یەکشەممە, ئایار 11, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن

هەڵەبجە .. ئەو شەهیدەی ۳۷ساڵە خوێنی لێدەچۆڕێت

ئایار 6, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاپرێس

لە بەرەبەیانی ڕۆژی ۱٦ی ئاداری ۱۹۸۸ کاتێ مناڵانی هەڵەبجە پەستەک و کۆڵوانەکانیان شلدەکردەوە و چاوەڕێی تینی خۆرەتاوی بەهارەبوون، دایکان لەخەیاڵی دۆڵمەی سەیرانی ڕۆژی نەورۆزی ئەحمەداوا و تەوێڵە و هەورامان بوون. کچان پرچی یەکدییان دەهۆنییەوە و گوڵە نێرگزەکانیان دەخستە نێوان گرێی پرچی یەکتری .. ئەودەم هیوا باڵی بەسەر سەرتاپای دەشتی شارەزوردا کێشابوو .. لەپڕ ئاسمان تاریک بوو .. چ تاریکبوون و تەمتوومانێکی ئەهریمەنیی !

سوپای ئێراق – قیادەی شیمالی حەرەس جمهوری و کەتیبەی ئاسمانی فڕۆکەکانی سەدام حوسەین کە گوایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئێرانی پڕچەککرابوون ، کاتێ لە کۆتاییەکانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران ئێراق نزیک ببوونەوە، بەڵام عەلی حەسەن مەجیدی کوڕەمامی سەدام حوسەین بۆ دواهەمین جار فەرمانی بۆ کۆمەڵکوژییەک دەرکرد .. کە سەدەی بیستەمی لەخەونێکی قوڵ ڕاپەڕاند و توشی مۆتەکەی هیرۆشیما و ناکازاکییەکی نوێی کردەوە.

لەکاتێک کە سوپای ئێراقی بەباشی لەوە ئاگاداربوون کە چ سوپای ئێرانی و چ هێزەکانی پێشمەرگە لە شارەکەدا نەماون و ئەوەی هەیە تەنیا گەلێکی بێگوناهە، ئەوان بەگوڕتر بوون بۆ فەرمانی کۆمەڵکوژی .. بۆیە هەر زوو بۆمبای پڕ سیانید و خەردەل و سارینی کۆمپانیا ئەڵمانی و هۆڵەندی و نەمساویەکانیان لە فڕۆکەکانیان بەست و بەرەو ئاسمانی هەڵەبجە بەڕێیان کردن.

لەبەرەبەیانی ڕۆژی ۱٦ی مانگ فڕۆکە جەنگییەکانی بەعس بە چڕی بۆردومانی ناوشاری هەڵەبجەیان کرد ، هەتا خەڵکی ئەو شارە ناچار بکەن بگەڕێنەوە ناو ماڵ و ژێرزەمینەکانیان و نەچنە دەشتودەر، بەڵام دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر ئەوسا بۆمبای کیمیایی کارخانە ئەوروپییەکانیان لەسەر خەڵکی هەڵەبجە تاقیکردەوە ، هەتا زۆرترین چاوی منداڵی کورد .. تا ئەبەد لەیەک بنێن.

لە ڕۆژی ۱٦ی ئاداری ۱۹۸۸ ئیدی بۆ ساتێک کاتژمێر لە شەرما لە چرکاندن کەوت و جیهان لە فاشیزمی ئوممەی عەرەبی ڕاچڵەکی! کە  بەهەمان ڕەنگی تاوانی گروپە جیهادییەکان بەرامبەر گەلی ئێزدی و عەلەوییەکانی ئەمڕۆ، کۆمکاری عەرەبی ئەوساش منداڵانی هەڵەبجەیان بە تاوانبار لەقەڵەمدا و شەرعییەتیان دا بە عەلی کیمیایی و سەدام حوسەین.

تاوانی هەڵەبجە خودی ئاوێنەی شەرمەزارکرد و نەیزانی ئیتر چۆن وێنەکان ئاوەز بکات! جیهانی شەرمەزار کرد.. خودی زوڵمی گریاند و ئەحمەداوای لە هاژە خست.. ئەو ڕۆژە  پێنج هەزار مرۆڤی کورد لە شاری هەڵەبجە شەهیدبوون.

ئەگەرچی تاوانی هەڵەبجە ساڵانێکی زۆر لە دووتوێی لاپەڕەی دادگاییەکانی جیهاندا مایەوە و خۆرکە لێیدا .. تاوانباران کە دەکاتە سەرانی حیزبی بەعس و خودی سەدام حوسەین و بنەماڵەکەی .. ۱٥ ساڵ لە حوکمڕانی بەردەوام بوون ، هەتا سالی ۲۰۰۳ و بە هۆکاری زۆر جیاوازتر ئەو دەوڵەتە لەلایەن سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان داگیرکرا و سەدام حوسەین و بنەماڵە و سەرانی بەعس بە خودی عەلی کیمیاییشەوە لەسێدارەدران.

دواتر هەڵەبجەش دەسخەڕۆکرا

لە ساڵی ۲۰۰۳ ەوە خەڵکی هەڵەبجەی شەهید سەرقاڵی ڕیزکردنی کورسی و ڕێکخستنی بۆنە و سیمینارن .. جا بۆ شاندە ناودەوڵەتیەکان بێ یان بۆ شاندە سیاسیە ئێراقی و کوردستانییەکان. هەرلایەنێک کاتێ بنگەی جەماوەرییەکەی خۆی لەدەست دەدات، خۆی و پاسەوانەکانی و کۆمەڵێک کامێرامان و ڕۆژنامەنوس دوای خۆی دەخات و سەردانی مەزاری شەهیدان دەکات، کە بۆیاخی دەرگاکەی هەمان بۆیاخی یەکەم ساڵی دوای ڕاپەڕینە و.. دواتر بێشەرمانەش هەندێ بەڵێنی هەڵبژاردن بە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی و خەڵکی شاری هەڵەبجەش دەدەن و ڕوو لە ئۆتۆمبێەلە گرانبەهاکانیان دەکەن کە هەریەکێکیان نرخی گەڕەکەماڵێکی هەڵەبجەی هەیە و بەجێی دێڵن.

لە ۲۲ ساڵی یەکەمی خۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت نەیتوانی هەڵەبجەی شەهید بکات بە پارێزگاش ، دواجار بە بڕیارێکی سیاسی پڕوپاگەندە ئامێز و لەپاش فشاری بەغداد سێ ڕۆژ پێش یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەو شارە لە ساڵی ۲۰۱٤دا وەک شار و سەنتەری پارێزگای ۱۹هەمی ئێراق و چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان ناسێنرا. ئەوەی جێی سەرنجە بەپارێزگابوون نەک نەبوو بە هۆی بوژاندنەوەی شارەکە و ساڕێژبوونی برینەکانی .. بەڵکو بوو بە هۆی نەهامەتی زیاتر و زیاتر.

هەتا ئەمڕۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە جگە لە گۆڕەپانێکی نوێی شەڕە پەڕۆی کاتی هەڵبژاردن و ناوەندێکی تری گەندەڵی و ئیستیحقاق و تەسکیەی حیزبی پارتەکان بۆ دامەزراندن و گەندەڵکاری زیاتر، هیچی تری لێسەوز نەبووە و تەنانەت بەناوی ڕێکاری ئەنجومەنی پارێزگا و ڕسوماتی تر بۆ گیرفانی ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس ، ڕێگری لە هاوکاری و سەرمایەگوزاری خێرۆمەندانیش دەکرێت کە دەخوازن خزمەتی شارەکەی خۆیان بکەن و لێرەو لەوێ قوتابخانەیەک ئاوەدان بکەنەوە و کورسی و مێز بۆ خوێنکاران دابینبکەن.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سێماڵکا – تەنیا دەروازە و پردی نێوان ئیمپراتۆریەتی تاریکی و ڕوناکی

بابەتی دواتر

ئەو وڵاتانەی بە هۆی شەرەوە سودی ئابوری دەبینن

editor

بابەتی دواتر

ئەو وڵاتانەی بە هۆی شەرەوە سودی ئابوری دەبینن

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025

عومەر گوڵپی قسەدەکات لەسەر ئەو سکاڵایانە کە تۆماری کردووە لەسەر پەرلەمانی کوردستان.

ئایار 6, 2025

شەڕی براکوژی یان شەڕ لەسەر دەسەڵات و پارە

ئایار 6, 2025

دوایین هەواڵ

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?