ئا:ئازا پرێس
بەشی چوارەم
١٢. سۆرک عەزیز سەید دەروێش
ناوی قوربانی: سۆرک عەزیز سەید دەروێش
شوێن: گوندی کەلەکین – خەلیفان
شێوازی تاوان: کوشتنی بەمەبەست
تاوانبار: مەسعود بارزانی
لەکاتی کوشتنی دووگیان بووە
مێژووی تاوان:١٦-٦-١٩٩٦
لە ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ هێزێکی زۆری چەکداریی پارتی هێرش دەبەنەسەر گوندی کەلەکین و بنەماڵەی حوسێن ئاغای سورچی لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران. لەو هێرشەدا حسێن ئاغا و چەندین کەسی بنەماڵەکەی دەکوژن. هاوکات ژنێکی دووگیانی بێ‌تاوان بەناوی سۆرک عەزیز، لەگەڵ منداڵەکەی سکیدا دەکوژن.
١٣. هێلێن عەلوان ساوا باشی
ناوی قوربانی: هێلین عەلوان ساوا باشی
ئاین: مەسیحی
تەمەن: ١٨ ساڵ رێککەوتی ١٩٩٦
شوێنی تاوان: دهۆک ماڵی عزدین بەرواری
دووجار لەلایەن: نێچیروان ئیدریس بارزانی دەستدرێژی کراوەتە سەرو دووگیان بووە.
وێنە: دەسنەکەوتووە
لە ساڵی ١٩٩٦دا، هێلین عه‌لوان ساوا باشی (کچی مەسیحی) كه به ده‌ستی لیژنه‌ی ئه‌منیی پەدەکە دوای دەستدرێژیی کردنەسەری، تیرۆردەكرێت.
ڕاستیی دەستدرێژیی و تیرۆرکردنی هێلین عەلوان:
به‌پێی دانپێدانانی خێزان و ماڵباته‌كه‌ی، هێلین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خۆی و براکانیدا بووە و ترسێندراوە.
هێلین عه‌لوان مناڵی خێزانێكی ئاشوری دڵسۆز. بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕ‌شگێڕ و وڵاتپارێز بووە. له كاتی ئه‌نفالدا وەک هەزاران خێزانی تر، لە باشووری کوردستانەوە بەرەو باکووری کوردستان کۆچ دەکەن و له كه‌مپی مووش نیشته‌جێ ده‌بن. له ساڵی ١٩٩١ لە دوای راپەڕین، ده‌گه‌ڕێنه‌وه باشووری كوردستان و لە كۆمه‌ڵگەی (كانێ) له سنووری ئامێدی لە بارێکی سەخت و دژوار‌دا، ژیان دەگوزەرێنن. له ساڵی ١٩٩٣دا دایك و باوكی هێلین، په‌نا ده‌به‌ن بۆ لای به‌رپرسێكی پارتی، به‌ناوی شوكری نێروه‌یی، تاكو هاوكارییه‌كیان بکات و كوڕه‌كانیان له‌ناو ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنن، به‌ڵام ئه‌و داوا ده‌كات هێلینی كچیان بنێرن و بیخەنە سەر کارێک. له‌و كاته هێلین ته‌مه‌نی لە نێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵ بووە. هێلین وه‌كو خزمه‌تكاری ماڵی عیزه‌دین به‌رواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوکات دەستبەکار دەکات. نزیکەی دوو ساڵ لەناو ماڵی عیزەدین بەرواریدا دەمێنێتەوە، لەو ماڵەدا دەستدرێژیی دەکرێتەسەری و دووگیان دەبێت. به‌پێی زانیارییه‌كان دوای دووگیانبوونی ده‌بریته سوریا و له‌وێ مناڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌به‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ماڵی عیزه‌دین به‌رواری، به هه‌ڕه‌شه و گوشار بێده‌نگی ده‌كه‌ن. دوای ماوه‌یه‌ك له ساڵی ١٩٩٦دا دووباره ئه‌م ژنه دووگیان ده‌بێتەوە، به‌ڵام ئه‌مجارەیان بڕیاری كوشتنی ده‌ده‌ن و ده‌یبه‌نه پشت سه‌دی دهۆك و له‌وێ ده‌یکوژن و فڕێی ده‌ده‌ن. تەرمی ئه‌م كچه ده‌دۆزرێته‌وه و پۆلیس به‌دواداچوون ده‌كات. بۆ دروستكردنی سناریۆیه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی پارتیەوە، دوو برای هێلین به‌ناوه‌كانی “مه‌جید” و “شابی” ده‌ستگیرده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ده‌درێن، بۆ ئەوەی ئەم تاوانە بخەنە سەرخۆیان. هه‌وڵده‌ده‌ن بە زۆرەملێ ئەم دوو برایە دان بە کوشتنی خوشکی خۆیاندا بنێن، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه. “وەک خستنەسەرێک؛ كه‌سێك كاتێك هاوسه‌ر یان خوشكی خۆی له پێناو چه‌مكی ناموسپه‌رستیی ده‌كوژێت بۆ ئەوە دەیکوژێت لە کۆمەڵگەدا ئاشکرا بێت کە نامووسی خۆی پاککردووەتەوە، نەک بیشارێتەوە. چونكه به‌پێی ئه‌م بیرە دواکەوتووە خاوه‌ن نامووس “پیاو” پیاوەتی خۆی بۆ کۆمەڵگەی دەسەلمێنێت.”
بۆیە بەپێی لێکدانەوەی کۆمەڵناسییانەی کۆمەڵگەی کوردیی، ئه‌م نکوڵیکردنە نیشانەی بێتاوانیی براکانی هێلین بووە. خێزان و كه‌سوكاری هێلین و دوو براكه‌ی، پەنا دەبەن بۆ لای مسته‌فا نێروه‌یی. بابه‌ته‌كه گه‌وره ده‌بێت و دەگاتە به‌رگوێی مه‌سعوود بارزانی. مه‌سعوودیش بڕیارده‌دات لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وەی بۆ پێک‌بێت، به‌ڵێن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌دات بكوژی کچەکەیان بدۆزێتەوه. ئه‌و لیژنه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی “موحسین دزه‌یی” و ئه‌ندامێتی “عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی” و “ڕه‌مزی شه‌عبان” پێكده‌هێنرێ. له ئه‌نجامدا ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌م كچه له ناو ماڵی “عیزه‌دین به‌رواری”دا دوو جار دووگیان بووه و مناڵه‌كه‌ی له‌با‌ربراوه. بۆیە له‌گه‌ڵ “عیزه‌دین به‌رواری” دانیشتنێكی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت. لەو دانیشتنەدا “عیزه‌دین به‌رواری” له بەردەم ئه‌م سێ كه‌سەدا دان بەوەدا ده‌نێت، كه ئه‌م كچه له ماڵەکەی ئەودا خزمه‌تكار بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دەستدرێژیی کردووەتەسەری ئەو نییە، بەڵکو نێچیرڤان بارزانییه و بڕیاری كوشتنه‌كه‌شی له‌لایه‌ن خودی نێچیرڤان بارزانی ده‌ركراوه. لێرەدا لیژنه‌كه بڕیاردەدات بە هیچ شێوەیەک ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن “عیزه‌دین به‌رواری”ەوە بڵاونەبێتەوە و ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ش ده‌گه‌یننه به‌رده‌ستی “مه‌سعوود بارزانی”. لە کاتێکدا پێش ئاشکرابوونی ڕاستییەکان، “مه‌سعوود بارزانی” له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌م ژنه مه‌سیحیه كۆده‌بێته‌وه و پێیان ده‌ڵێت: (هه‌ركاتێك تاوانباره‌كان ئاشكرا بوون و سزا نه‌دران، ئه‌وكاته بزانن منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه هاوبەشی تاوانه‌كه‌م)، بەڵام کاتێک ده‌زانێت “نێچیرڤان بارزانی” ده‌ستی له‌و تاوانه‌دا هه‌یه، بڕیاردەدرێت ئەو تاوانە په‌رده‌پۆش بكرێت. لێره‌دا “عیزه‌دین به‌رواری” ڕه‌خنه ده‌كات، كه له‌م دۆسیەدا تەنیا ئەو تووشی حه‌یاچوون بووە. بۆیە بنەماڵەی بارزانی پلەکەی بۆ ئەندامێتی مەکتەب سیاسیی پەدەکە بەرزدەکەنەوە.
١٤. کۆمەڵکوژی ژنان بە کۆمەڵ
قوربانی: کۆمەڵکوژی ژنان بەکۆمەڵ
شوێن: ئاکرێ و دهۆک
ژمارە: لەئاکرێ ١٤ژن – لە دهۆک ١٧ ژن
تاوانباران: قادر قاچاخ و سەربەست سیندۆری
بەرواری تاوان: ١٩٩٦
لە بەرواری ١٦- ٦- ١٩٩٦ لە لایەن قادر قەچاخ کە ناوبراو لە
ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەندامی پارتیە و چەندین بەرپرسیاریەتی حیزبی هەبووە”و سەربەست سندۆرێ “ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٠ەوە لەناو پارتیدایە”، ١٤ ژن لە ئاکرێ و ١٧ ژن لە دهۆک بە پلان دەکوژرێن.
لە دوای راپەڕین لە باشووری کوردستان بە هەزاران ژنی کورد، لە دۆخێکی سەختی هەژاری و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیدا، منداڵی خۆیان پەروەردە دەکرد، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی پارتیەوە بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان دەهێنان و دەستدرێژییان دەکردە سەریان، لە دواتریشدا لەژێر ناوی نامووس و شەرەفدا، بەشێوەیەکی دڕندانە دەیانکوشتن و بێسەروشوێنیان دەکردن.
تەنیا لە ساڵی ١٩٩٦، لە ئاکرێ ١٤ ژن و لە دهۆک ١٧ ژن (لەلایەن قادر قەچاخ و سەربەست سیندۆری) کۆمەڵکوژکراون و لە دۆڵێک لە دەڤەری دهۆک دەیانخەنە ژێر گڵەوە.
زۆربەی ئەو ژنانە هاوژینی شەهید و کادری پارتی بوون، کە لەلایەن بەرپرسەکانی دیکەوە دەستدرێژییان کراوەتەسەر و لەبەر ترسی حەیاچوون و ئاشکرابوون، بە دڕندانە کوژراون و دواتر سیناریۆی خۆکوشتن دراوەتە پاڵیان.
یەک لەو نموونانە، فەوزییە ئیسلام ڕێکانییە، کە بەپێی زانیارییەکانی چالاکوانانی دەڤەری ئامێدی، بەسەرهاتی تراژیدی ئەو ژنە بەپێی بەڵگە و شاهیدەکان ئامادەیە بۆ دادگایەکی دادپەروەر.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه تەرمی ژنە تیرۆركراوه‌كانی تێدا شاردراونەتەوە، ئەمانەن:
١ـ گوندی بادێ ٢ـ پشت سه‌دی دهۆك ٣ـ سنووری كه‌واشێ ٤ـ پشت قەڵای بابیلۆن٥ـ پشت دۆڵی بێسرێ٦ـ شوێنێك به‌ناوی بانیا باكۆزێ.
تەنانەت بەپێی وته‌ی بەشێک لە خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، هەتا ئێستاش پێڵاو و نه‌علی ژنان لەو جێگایانەدا بەدیاردەکەون.
١٥. سەورە رەقیب عەسکەر
ناوی قوربانی: سەورە رەقیب عەسکەر
شوێنی تاوان: موسڵ
شێوەی تاوان: کوشتن
تاوانبار: خەسرۆ گۆران
رێکەوت: ٢٠-٦-٢٠٠٦
لە ڕێکەوتی ٢٠-٦-٢٠٠٦، سەورە ڕەقیب عەسکەر ئاکرەیی و هاوژینی عەزیز محەممەد شێروانی، بە پێلانێکی داڕێژراو بەدەستی گرووپی خەسرەو گۆران لە موسڵ بە ئامانجی شاردنەوەی بەڵگەی گەندەڵی و دزیی و تاوان، لە موسڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا تیرۆر دەکرێن. ئەم تاوانە کاتێک ئاشکرا دەبێت کە منداڵەکەیان هەر لەو ماڵەدا و لە شوێنی تیرۆر کردنەکەدا خۆی حەشاردەدات و دواتر ئەو تاوانە ئاشکرا دەکات.
بەردەوامە …