سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاریە؟

هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاریە؟

ئاب 28, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاد رواندزی

لە وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نزیک دەبینەوە. دوای چوارجار گۆڕینی وادەی هەڵبژاردن، بڕیار وایە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤ هەڵبژاردن ئەنجامبدێت. هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی بۆ پەرلەمان، لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاریەکانی سنوردارن و زیاتر پەیوەستە بەگۆڕانی حوکمدار، نەوەک سیستەمی حوکم. ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی بەڕێوەچوون، واتا ئەگەر ئەو شێوازە لە بەڕێوەبردنەت پەسند کرد، ئەوکات تۆش دەبیتە بەشێک لەو بەردانەی کە دیواری ئەو سیستەمە دەسەڵاتداریەیی پێ هەڵچندراوە.

بەگوێرەی سیستەمی دەسەڵاتداریەتی پەرلەمانی نوێنەرایەتی، سیستەم کێی بەگونجاو بینی ئەو دێنێتە دەسەڵات، ئەمە بۆ ئەمریکا و ئەوروپاش راستە. نمونە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەو دوو خولەی رابردوو، واتا هەڵبژاردنی ترامپ بەرانبەر هیلاری کیلنتۆن، هەموو چاودێرانی سندوقەکانی دیموکراتەکان وایان مەزندە دەکرد کە بە رێژەیەکی زۆر لەپێش، هیلاری دەردەچێ، بەڵام ئەنجام ترامپ بوو بە سەرۆککۆمار. لە کاتی پێشبڕکێی نێوان ترامپ و جۆبایدن، ئەمجارە پێچەوانە بوویەوە، ترامپ تا دوای نیوەڕۆ لەپێشبوو، لەناکاو هەوایەکە گۆڕا بەرەو لای بایدن، ئەنجام بایدن بووە براوەی هەڵبژاردن. ترامپ شۆک بوو کاتێک بینی بایدن براوەی هەڵبژاردنە، لە سەرکەوتنی ترامپ و بایدن ئەوەی بڕیاریدا دەوڵەتی قوڵی ئەمریکا بوو، نەوەک دەنگدەری ئەمریکی.

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کە بەرهەم و هەوڵی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکایە، بۆیە تا ئاستێک دەتوانێ لەو وڵاتانە گۆڕانکاری بکات، لانی کەم حیزبێک دێ و یەکیان دەڕوا، یان دوای هەشت ساڵ ئیتر گۆڕانی کەسی یەکەم ناچاریە. بەڵام ئەو شێوازە لە هەڵبژاردن، تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە شێوازێکی سەرەکی لە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و ئاسیا. لەهەموو ئەو وڵاتانە زۆر کەم رێک دەکەوێ کە گۆڕانکاریەک بەدڵی هاوڵاتیانبێ، یان گۆڕانکاری بەبێ شەڕ و ئاڵۆزی رووبدات!! هۆکار لەو وڵاتانە سەرۆک و پارتەکانی دەسەڵات خۆیان تا ئەبەد دەبینن و وادەزانن ئەگەر ئەوان نەبن وڵات لەناودەچێ، بۆیە خۆیان دەچن بۆ بەردەم پەتی سێدارە، وڵاتیش دەکەنە وێرانە.

نمونەی زۆر سەیر و سەمەرەی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، دواین هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ئێران، ئایا بەخودی مەسعود پزیشکیانیشەوە، هەموو کەس نازانێ کە هەڵبژاردن لە ئێران شانۆیەکی سیستەمی ویلایەتی فەقیە، بۆ بەردەوام کردنی خۆی؟؟ هەڵبژاردنی تورکیا کە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵە ئەردۆغان و حیزبەکەی دەسەڵاتدارن، لە ٢٠١٥وە ئەردۆغان دەدۆڕێ، بەڵام هەرجارەو بەفێڵێک دەگەڕێتەوە دەسەڵات، لەجیاتی ئەوەی دادگا ئەردۆغان و پارتەکەی بداتە دادگا، لەسەر ئەوەی تورکیای خستۆتە ناو شەڕ و هەژاری و هەزاران کێشەی نەخوازراو، بەڵام پێچەوانە دادگا و دەسەڵات بوونەتە دەسکەلای دەستی ئەردۆغان و پارتەکەی و بە ئارەزووی خۆیان خەڵکی ئازادیخواز فڕێدەدنە زیندان، لەولاشەوە دەوڵەتە بەناو دیموکراتەکانی ئەورپا بە سەروماڵ پشتیوانی لە دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان دەکەن!!

لەعێراقی سەردەمی بەعس هەڵبژاردنی بەعسیەکان هەبوو، واتا حەز بکەی یان نا دەبێ بەعسیەک هەڵبژێری بۆ ئەنجومەنەکان، پاشان بۆ سەرۆک کۆماریش تەنها دەکرا بەیعەت بدەی، واتا بۆت نەبوو بچی دەنگ بەکاربێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. دوای رووخانی رژێمی بەعس، لە عێراق هەڵبژاردن دەکرێ، بەڵام لە دەرەوەی ئەو پەیکەرەی دانراوە، هیچ گۆڕانکاریەک ناتوانێ بکرێ، واتا هەر گۆڕانکاریەک لە عێراق، ئەگەر بەگوێرەی بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکا، یان تورکیا و سعودیە و دەوڵەتانی کەنداو نەبێ، ئەوا سەر ناگرێ. دوو نمونەی زیندوومان هەیە، ئەیاد عەلاوی وەک لیستی ویفاق زۆرینەی هێنا لە هەڵبژاردن، بەڵام مالکی و شیعە رێگەیان نەدا ببێتە حکومەت، هۆکار زۆرینەی ویفاق سوونەبوو. دووبارە لە کۆتا هەڵبژاردن زۆرینە کورسیەکان سەدر بەدەستی هێنا، بەڵام حکومەت لەلایەن کەمینەکانەوە پێکهێنرا و سەدر لە داخا یەخەی خۆی دادڕی و دەستبەرداری پەرلەمانیش بوو.

ئێستا پرسیارەکە لە هەرێمی کوردستانە، بەڕاست لە هەرێمی کوردستان بەهەڵبژاردن گۆڕانکاری دەکرێ؟ ئایا کێ بڕیاردەرە لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، خەڵکەکەی یان دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانین؟

  

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ھەرێمی کوردستان… دۆڕاوی ناو ڕێکەوتنەکەی تورکیاو عێراق

بابەتی دواتر

هێلین ئومێد: پارتی نە کوردە، نە نوێنەرایەتی کورد دەکات، نە هیچ شتێکی هەیە پێیبدات؛ تەنها زیان دەگەیەنێت

editor

بابەتی دواتر
هێلین ئومێد: پارتی نە کوردە، نە نوێنەرایەتی کورد دەکات، نە هیچ شتێکی هەیە پێیبدات؛ تەنها زیان دەگەیەنێت

هێلین ئومێد: پارتی نە کوردە، نە نوێنەرایەتی کورد دەکات، نە هیچ شتێکی هەیە پێیبدات؛ تەنها زیان دەگەیەنێت

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?