ئا:ئازا پرێس
جاران دەگوترا هەولێر شارێکی خۆپارێزەو لایەنی ئاینی و دەرەبەگایەتی و خێڵگەرایی لەپێشە، بۆیە مەسەلەی نامووس و شەرەف و دەسەڵاتی پیاوسالاری زۆر باوبوو. هەمان قسە بۆ پارتیش دەگوترا، بەڵام ماوەی چەند ساڵێک ئەو دۆخە گۆڕاوە، یان بەزۆر دەیانەوێ بە هەولێر و پارتی بگۆڕن.
لە هەولێر گۆڕانکاریەک هاتۆتە ئاراوە، بەڵام ئەو گۆڕانکاریە خاوەنەکەی خەڵکی رەسەنی هەولێر نییە، لە دووساڵی رابردوو ئەوە بڵاوکرایەوە کە دەسەڵاتدارانی پارتی ١٠٠٠ دانە ژنیان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە، بۆ ئەوەی وەک سەماکەر و نمایشکاری جەستەیی لە دەزگا راگەیاندنی و یانە شەوانەیەکانیان، شەوە سوورەکانیان پێ بڕازێنەوە.
هەر پێش دووساڵ مەسعود بارزانی مەلەوانەگەی ئەو ئوتێلەی بە چیمەنتۆ پڕکردەوە کە ببووە شوێنی مەلەوانی ژنە مۆدێل و تیکتۆکچی و سەماکەرەکانی کوڕ و برازاکانی.
لە نوێترین دەرکەوتن و زانیاری لەسەر ژنەکانی یاری دەستی بەرپرسانی پارتی و منداڵانی بارزانی دەرکەوتەوە، دانەیەکیان رایکرد بۆ سلێمانی کە ببووە کەپڵی نەوەکەی بارزانی و گووتی، کوڕێکی زۆر گێل و نەفامە. تازەش هەواڵی مردنی ژنە تیکتۆکچیەک لە هەولێر بەناوی (وەردە) بڵاوبۆتەوە.
لەهەموویان سەیرتر نمایشکار و مۆدێلکارێک دەرکەوتووە بەناوی (میریان چنج کەلەر) دەڵێت، پەیامم هەیە بۆ (برا گەورەو رۆژی ٣١ی ئاب). دەبێ سەماکەر و مۆدێلکار و تیکتۆکچی چی بڵێن و چی بزانن، لەسەر پرۆسەی ٣١ی ئابی مێژووی!! کە خۆیان خەڵکی هەولێرنین و نازانن هەولێریەکان چۆن سەیری ئەو داگیرکەریە دەکەن کە ٢٨ ساڵە لەهەولێر بەڕێوە دەچێ.
وەکو لەو وێنەیە دیارە، ئەو ژنانە بە سەدهەزاران دۆلاریان لە هەولێر دەست دەکەوێ و دۆلار لەژێر قاچیان دەڕژێت، خەڵکی هەولێریش لەتێنویەتیدا دەخنکێن.
ئەوە ئاشکرا بووە کە پارتی و رێکخستنەکانی زۆر لاواز بوونە، بۆیە هەموو تواناکانیان خستۆتە کار بۆ ئەوەی لەلایەک گەنجان و ژنانی هەولێر چەواشە بکەن، لەلایەکیتریش هەوڵدەدەن تاکو جارێکیتر بتوانن وەک هێزی یەکەم بمێنەوە، بەهەوڵی ئەو جۆرە کەسانە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئازا پرێس، بەرپرسی لقی سلێمانی و هەڵەبجە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کۆنە ئامیر سریەی سەردەمی بەعس، عەلی حسێن سورچی دەڵێ؛ بارزانی پێیگوتویین، دەنگ لە ئێوەو پارە لەمن، ئەگەر ئێران و عێراق ویستیان بەرهەڵستیمان بکەن، ئەوا تورکیام بۆ هێناون، لە دهۆکن نزیکمانن.
تا لەهەڵبژاردن زیاتر نزیک ببینەوە، کارتە سووتاوەکانی دەستی پارتی زیاتر دەردەکەون.
وێنەکان، ژنێکی تیکتۆکچی و ژنێکی مۆدێلکار و ژنێکی سەماکار لەهەولێر.