پێنجشەممە, ئایار 22, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن

هۆکاری شکاندنی شکۆی پەرلەمان ئەوەیە کە ئەو دەزگایە هەوڵی دا سنوور بۆ بارزانی دابنێت.

ئایار 19, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

نووسینی دکتۆر غالب محەممەد

ڕۆژی ۱۹ی گوڵانی ۱۹۹۲ یەکەمین هەڵبژاردن لە باشوری کوردستان بەڕێوە چوو و یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٤ی تەمووزی هەمان ساڵ بەشێوازی ٥۰/٥۰ لەنێوان یەکێتی و پارتی و بەگوێرەی یاسا ژمارەیەکی پەرلەمان دامەزرا. یەکەم سەرۆکی پەرلەمان لە سەر لیستی پارتی جەوهەرنامیق بوو، هەروەها یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمیش بە سەرۆکایەتی د. فواد مەعسوم بوو لەسەر پشکی یەکێتی. چاودێران پێیانوایە کە ئەو هەڵبژاردنە سەرلەبەری تەزویر بووە و ئەنجامی ٥۰/٥۰ی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیش ئەودەم بەبێ ڕەچاوکردنی ئەنجامی ڕاستەقینەی هەڵبژاردن و وەلانانی هەموو پارتەکانی تری بەرەی کوردستانی ئەوکاتە، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی هەردوو پارتە باڵادەستەکەی هەرێم کە لەژێر هەژموونی زلهێزە هەرێمی و ناودەوڵەتییەکاندا بەڕێوە چووە کە یەکێتی و پارتی بوون.

پەرلەمانتاری پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بەڕێز د. غالب محەمەد بۆ ئازاپرێس دوا و وتی: یەکەم هەڵبژاردن لە باشور بە تەزویری زۆر دەستی پێکرد، بۆنمونە لە پارێزگای دهۆک بەگوێرەی ئامارەکان دەنگەکانی پارتی لە سەدا سەدی دەربازکرد و گەییشت بە ۱۰٥% ! لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە جیاواز لە سیستمە دیموکراسیەکانی جیهان کە لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک دامەزراون، لە هەرێمی کوردستان هەرسێ دەسەڵاتەکە؛ یاسادانان و دادوەری و جێبەجێکار کە دووبەشە و لە دەزگاکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم پێکهاتووە، تەنیا ئەنجومەنی یاسادانان، واتە پەرلەمان گوایە بەگوێرەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکان دیاریدەکرێت، کە سەرباری تەزویر و ساختەی لەڕادەبەدەر، بەڵام ئێشتا مایەپوچ کراوە و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و حیزبی لە هەرێمی کوردستان بە زانابوون و بە مەبەست دەزگای پەرلەمانی کوردستانی پەکخستووە و شکۆی شکاندووە.

لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا د. غالب بکەری شکۆشکاندنی پەرلەمانی گێڕایەوە بۆ باڵادەستی دەسەڵاتی خێڵەکی و بنەماڵەیی لە کوردستان کە ڕێگری دەکات لەوەی پەرلەمان کە ئەنجومەنی یاسادانانە و گرنگترین دەزگای حکومییە، شکۆ و توانای هەبێت و وتی کە ئەوان نایانەوێت ئەو دەزگایە بە کارە سروشتییەکەی هەستێت کە لێپرسینەوە و بەدواداچوونی کەموکوڕی و کارە نایاساییەکانی حکومەت و دەزگاکانی ترە. بەڕێزیان بەبیرمان دەهێنێتەوە کە هەر لە ساڵی ۱۹۹۲ەوە هەتا ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان نەک نەیتوانیە لێپرسینەوە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بکات، بەڵکو سەرباری ئەو هەموو قەیران و تاوانەی لەم وڵاتەدا بوونیان هەبووە و هەیە، پەرلەمان نەیتوانیوە و ناشتوانێ تەنانەت لێپرسینەوە لە وەکیلوەزیر یان لە بەڕێوبەریکی گشتی بکات. سەبارەت بە قەیرانە گەورەکانی کە توشی هەرێمی کوردستان بوون و کاریگەرییەکانیان هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە، وەک دۆسیەی نەوت و قەرزاربوونی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە ۳۷ ملیار دۆلار، پاشەکەوتکردنی ۳٥ موچەی موچەخۆران ، دۆسیەی شەڕی داعش و فرۆشتنەوەی ناوچە کوردییەکان، خیانەتی شەنگال و دۆسیەگەلێکی گەورەی هاوشێوە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نەتوانراوە بچوکترین لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو قەیرانانە بکرێت.

دواتر تیشکیان خستە سەر وتەیەکی مرۆڤناس و کۆمەڵناسی بەناوبانگ د. عەلی وەردی کە دەڵێت “هەرکات دەسەڵاتی خێڵ و عەشرەت بەهێز ببێت، حکومەت و پەرلەمان لاواز دەبن” بەڵام د. غالب پێیوابوو کە ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت تەنیا بریتی نیە لە دوولایەنی خێڵ و دەزگای حوکمڕانی کە ململانێی یەک دەکەن و لە هەندێ ناوچەی دنیا بوونی هەیە، بەڵکو هەرێمی کوردستان ئەو قۆناغەی دەرباز کردووە و ئەمڕۆ خێڵ توانیوێتی حکومەت و پەرلەمان بەتەواوی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و دەسەڵاتی خێڵەکی و چەتەگەری بچەسپێنێت. بۆنمونە؛ لە دەڤەری بارزان هەر کوڕێکی بارزانی دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی پۆست دابەش بکات و خەڵکی بێکار بکات، یاخود دەچێتە جێیەکی سەربازی بەڵام هەموو ئەفسەرە باڵاکان سڵاوی سەربازی بۆ دەکەن! مرۆڤ نازانێ بە چ پێوانەیەک ئەو سڵاوە سەربازییەی بۆ دەکرێت؟

دواجار بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەش دا کە تەنانەت بەشێک لە ڕەخنەگران و ڕۆشنبیرانیش دەکەونە هەمان هەڵە و ئەو داوەی یەکێتی و پارتی ناویانەتەوە بۆ دەزگا حکومیەکان و تەنیا چاویان لەسەر پەرلەمانتارەکانە و ڕەخنەیان دەکەن، لەکاتێکدا پەرلەمانتار لە هەرێم خاوەنی هیچ دەسەڵاتێک نیە و ناتوانێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە دەزگا جێبەجێکارەکان یان بەرپرس و منداڵانی بەرپرسەکان بکات کە گەندەڵی و تاوان ئەنجام دەدەن و هەر ئەو دوو پارتە بوون بە هۆکاری ئەوەی تا ئێستا گەلی کورد لە هەرێم خاوەنی دەزگایەکی حوکمڕانی پیشەیی نەبێت و دەسەڵاتی خێڵ سەروەر بێت.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئەم جارە پەکەکە هەموومانی کۆکردوە؟؟

بابەتی دواتر

داگیرکاری لە ڕێگای وابەستەکردنی ئابوری

editor

بابەتی دواتر

داگیرکاری لە ڕێگای وابەستەکردنی ئابوری

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

داگیرکاری لە ڕێگای وابەستەکردنی ئابوری

ئایار 21, 2025

هۆکاری شکاندنی شکۆی پەرلەمان ئەوەیە کە ئەو دەزگایە هەوڵی دا سنوور بۆ بارزانی دابنێت.

ئایار 19, 2025
ئەم جارە پەکەکە  هەموومانی کۆکردوە؟؟

ئەم جارە پەکەکە هەموومانی کۆکردوە؟؟

ئایار 17, 2025

چەمکی دیموکراسی لە کوردستان

ئایار 17, 2025

دوایین هەواڵ

داگیرکاری لە ڕێگای وابەستەکردنی ئابوری

ئایار 21, 2025

هۆکاری شکاندنی شکۆی پەرلەمان ئەوەیە کە ئەو دەزگایە هەوڵی دا سنوور بۆ بارزانی دابنێت.

ئایار 19, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?