سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

ماڵەوە هەواڵ
سەرکردەکانی بەرەی تورکمانی لە ئەنقەرە خەریکی چین؟

سەرکردەکانی بەرەی تورکمانی لە ئەنقەرە خەریکی چین؟

ئاب 28, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازا پرێس

بەگوێرەی بڵاوکراوەی پەرەی فەرمی تەلەفزیۆنی تورکمانلی، دوێنی ٢٧-٨-٢٠٢٤ بەرپرسانی تورکمانی عێراقی لە تورکیا بوونە و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەتەوە. هەواڵی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە جێگری وەزیری دەرەوە لە ئەنكەرە لەگەڵ حەسەن تۆران و ئەرشەد ساڵحی کۆبۆتەوە، باسیان لەدواین دۆخی كەركوك كردووە، بەتایبەت دوای بەشدار نەبوونیان لە حکومەتی خۆجێی شارەکە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە: د.نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی و ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە پەرلەمانی عێراق، کۆبۆتەوە.

بەوتەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا: كۆبونەوەكە تایبەت بووە بە تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی شاری كەركوك، توركیا جەختی لە پشتیوانیكردنی توركمانەكان كردووەتەوە لە عێراق.

بەرەی توركمانی كە خاوەنی دوو كورسیە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە دوای هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە لە رۆژی (١٠) ئەم مانگە، لەگەڵ پارتی كە خاوەنی (٢) كورسیە و بەشێك لە عەرەبەكانی كەركوك كە (٣) كورسین، بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كردووەو، تائێستا ئامادەنین ئەو پۆستانەی لە حكومەتی خۆجێی نوێی كەركوكدا بۆیان دانراوە پڕی بكەنەوە.

هێشتا ئەوە دیارنییە کە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بەرەی تورکمانی بووە یان لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا، چونکە لەکۆبوونەوەیەکی بەوشێوەیە بۆچی وەزیری دەرەوە حاقان فیدان، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە کە پیلانداڕێژەری هەڵبژاردن و چۆنیەتی جموجۆڵی بەرەی تورکمانی و پارتی و خەمیس خەنجەرە. پێشتر لە راگەیاندنەکان دەگوترا کە ح.تۆران و ئەرشەد ساڵحی ناکۆکن لەگەڵ یەکتری، بەڵام ئەرشەد ساڵحی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوەو گوتی ئێمە بەیەک تیم کاردەکەین.

دەکرێ برسیاری ئەوە بکرێ، دوای بەشدار نەکردنی بەرەی تورکمانی لە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک، ئایا تورکیا و پارتی چیان بەدەستەوێیە، تاکو نائارامی لە کەرکوک قوڵترکەنەوەو نەهێڵن پارێزگاری کورد بەئارامی کارەکانی بەڕێبخا. وەک ئەو خۆپیشاندان وئاڵۆزیانەی لە رۆژەکانی یەکەمی هەڵبژاردنی پارێزگار رێبوار تەها بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی و خەمیس خەنجەر ئەنجامیاندا؟؟

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

مەسعود بارزانی پێی گووتوم کار لەئیوە پارە لەمن   

بابەتی دواتر

رێکخراوی گەنجانی پارتی بوونەتە زمانحاڵی میت.

editor

بابەتی دواتر
رێکخراوی گەنجانی پارتی بوونەتە زمانحاڵی میت.

رێکخراوی گەنجانی پارتی بوونەتە زمانحاڵی میت.

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?