ئا:ئازا پرێس
ساڵێک بەر لە ئەمڕۆ واتا ١٨-٨-٢٠٢٣ نیاز دەرگەڵەیی لە باخچەکەی لە رانیە لە ئەنجامی هێرشێک تیرۆر کرا.
نیاز جەلال بەگ محمەدەمین یەحیا دەرگەڵەیی کە لە دایکبووی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی رواندزە و دەرچووی ئامادەی کشتوکاڵ بووە، سەرەتا وەک مامۆستا، لە داوی راپەڕنیش وەک قائیمقام لە چۆمان و دوکان ئەرکی راپەڕاندووە، لەگەڵ چەندین لێپرسراویەتی لە هێزی پێشمەرگە، داوای ٣١ی ئابی ١٩٩٦ نیاز دەرگەڵەی لە دوکان و رانیە نیشتەجێ ببوو، لەماوەی ساڵانی رابردووش وەک خانەنشین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، کاتەکانیتریشی لە باغەکەی بەسەر دەبرد.
جێگەی ئاماژەیە لە کاتی تیرۆرکردنی بەرپرسانی یەکێتی بەڵێنیان دابوو کە لەماوەیەکی کەمدا تاوانباران و بکوژانی کاک نیاز دەدۆزنەوەو دەدەنە دادگا، ئەوە ساڵێک بەسەر تیرۆرەکەی تێدەپەڕێ، بەڵام تائێستا باسی هیچ سەرە داوێک ناکرێ لە کەیسی تیرۆری نیاز دەرگەڵەیی، واتا نە کەسێک دەستگیر کراوەو نە کەسێکیش سزا دراوە!!
دەزگای دژە تیرۆری پارتی کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک دەدات، هێشتا ئۆتۆمبێلەکە ئاگری لێ نەکوژاوەتەوە، ئەوان لێدوان دەدن و دەزانن کێ لەناو ئۆتۆمبێلەکە دابووە، بەڵام بۆ تیرۆری نیاز دەرگەڵەی تائێستا ئەو دەزگایە بێ دەنگی لێکردووە!!!