شەممە, ئایار 10, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن

پارتی دیموکرات وەک پردێک بۆ داگیرکاری کلتوری هەرێم!

ئایار 6, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

شیکاری ئازاپرێس

ڕۆژانی دوایی هەواڵێک بڵاو بووە و ئاماژەی بەوە دا کە لە دانوسانەکانی پێکهێنانی حکومەت پارتی داوای کردووە کە مونا قەهوەچی لە کابینەی بکرێت بە وەزیری ڕۆشنبیری و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لە سۆشیال میدیا و بوو بە جیی توانج و ڕەخنەی خەڵکی هەرێم.

ساڵانێکی زۆر بەرلە بانگەشەی ئاشکرای دواهەمین کابینەکانی حکومەتی تورکیا بە سەرپەرشتی پارتی داد و گەشەپێدان – ئاکەپە و تورکیا بۆ خاوەنداری لە ویلایەتی موسڵ( هەرێی کوردستان بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە)، ڕەق و کینەیەکی تۆڵەسێنی مێژوویی کوردانی باشوور بەرامبەر بە تورکیا و فەرهەنگ و کلتوری تورکی لە هەرێمی کوردستان هەیە. ئەو نەیارییەش لە هەرێمەکانی سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان، ڕاستتر بڵێن دەڤەری زۆنی دەسەڵاتی یەکێتی لە لوتکەدایە و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، کە ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ناکۆکی میرنشینی سۆران و بابانەکان و تەنانەت پێش ئەویش. بەڵام سەرباری هەبوونی گەلی تورکمان لە هەولێر و کەرکوک و موسڵ ئێشتا گەلی کورد لەو پارێزگایانەش بە هەستیارییەوە نزیکی هەموو پەلهاوێشتنێکی کلتوری تورکی دەبنەوە و ڕۆژ بەڕۆژ دژایەتیکردنی داگیرکاری کلتوری تورکی لە دەڤەری دەسەڵاتی پارتی و خودی هەولێریش لە هەڵکشاندایە. هۆکاری ئەو بەرهەڵستییەی کلتوری داگیرکەران و بەتایبەتی چاند و کلتوری هەژمونگەری تورکیا لە باشوور هێژای چەندین لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی و فەرهەنگیی و فکرین.

دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە ۳۰ ساڵە کار لەسەر موتوربەکردنی باشوری کوردستان دەکات بەکلتوری تورکی و بڵاوکردنەوەی زمان وئەدەب و هونەری تورکی لە هەرێم. بۆ ئەوەش سەرمایەیەکی زەبەلاحیان تەرخان کردووە و لەم ساڵانەی دواییدا خۆسەپێنی کلتوری تورکیا بە داوەتکردنی کەسایەتیە تۆرانی-پەرستەکانی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵکشاندایە.  بەڵام شکستی شاڵاوی داگیرکاری تورکیا لە ڕوی سەربازی و سیاسی و فەرهەنگیشەوە ئەو ڕاستییەی پیشانی ئەوان دا کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان وابەئاسانی وابەستەی کلتوری تورکی نابن و بەرهەڵستی دەکەن، تەنانەت بنەماڵەی بارزانی و پارتیش نەیانتوانی گەلی باشوور ناچاری خۆبەدەستەوەدان بکەن و بە چەشنی ئەرزڕوم و ئەرزنجان و زۆر ناوچەی تری باکووری کوردستان هونەر و کلتور و زمانی تورکی زاڵ بکەن.

هاتنی کەسایەتییەکی بەناو هونەرمەندی تۆرانی وەک بوراک ئۆزجەڤید “بۆ نمونە” لە ئێستادا بۆ جەختکردنەوەی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایە لە ڕووی کلتوری و فەرهەنگییەوە بەسەر حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆئەوەی لەوڕێیەوە ئیدی وەزارەتی بەناو ڕۆشنبیری لەڕێی کەسێکی وەک مونا قەهوەچییەوە بکرێت بە لەمپەڕ لەبەردەمی سەرتاپای پڕۆژە و کارە هونەری و کلتورییەکانی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری کە ئەگەر لەدژی کلتور و سیاسەتی خۆسەپێنی تورکیا بن. لە ڕابردوودا تورکیا توانیویانە دەزگای هەواڵگری و ئاساییشی هەرێمی کوردستان بۆ مەرامەکانی خۆی بەکاربهێنێ و تاڕادەیەک تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کردووە بە دەزگایەکی کاربەڕێکاری ئەجنداکانی خۆی و سیاسەتی داگیرکاری بەناو – میساقی میلی. ئەمڕۆ دەیانەوێت داگیرکاری کلتوریشی بۆ زیاد بکەن، ئیدی لەلامان سەیر نەبێت کە گێڕانی ئاهەنگ و بۆنە نیشتیمانییەکان و ئاگری نەورۆز و تەنانەت شێوازی پۆشینی جل و بەرگیش لە بۆنە کلتوری و فیستیڤاڵەکاندا لە هەرێم لە بن ڕکێفی ئەنکەرەدا بەڕێوە نەچن، ئەگەر تورکیا بتوانێ لەڕێگای بنەماڵەی بارزانی و کابینەی نوێی حکومەتەوە دەست بەسەر ئەو کایە هەستیارەدا بگرێت.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

هێرشەکەی داعش لە دهۆک و هەندێ پرسیار

بابەتی دواتر

شەڕی براکوژی یان شەڕ لەسەر دەسەڵات و پارە

editor

بابەتی دواتر

شەڕی براکوژی یان شەڕ لەسەر دەسەڵات و پارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025

عومەر گوڵپی قسەدەکات لەسەر ئەو سکاڵایانە کە تۆماری کردووە لەسەر پەرلەمانی کوردستان.

ئایار 6, 2025

شەڕی براکوژی یان شەڕ لەسەر دەسەڵات و پارە

ئایار 6, 2025

دوایین هەواڵ

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?