لادین ئەحمەد
بێ گوومان کاتێک شەڕ و ناکۆکی باڵدەکێشێت بەسەر ناوچەیەکدا، ئەوە بێجگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی هیچ بەرژەوەندیەکی بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە پێ نیە. هەروەها ژنان و منداڵان زۆرترین ئازار لە هەڵگیرسانی شەردەبینن و دەبنە قەربانی وباجی شەر بە گیانیان دەدەن.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە هەڵگیرسانی شەڕ، بازرگانانی چەک و وڵاتانێک کە ناوەندی فابریکای دروستکردنی چەکن، زۆرترین بەرژەوەندی و سودی ئابوری بەدەست دەهێنین. ئەو وڵاتانەش هەمان هەمان ئەو لایەنانەن کە لە رووکەشدا بانگەشەی مافی مرۆڤ، دیموکراسی ، رفاحی کۆمەڵایەتی و یەکسانیخوازی دەکەن.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین بەرژەوەندی و سودی ئابوریان لە شەری ئۆکرانیا، غەزە و ئۆگاندا لەم ٥ ساڵەی رابردوو بردووە بە رێژە ولاتانی ئامریکا، روسیا، چین، عەرەبستان، قەتەر، وڵاتانی سکاندیناویا بە تایبەتی وڵاتی نۆروێژ و تورکیایە. ئەم وڵاتە هەم لە فرۆشتنی چەک وهەم لە بردنی سودی کەلان لە بەرهەمهێنانی وزەی سروشتی وەکوو گاز و نەوت، بردووە.
هەروەها لە بەردەوامی شەڕ، هەژماری دارایی و سودی سەهمەکانیان لە بانکە ناودەوڵەتیەکان بەرز دەبێتەوە.
بۆ نمونە وڵاتی نۆروێژ لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین هەتا ئێستا بە رێژەی ١٣٢٦میلیارد کرۆن سودی لە فرؤشی چەک و گاز و ئینرژی سروشتی برددوە. بە هۆی ئابلۆقەی وڵاتانی ئۆروپایی لە سەر روسیا نۆروێژ فرۆشێکی یەکجار زۆری لە گاز و نەوت بۆ وڵاتانی ئەۆروپی هەببووە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەلاتی نۆێیلی ئاشتی لەم وڵاتە دەبەخشرێت و بانگەشەی ئاشتی و دانوستاندن و راگرتنی شەر دەکەن.
روسیا لە فرۆشی چەک بە ئێران، کۆریای- باکور و وڵاتانی ئافریقایی سودی زۆری بردووە وهەروەها زۆرترین فرۆشی گازی سروشتی بە چین و هێندوستان هەببوە.
تورکیاش یەک لەو وڵاتانەیە کە سودێکی یەکجار زۆری لە فرۆشی درۆنی (بایراکدار ت،ب،٢) بە ئۆکراین هەببوە و هەروەها وەکوو مەرکەزی سپیکردنەوەی داهاتی فرۆشی نایاسایی لە بازاری رەش و سپیکردنەوەی پارە لەو وڵاتە زۆرترین سودی بەرکەوتووە.
ئەوەی لەم وێنایەدا بۆمان دەردەکەوێ کە دەوڵەتان لە هەڵگیرسانی شەر زۆرترین سود و بەرژەوەندیان دەست دەکەوێ و ئەوەی باجەکەی دەدات خەڵک و مەدەنیان و بێ گوناحن.