دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بۆ شەهید کردنی دوو رۆژنامەنووسەکەی ئەمڕۆ:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان..
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إليه راجعون
لە کاتێدا رۆژانە دەبینین وڵاتمان بە بەردەوامی بۆردومان دەکرێت و خاکمان داگیردەکرێت، بەوەشەوە نەوەستان ڕۆڵەی بێ چەک و قەڵەم بەدەستی نیشتیمان بە شێوەیەکی دور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی شەهید دەکەن.
شەھید کردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە دەبێتە تاوانێکی نێودەوڵەتی پاساوهەڵنەگر، دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتی و پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان لە باشوری کوردستان.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنوسی شەهید دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
براتان
ئەدهەم بارزانی
٢٣-٨-٢٠٢٤