ناوەندی هەواڵ: ئازاپرێس
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە بەرنامەیەکی تەلفزیۆنی میدیا خەبەر، کە بەزمانی تورکی پەخش دەکات، لە سەر دوا پێشهات و گۆڕانکاریەکان سەرنج و تێبینیەکانی دەخاتە روو، بەتایبەت سەبارەت بە تیرۆر رۆژنامەنووسە ژنەکان کە لە ٢٣-ئاب لە سەیدسادق تیرۆرکران و هەڵوێستی عێراق و پارتی و دواین رێککەوتنیان بەو شێوەیەی خوارەوە ئاماژەی پێدەدات.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە سەبارەت کوژرانی رۆژنامەنووسە ژنەکان دەڵێت: گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان تیرۆر کراون، لەبەردەوامیدا دەڵێت، پارتی و ئەکەپە دوژمنی ئازادی ژنانن، سەیری پارتی بکەن بزانن لە ناو میکانیزمی بڕیاردانیان تاکە ژنێک هەیە؟
دیسان لەسەر رەخنەکانی بۆ پارتی بەردەوام دەبێ: لە ساڵی ١٩٨٤وە ئەوە پارتیە کە زۆرترین پیلانگێڕی و رێگری لەدژی ئێمە کردووە، بۆ ئەوەی پێشکەتن و گۆڕانکاری نوێ نێتە ئاراوە. هەروەها دەڵێت، بنەماڵەی بارزانی کوردستان وەک کێڵگە و موڵکی خۆیان سەیر دەکەن.
هێلین ئومێد لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی بەردەوامە و دەڵێت: هەرکەسێک بەدوای پارتی بکەوێ دەکەوێتە ناو چاڵەوە، دیسان دەڵێت؛ ئەگەر پارتی ئەمڕۆ لە هەولێر دەتوانێ هەبێ، ئەوا لەسایەیی ئێمەوەیە.
ئەوەشی لەسەر زیاد دەکاو دەڵێ: ئەوەی میتی تورکیای خستۆتە سەر سلێمانی دیسان پارتیە!!
بەردەوام دەبێ و دەڵێت: پارتی بەهۆکاری مامەڵە کردن بە دۆزی ئازادی کوردستانەوە دەکات ماوەتەوە، بۆیە نە کوردە، نە نوێنەرایەتی کورد دەکات، نە هیچ شتێکی هەیە پێیبدات؛ تەنها زیانی پێدەگەیەنێت.
لەسەر چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی پارتی، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەڵێت: پێویستە چالاکیە جەماوەریەکان لەدژی پارتی پەرەیان پێبدرێت، هەروەها دەڵێت؛ نابێ کەس بۆ راگەیاندنەکانی پارتی قسە بکا، چونکە ئەوانە راگەیاندنی میتن، دەبێ هەمووکەسێک هەڵوێستیان لە بەرانبەر وەربگرێ و بایکۆتیان بکات.
سەبارەت بە رێککەوتنی عێراق و تورکیاش هێلین ئومێد دەڵێت: یاریەک هەیە کە دەیەوێت کورد و عەرەب شەڕی یەکتری بکات، دەوڵەتی تورکیا پێشەنگایەتی ئەو یەکە دەکات. دیسان بەردەوام دەکا و دەڵێ: تورکیا 10 هەزار سەرباز و 150 بنکەی لەناو سنوورەکانی عێراق هەیە، ئەگەر ئەمە داگیرکاری نەبێت چییە؟
لەکۆتایدا هێلین ئومێد باسی هەبوونی خۆیان دەکا لە سنورەکانی عێراقدا و دەڵێت: ئێمە سوودمان بۆ عێراق هەبووە، زیانمان نەبووە.
سەبارەت بە مەحمەد شیاع سوودانیش دەڵێت: سوودانی رۆڵی سەددامی خستۆتە سەرشانی