عمران حەمەسعید
کاتێک بە دەستکیسەی ساواکی ئێران و سی ئای ئەی ئەمریکا و موساد ئیسرائیرل و بەریتانیا دژی عبدلکەریم قاسم شەرتان کرد کە خۆی ئێوەی لە ڕوساوە هێنایەوە و بۆ عێراق و لە مینای بەسرا پێشوازیەکی لێ کردن کە بۆ هیچ پاشایەک نەکرا پێم ناڵێی ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ کاتێک سلێمان معینی و مەلائاوارەتان دەستگیرکرد و سلێمان معینیتان شەهید و تیرۆر کرد و لاشەکەیتان تەسلیمی ساواکی ئێران کردەوە پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ باشە ئەی تیرۆرکردنی سەعید ئێڵچی و مەلا ئاوارەی شۆرشگێرانی حیزبی پارتی باکوری کوردستان کە پەنایان برد بو باشوری کوردستان و ئێوە وەک بەکرێگیراوێک بۆ میتی تورکی تیرۆرتان کردن پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ باشە کاتێک بە دەسیسەی شای ئێران بەکار هێنران دژی عێراق شەر بکەن لە ساڵی 1974 دا بۆ ئەوەی شا بیکاتە کارتێک تا مساومەی پێ بکات لەسەر (شەت العرب) و هاوار بومیدیان لە ئاشتبەحاڵی جەزائیردا سەدامیان ڕازی کرد کە نیوەی شەت العرب بدەن شای ئێران لەبەرامبەر کپ کردنەوەی بەکرێگیراوی مەلامستەفادا دژی عێراق و شا نیوەی شەت العربی بەدەست هێنا و وتی بە مەستەفا بەرزانی کە تەواو ئیشم بە تۆنەما و ئاشەتاڵ ڕاگەیەنە و لە ڕۆژنامەی کەیهان ڕابەرەکەتان وتی (کاری من تەمام شد) پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ دوای ئاشبەتاڵی ئێوە شۆڕشی نوێ بەڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەری هەڵدا و زیاد لە ٦٠٠ کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ مەشق و هێنانی چەک ویستیان لە سێگۆشەی عێراق تورکیا سوریا بڕۆن بۆ دییمەشق و ئێوە بۆسەتان بۆ دانان و زۆربەی زۆریتان شەهید کردن پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو لە کاتێکدا ئێوە ئاشبەتاڵتان ڕاگەیاندبوو و خەریکی گاوداری و سێو ڕنین بون لە کەرەج؟ ئەی باشە دوای ڕاپەڕینی کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک کوردانی ڕۆژهەڵات بە ئامانجی خۆیان نەگەشتن ڕاپەڕینیان دەست پێ کرد ئێوە هاوشانی پاسداری ئێران دژی شۆڕشگێرانی ڕۆژەەڵاتی کوردستان شەڕتان کرد ئەی ئەمەیان چ تاکنیکێکی سەربازی بوو و تا ڕاپەڕین دژایەتی ی ن ک تان دەکرد و لە ڕاپەڕیندا بازرگانی نەوتتان کردبویەوە لەگەڵ سەدام و مسعودمانگانە سەردانی ئیستخباراتی موسڵی دەکرد ڕاپۆرتی پێشکەش دەکردن پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ وەک خۆت وتت 31ئاب تەکنیکی سەربازی بوو کۆتایی هات ئەی بۆ بونە تانجیە ڕاوەی جەندرمەیتورک دژی شۆڕشگێرانی باکوری گوردستان ئەی ئەمەیان چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ پەلامار دانی هیلال ئەحمەری هەولێر و قەتڵ و عام کردنی برینداران و ڕۆژنامەنوسانی شۆڕشگێرانی باکوری کوردستان و گوڕ ونکردنیان تا ئێستا ئەی ئەمەیان چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ دوای ڕوخانی سەدام باسی گەندەڵیەکانتان ناکەین لە ڕاپەڕینی سوریاوە دەست پێ دەکەین، باشە تورکیا گەمارۆی خستبووە سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و خەندەقی لە سنورکەکانیان هەڵکەند ئێوەش وەک تورکیا خەندەقتان هەڵکەن و گەمارۆی ئابوریتان خستە سەر ڕۆژئاوا و هێزێکتان بەناوی (پ م ڕۆژ ) دروست کرد کە جەندرمەی تورکی و میتی تورکی مەشقی پێ دەکردن و ئێوە لەسەر قوتی خەڵکی باشوری کوردستان موچە و خەرجی سەربازیتان دەکردن دژی ڕۆژئاوای کوردستان پێم ناڵێی ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ شەنگالتان ڕادەستی داعش کرد پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی بوو؟ ڕێکخراوی بەرزانیتان هاوشانی میتی تورکی خریکی گۆڕینی دیموگرافی عەفرینی داگیرکراون پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی و سیاسیە؟ زۆر تەگنیکی تر تا دەگاتە دژایەتی کردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دانانی ڕێبوار تەها و دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ عەرەبی سونە و تورمان دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەرکوک بە مەبەستی بەدی هێنانی خواستەکانی تورکیا پێم ناڵێن ئەوە چ تەکنیکێکی سەربازی و سیاسیە. ئێوە لەوەتەی هەن بۆ ئەم جۆرە تەکنیکە سەربازیە دروست بون.
ئەم وتارە ڕاوبۆچوونی نووسەر خۆیەتی