سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
بەیاننامە و هەواڵی ئامادەکراو!

بەیاننامە و هەواڵی ئامادەکراو!

ئاب 26, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

کامەران عوسمان

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە هەر کاتێک بۆردومانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، چەند دامەزراوەیەکی دیاریکراوی ئەمنی، ئیداری و میدیایی وەکو ئەوەی پێشتر زانیارییان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا هەبێت، بە تەنیا چەند خولەکێک لە دوای بۆردومانەکە، ڕاگەیەندراو بڵاو دەکەنەوە و قوربانییەکان مەدەنیبن یاخود چەکدار، وەکو چەکدار پێناسیان دەکەن و تەنانەت هەندێک جار پۆستیش بۆ قوربانییەکان دادەتاشن و وەکو سەرکردەی پە-کە-کە ناویان دەهێنن.

لە ٢٦ی ٧ی ٢٠١٩دا، دوو هاووڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی دلۆڤان شاهین پیشەی “کارکردن لە پێشانگای ئۆتۆمبێل” و عەبدوڵڵا عومەر پیشەی “پێشمەرگە” لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان باتیفا-سەرسنگ لە نزیک گوندی حەسەن پیرکا بە ئامانجگیران و شەهیدبوون. بەتەنیا ٢٥ خولەک لە دوای ڕووداوەکە، دەزگایەکی ئەمنی و دوو میدیای دیاری هەرێمی کوردستان، وایان بڵاوکردەوە کە هەردوو قوربانییەکە چەکداری پە-کە-کە بوون و تەنانەت گووتیان کە یەکێک لە قوربانییەکان سەرکردەیەکی ئەو حزبە بووە. ئەو کاتە دایکی شەهید دلۆڤان گووتی: “ناسۆری کوشتنی کوڕەکەم لەلایەک و تۆمەتبارکردنیشی بە ئەندامی پە-کە-کە لەلایەکی تر. وەک ئەوە وایە کە دوو جار کوڕەکەمیان کووشتبێت. جارێک بە جەستەیی کوشتیان و جارێکی تریش بە هەڵبەستنی تۆمەتی ئەندامبوون لە پە-کە-کە بیانوویان بۆ کوشتنەکەی هێناوەتەوە.”

لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سەیدسادق’یشدا، لە کاتێکدا هێشتا تەرمی قوربانییەکان لە ئۆتۆمبێلی بە ئامانجگیراودا نەهێندراونەتە دەرەوە و هەر دەسوتێن، دەزگایەکی ئەمنی دوور لە شوێنی ڕووداوەکە ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە و نەک بەتەنیا کەسانی پێکراو لە ڕووداوەکە دەخاتە پاڵ پە-کە-کە بەڵکو یەکێکیان بە سەرکردەیەکی پە-کە-کە و دووانەکەی تریش بە خەڵکانی چەکداری ئەو حزبە پێناسە دەکات. گریمان هەموویان چەکداری پە-کە-کە بوون و لە ئاشکراکردنی ناسنامەکاندا پێکابیان، ئەی چۆن لە ماوەی ٤٥ خولەکدا دەزگایەکی ئەمنی کە ٣ کاتژمێرە ڕێ لە شوێنی ڕووداوەکە دوورە توانی دیاریبکات کە یەکێک لە کەسە پێکراوەکان، سەرکردەیەکی پە-کە-کە یە؟!

هەر سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆ، کارمەندی دەزگایەکی میدیایین کە مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. ئەگەر حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکانی، کارکردن لەم میدیایانە بە قەدەغە دەزانن، بۆچی مۆڵەتی کارکردن بەم میدیایانە دەدەن؟!

بەتەنیا لەم ساڵدا، پێنج ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای چەتری تۆمار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا بە ئامانجگیراون و سیانیان گیانیان سپاردووە و دوو ڕۆژنامەوانی تریش برینداربوون. لە ئێستادا هێرشەکانی تورکیا لە بەئامانجگرتنی گەریلاکانی پە-کە-کە و دواتریش هاوسۆزەکانیانەوە گەیشتۆتە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەوانان و دوور نیە لە مەودوا هەر کەسێک کە بە وشەیەکیش قسە و هەڵوێست لەسەر ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەرببڕێت بە ئامانجبگیرێت. بەڵام نیگەرانییە گەورەکە ئەوەیە، دەزگا ئەمنییەکانی ووڵات بەیاننامەیان ئامادەکرابێت و ڕاستەوخۆ لەدوای ڕووداوەکە، بێ  لەبەرچاوگرتنی پاراستنی تایبەتمەندی کەسی و هەست و سۆزی کەسوکار، قوربانییەکان بخەنە پاڵ گروپە هاوپەیوەندەکانی پە-کە-کە و بیانوو بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکانی مەدەنی بهێننەوە.

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئەدهەم بارزانی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی دابنێن

بابەتی دواتر

ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئیراق یان شەڕ لەدژی کورد

editor

بابەتی دواتر
ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئیراق یان شەڕ لەدژی کورد

ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئیراق یان شەڕ لەدژی کورد

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?