سروش هەڵەبجەیی
ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشبووم… لەکاتێکدا گومان و ئازارم دەکێشا!
یەکەم.. ئەوەبوو کەخۆم وەک چالاکوانێکی سیاسی لەبارەی ڕێکەوتنی پەکەکە و تورکیا هیچ ناڵێم.. پێش حەدەس ناکەوم… بەڵام بۆم دەرکەوت ناوی گەریلا و پەکەکە چ ڕیشەیەکی وەک داربەڕووی لە خاکی دڵی هەر تاکێکی کورد دروست کردووە. هەموو کات لەگەڵ هەڤاڵێکم دەبینی خەونی ئەوەم هەبوو هەرتاکێکی کورد لە هاوڵاتیەکی نەخوێنەوار و ئاسایی، تاوکو خاوەن بڕوانامەی دکتۆراو پڕۆفیسۆر، سیاسی یان خەڵکی سەرشەقام یان هاوڵاتێەک کەڕۆژێکیش بیری بەلای سیاسەتدا نەڕۆشتبێ. لەم بەرخۆدان و شۆڕشە تێبگات و خۆشەویستی و قوربانی دانیان بناسێ. ئەمڕۆ فرمێسکم لەگەڵ پێکەنیم، هەمانکات لەگەڵ ئازاری دوودڵیم تێکەڵ بوون. بینیم ئەم شۆڕشە چۆن قوڵبۆەتەوە بۆناخی، چ هێزێکی بەرخودانە کە ڕۆچوە لەخاکی دڵدا. نەبوونیان چ ئازارێک ئەخاتە دڵ و جوم جومەی جەسته دەپروکێنێ؟ بەڵام بەڕادەیەک دڵخۆشبوم دڵخۆشیەکەم…بابەتی ڕێکەوتنەکە نەبوو، بەڵکو بابەتی خودی شۆڕشە هزریکە بوو، ئەمە بابەتێکی قوڵترە لەڕێککەوتنی تورکیا و پەکەکە !؟
ڕەنگە لێم بپرسی چیە؟ لەوەڵامدا دەڵێم، تەواوی ئەمڕۆ درەنگان هاتمە خەت ودڵشکاوبووم، تاڕادەیەک جەرگم قرچەی دێت، بۆ ئەم ڕێکەوتنە، بەڵام پێش حەدەس ناکەوم، نازانم چی ڕوودەدات. ئەگەرەکان بۆکورد چین یان سەرکەوتنی ڕیشەیی یان دۆڕاندن نازانم، بۆیە دڵم ژان دەکات، بەڵام لەناخەوە گریاون و خۆشیەکی قوڵترم هەبوو کاتێ چوومە خەت دووشتی زۆر جیاوازم بینی.؟!
یەکەم؛ بەشێوەیەکی گشتی تەواوی فیسبوک و تیک تۆک و ئنیستگرام، بوونەتە بابەتی ڕێککەوتنی تورکیاوو پەکەکە. نیگەرانی تاک بەتاکی کۆمەڵگە دەریخست بەرهەمی خوێنی شەهیدان بەزایە نەچووە.
ئەمە لەڕووی سایکۆلۆجی پێمان دەڵێ کورد نەتەوەیەکە ناتوانێ بێ خەون و بێ شۆڕش و بێ ئازادی بژی. چەند ئالودەی نیشتمان و نەتەوەکەی خۆیەتی. ئەگەر ژەهریش بێ دەیخواتەوە لەپێناو گەلەکەی…؟
زۆری ڕای خەڵک؟جیاوازی ڕایەکان بڵاوبوونەوە، تەنانەت لە بازاڕ و گفتوگۆی کۆڵانیش، خەڵک مانای هەستی نیشتمانی و خاک ویستی و گەل ویستی لەناو تاک بەتاکی کورد دادەرکەوت.
دووەم؛ جیاوازی ڕابۆچوونەکان زۆر جوانتربوو لەڕێککەوتنەکە، چونکە ئازارو نیگەرانی، شۆکو ترسی ڕاستەقینەم لەدڵی گەلەکەم بینی…سەرەڕای ڕەخنەکانیان، ترسان لەوەبوو شۆڕش لەناوبچێ. ئەوترسەش بەجوانترین ترس و خۆشەویستی بۆ شۆڕش و خاک و گەله…مانای دەرکەوتنی ئەم هێزەو ڕۆچونیەتی لەدڵی گەلدا، بەڕادەیەک زۆرترین کەس لەتاو ئاگری دڵی قسەی نەشیاوی بە pkkدەکرد، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە تووڕەبونێکی عاشقانەی شۆڕشگێڕی و هەست بە بەرپرسیاری کردن بوو. ئەمه سەرەڕای جیاوازی بیروڕاکان، لەعەلمانیەک بۆ ئیسلامیەک، بۆ تەسەوف و سۆفیەک، بۆ حزبێکی جیاواز، هیچ نەیتوانی ئەو هەسته ڕاستەقینەو خەمخۆرییە لەدڵی گەلەکەمان بەرانبەر گەریلا و شۆرشی کورد لە باکور هاوخەمیەکەی بشارێتەوە. مانای ئەم دوو هۆکارەش ئەوەیە، کورد هێزێکی راستەقینەی لەناخی تاک بەتاک بەرهەم هێناوە، ئێستا گەل هۆشیارە، ئەمە سوپاسی خوای دەوێێ، تەحلیل کردنی هەریەک لەجێی خۆی، دیسانەوەجۆرێکی لەدەربڕینی هاوخەمی و خۆشەویستی یە.
ڕاوێژکاری یاسایی چالاکوانی سیاسی #سروش هەڵەبجەیی