ئا:ئازاپرێس
شەوی رابردوو, کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لەناوچەی هەورامان کوژرا, بەشێك لە خەڵكی ناوچەكەش لەكاردانەوەی ئەو روداووەدا, بارەگایەكی پاسەوانی سنوریان سوتاند.
کۆڵبەرەکە ناوی ئارام خەلیلە و تەمەنی 26 ساڵە, شەوی رابردوو نزیکی کاژمێر هەشتی شەو، لەكاتی گواستنەوەی بارەكەیدا, لەلایەن پاسەوانی سنورەوە،لە گوندی سەرگەتی هەورامانە لە دیوی هەرێمی کوردستان تەقەی لێکراوەو بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە.
سامی ئیسماعیل، وتەبێژی پاسەوانی سنور بە كەناڵەکانی راگەیاندنی راگەیاندووە: شەوی رابردوو دوای ئەوەی کۆڵبەرێک ویستی بە رێگەی نایاسایی سنور ببڕێت، لەلایەن هێزەکانمانەوە تەقەی لێکراو بەداخەوە شەهید بووە, دوای کوژرانی کۆڵبەرەکە، خەڵکی ناوچەکە وەکو کاردانەوەیەک هەڵیانکوتاوەت سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە سنووری هەورامان و سووتاندویانە, لە هێرشەکەدا کارمەندێکیان برینداربووە.