ئازا پرێس
لەدوای خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیا لە جۆری ئاکسونگور لە سنوری کەرکوک، لەلایەن هێزە دژە ئاسمانییەکانی عێراقەوە؛ میدیاکانی تورکیا لە دوێنێوە،هەواڵی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە گوایە جێگری فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ناوچەی باکور، عەمید روکن عەبدولسەلام حەمودی رەمەزان، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ ٣١-٨-٢٠٢٤سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، هیچ بەرپرسێکی سەربازی عێراقی لەسەر کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیا لە کەرکوک دەستگیرنەکراوەو ئەو هەواڵانەی باس لەدەستگیردنی بەرپرسانی سەربازی عێراقی دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.