ئا:ئازاپرێس
دوایی کۆبوونەوەیان لەگەل مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، پارتی سیاده له كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارتی و به‌ره‌ی توركمانی بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای كردوه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
خالد مه‌فره‌جی وته‌بێژی پارتی سیاده رایگه‌یاند، “پارتی سیاده سازش له مافه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی له پارێزگای كه‌ركوك ناكات، بۆیه بڕیارماندا بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ین كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزه‌وه داواكراوه كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌ركوك، ئێمه په‌راوێزخستن قبوڵ ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی كراوه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
هەروەها وتیشی، “سورین له‌سه‌ر مافی عه‌ره‌بی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش وای لێكردین بانگهێشتی ئاماده‌بون له دانیشتنی داهاتو ڕه‌تبكه‌ینه‌وه و بایكۆتی بكه‌ین وه‌ك حزبێكی ئۆپۆزسیۆن كه قبوڵ ناكات ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی بین”.
ئاماژەشیکرد، “هاوبه‌شه‌كانمان (پارتی و به‌ره‌ی توركمانی) له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن له بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن وه‌ك مافێكی ڕه‌وا بۆ داكۆكیكردن له مافی ده‌نگده‌رانمان، ئێمه‌ش پێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ده‌رنان و په‌راوێزخستن”.
وته‌بێژەکەی پارتی سیاده جه‌ختیشیكرده‌وه، “بایكۆتی ئاماده‌بون له دانیشتنه‌كه ئاماژه‌یه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شه‌رعیه‌تدان به پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، كه به ڕێوشوێنێك به‌رده‌وام بو، پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێكه‌وتنه‌كان بو”.