارێزی ئەوەند چەکی پێشکەووتووت هەیە لەهی ئەوان پێشکەووتووتر پێیان ببەخشی ، ئەوەندە کارگەی دەرهێنانی کانزا دەگمەنەکانت هەیە ، ئەگەر مەوادیان نەدەیتێ ناتوان شیپ بۆ زیرەکی دەستکرد دروست بکەن ، یان ئەوەندە سیستمی پەروەردەت پێشکەتووە زانایان بۆ بنێری ، یاخود داهێنانەکانت ئەوەند وردوو زۆرن دەترسن بەرائەی ئیختراعیان لێ زەووت بکەی ، یا ئابووریەکی ئەوەندە بەهێزت هەیە هەڕەشە بکەی بلێی چیتر بەدۆلار مامەلەناکەم نیزامی سوفیەت جێدەهێلم دەچمە نیزامی میری ڕوسی ، یان ڕێڕەوێکی ئەوەندە ستراتیژی دەریایی یان وشکانیت لەبەردەستە هەڕشەی داخستنیان لێ بکەی ، لەڕووی سەربازیش ئەمریکا خۆی دەلێ هەرسەربازێکمان لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ئەگەر پێگدادان بۆنموونە لەگەڵ ئێران ئەوا ئەو سەربازانە لەژێر چەپۆکی رحمەتی دووژمن دەبێ چوونکە تەکنەلۆژیای سەربازی وا خێرا پێشکەووتووە دەستیان پێیان ڕادەگات ، شوێنەکەت ئەوەندە ئەمینیش نیە ، هاوپەیمانەکەت خۆی تێدا مەلاسبدا .
۱٤. دەبێ هاوکێشەیەک بۆ خۆت دانێی هاوکێشەی بەڕەقەم بوون ئەوەیش بریتەیە لەچەند ستراتیژیەکی ئابووری سەربازی پاراستنی هەردوو بەرژەوەندیەکەی پێشوو ئایا لەتۆداهەیە یا بۆنموونە عێراق ئەوە لێرەوە دەزانی ڕەقەمی یاکارت.
۱٥. ئەگەر عەرەبی عێراق مەترسی بن بەدابڕانی کورد مەترسیەکە هەروەک خۆی دەمێنێتەوە ئەمە بۆ تورک و فارسیش ڕاستە تەنها ئەگەر لەگەڵ ئەم دەوڵەتانە بمێنیەوە دەتوانرێ وەکو کارت بۆ ناسەقامگیری بەکاربهێنریت تا زلهێزەکان سەفەقاتی بەرژەوەندیاکانیان دەچننەوە . ئەم گۆڕانکاری سەرەڕۆیەی دەوڵەتیش لەدەوڵەتان دەکرێ کۆتایی پێدێ نموونەی زیندووی هەڕەشەکانی فەڕەنسا لە جەزائیر بە ژان کۆتایی پێهات بەپێدانی چەکی پێشکەووتوو لەلایەن ڕوسیا بۆ جەزائیر بڕواناکەم غەرب جارێکی تر ئەم ئەزموونە لەهیچ وڵاتێک دووبارەبێتەوە ، تاڵە مویەکی تێدا دەهێڵنەوە، لەهەمووی لەبەدبەختی کوردە ئێستا دونیا فرەجەمسەر زلهێزەکانیش بەدیلیان هەیە بەلام کورد نەیتوانی هاوسەنگیەک دروست بکا بەکەڵکی بێ .