ئازاپرێس
بیست و شەش ساڵ لە دەنگی ئەمریکا ماندونەناسانە و لەخۆبوردوانە خزمەتی هەرچوار پارچەی کوردستانی کرد!
بەڵێن سالح ساڵی ١٩٦١ لە شارۆچکەی هەڵەبجە لەدایک بووە، ئەو کاتە باوکی لەو شارەدا فەرمانبەر بوو.
هەر بەهۆی کارکردنی باوکییە پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە شاری شەقڵاوەی پارێزگای هەولێر تەواوکردووە، پۆلی دووش لە هەڵەبجە و دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری سلێمانی قۆناغی سەرەتایی تەواوکرد.
قۆناغی ئامادەیی لە هەردوو ئامادیی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی و دواناوەندی ڕانیە لە شاری ڕانیەی بناری کێوەڕەش خوێندووه.
دوا قۆناغی خوێندنیشی لە بەغداد، لە پەیمانگەی بەڕێوەبردنی ڕەسافە تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، سەر و سەودای لەگەڵ نووسیندا پەیداکرد و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانی هەڵبەست بەشێکی دانەبڕاو بوو لێی.
خوێندنەوەی هەڵبەستەکانی مەحوی لای ئەو تاموچێژێکی سۆفیانەی داوەتێ، کە ڕێکوڕەوان دەیکردە دەروێشێکی حاڵ گرتوی ناو ئەم خانەقا پاکیزەییەی هەڵبەست.
لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەتەکانەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەگەری کردووە و لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستانی عێراقدا کارم کردووە.
لە ساڵی ١٩٩٦ دا هەواری گواستەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لێرەش لە مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٩٩ بووە کارمەند لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا.
لە ڕۆژی ٣٠-٣-٢٠٢٥ کۆچی دوایی کرد .