ئا:ئازاپرێس
رۆژنامەوان و چالاکوان قادر نادر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تلگرام ئەم بابەتەی بڵاوکردوەتەوە:”علی حسێن سورچی ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵبجە-ڕاپەڕین ؛ ,هەفتەی ڕابردوو کۆبونەوەی بە ستافی مەکتەب ڕێکخستنی پێشوی سلێمانی ئەوانەی دەرنەچوون کردووە ، پێیانی گوتوە یەکی ملیۆنێکتان پێ دەدەم لە ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵمان بن هەتا زۆر ترین دەنگ بێنین و پاشان ئەگەر سەرو پێنچ کورسی بێنین ئەوا یەکی دەفتەرێک دۆلارتان وەک دیاری پێدەبەخشم “.
هەروەها علی حسێن گوتویەتی سەفەرێکی ئەڵمانیا دەکەم چێکێکی خۆم دەکەم و فەحسی عام دەکەم.
ئەندامەکەی مەکتەب سیاسی گوتویەتی: مسعود بارزانی گوتویەتی پارە لەمن ئیش لە ئێوە هەروەها مسرور بارزانی پێنچ ملیۆن دۆلاری سەرف کردووە بۆ علی حسێن هەتا زیاتر لە پێنچ کورسی بێت لە سلێمانی و علی حسێن وەک سەرەتایەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ملیۆنێک دۆلاری داوەتە دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا گوایە بە پارە کڕیتی بەڵام سامان بەرزنجی لەڕێگای وەزارەت دابەشی نەکردووە لە ڕێگای علی حسێن ناردوویەتی .
علی حسێن جیا لە کۆبونەوەی ئەندامانی مەکتەب ڕێکخستنی سلێمانی کۆبونەوەی بە کارگێڕ ناوچەو بەرپرسی ناوچە و کارگێڕە دەرنەچوەکان کردووە بۆتە شەڕ و ڕەخنەی زۆریان لە علی حسێن گرتووە گوتویانە داوای ئیلتزام و دەوام دەکەیت هیچ ئیشمان نیە شوێنمان نیە بێن دانیشن چی بکەین لەدەوام دوومانگە موچەمان وەرنەگرتووە هاوکاریەک هاتووە بە ئێمە نەدراوە ،،، علی حسێن ئامادە نەبووە هاوشێوەی ئەندامانی ئەنجومەن هاوکاری مادیان بکات !!! دەرنەچوەکانی زیاتر توڕە کردووە .
علی حسێن دەڵێت ڕۆژانە هەر کەسێک ببینم پارەی دەدەمی ئیش بە پارە دەکرێت خەڵک موچەی نیە چاوی لەدەستی ئێمەیە مسعود بارزانی گوتویەتی لەهیچ مەترسە جەیشی تورکیا لە دهۆکە ئەمە پەیامە بۆ ئیران و عێراق و یەکێتیش پێوست بێت منیش دێمە سلێمانی هەرچیتان کردووە موچەخۆر و لایەنگر و کەس و کاری موچەخۆر بچنە دەنگدان .
کۆمیدیاکە لێرەیە ئێستا علی حسێن لە سەفەرە و سێ جێگری هەیە بەڵام سکرتێرەکەی مۆری سەرف کردنی پارە و هاوکاری دەکات.