ئا:ئازا پرێس
ئەردۆغان و ئەکەپە کە خۆیان بە سەرۆکی ئیخوانیەکان دەزانن و رۆژانە فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە و فەلەستین دەڕێژن، لەولاشەوە ئیسلامیە ئیخوانی و سەلەفیەکانی باشووریش پیرۆزبای لە دوای پیرۆزبای لە ئەردۆغان دەکەن و وەک ئەمیر و موئمنین سەیری دەکەن. دەرکەوت کە کۆمپانیاکانی تورکیا ئێستاش وزە بۆ سوپای ئیسرائیل دابین دەکات.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوبۆتەوە، دەردەکەوێ کە کۆمپانیای دۆراد ئێنرجی تورکی گرێبەستی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل نوێ کردۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ئۆرشەلیم پۆست، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ٩-٨-٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای دۆراد ئێنرجی درێژکردۆتەوە.
لە درێژەی هەواڵەکە دەگوترێ، بەپێی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا دۆراد کە لە شاری ئەشقەلۆن کاردەکات، وزە بۆ سوپای وڵاتەکەیان دابین بکات. بەڵام رۆژنامەکە ئەوەی نەگوتوە کۆمپانیای دۆراد چ جۆرە وزەیەک بۆ سوپا دابین دەکات.
جێگەی ئاماژەیە پارت و رێکخستنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان. لەلایەک فرمێسکی تیمساحی بۆ خەڵکی فەلەستین و غەززە دەڕێژن، هەمانکات پیرۆزبای سەرکەوتنی ئەردۆغان و ئەکەپە دەکەن لە هەڵبژاردنەکان، رۆژێکیش لەسەر داگیرکەریەکانی هەرێمی کوردستان رەخنەی ناکەن، تائێستا بۆ پەیوەندیە بازرگانیەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل دەنگیان دەرنەخستووە.