سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
کەماڵ چۆمانی: ئەفسەد بیل فاسید

کەماڵ چۆمانی: ئەفسەد بیل فاسید

ئاب 31, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازاپرێس

ئاکادیمسین و رۆژنامەنووس کەمال چۆمانی، لەسەر بەیاننامە دوو دێڕیەکەی پارتی کەبەبۆنەی ٣١ئاب بڵاویان کردۆتەوە، نووسیویەتی، پارتی دەڵێ خراپترمان بە خراپ راماڵی. ئەوە شەرعییەتدانە بە هەرچی بێئەخلاقیی سیاسییە. لە بەرانبەر ئەو دەستەواژە عەرەبییەی کە پارتی لە بەیاننامەکەی بە (دفع الافسد بالفاسد) ناودێڕی کردووە.

دوێنێ ئێوارە بەبۆنەی ٣١ئاب کە پارتی وەک سەرکەوتنی بەسەر یەکێتی رادەگەێنێ لە هەولێر، بە پشتیوانی و پێشەنگایەتی سوپای رژێمی بەعسی رووخاو، مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیان دایەوەو نووسیویانە؛

چەند هاوار بکەن، قسە بکەن و بەیاننامە بڵاوبکەنەوە، هەرچییەک دەکەن، حەقیقەتی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ئەوەیە:

٣١ی ئاب (دفع الافاسد بالفاسد) بوو.  

کەماڵ چۆمانیش لە پەڕەی فەرمی خۆی وەک شیکارێک بۆ ئەو بەیاننامەیی پارتی دەڵێت:

پارتی دەڵێ خراپترمان بە خراپ راماڵی. ئەوە شەرعییەتدانە بە هەرچی بێئەخلاقیی سیاسییە. واتا بۆ بردنەوە لە نەیارە سیاسییەکەت، هەمو رێگایەک ئاسایییە، تەنانەت ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ کەسێکیش بێت کە تاوانی جینۆسایدی گەلەکەتی ئەنجامداوە. ئەوە رۆحی سیاسەتی ماکیاڤێلییانەیە کە پێیوایە  <<لە سیاسەتدا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێک، هەمو هۆکارێک رەوایە.>>

لە درێژەی وتارەکەیدا ئەو ئەکادیمیسێنە دەڵێت:

پارتی لەڕێی بەعەقڵانیکردنی تاوانێکەوە، رەوایەتی دەداتە ئەوانیدیش کە لەڕێی هاوکێشەی <<ئەفسەد بیل فاسید>> رەوایەتی بە کردەکانیان بدەن ئەگەر خیانەتیش بێ. ئەوە خراپترینی خراپەکانە، چونکە هەرچی بەهایە بنپێدەخرێ. بەعەقڵانیکردنی تاوان ئاسانە، بەڵام لە تاوان گەورەترە. هیچ تاوانێک لە مێژوودا نەکراوە بێ عەقڵاندنی و دۆزینەوەی هۆکارێک بۆ شەرعاندنی. هیچ تاوانێک نەکراوە، بێ دۆزینەوەی هۆکارێکی نائەخلاقییانە و نائینسانییانە بۆ شەرعاندنی بە تاوانی جینۆسایدی کورد و جوو و ئەرمەنەکانیشەوە، بەو تاوانی جینۆسایدەی ئێستاش لە غەززە روودەدات، بەو تاوانی جینۆسایدەی تورکیاش بەرانبەر کورد دەیکات.

چۆمانی زیاتر راوەستەی لەسەر دەکات و دەنووسێت: هەرگیز هەرگیز ئەفسەد بیل فاسید هاوکێشەیەک نییە ئینسان دەستی بۆ ببات، چونکە ئەوە پرسی بردنەوەی قائیمقامییەت و کورسییەکی هەڵبژاردن نییە، ئەوە پرسی شەڕ و خوێنڕشتنی هاونیشتیمانییەکەتە، پرسی وێرانکردنی کۆمەڵگەیەکە بۆ چەندان نەوەی داهاتوو، پرسی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ کەسێکە کە لەسەر تاوانی جینۆسایدی کورد و شیعە لەسێدارەدرا.

لەکۆتایدا کەمال چۆمانی رەخنە لە هەردوو لایەنی شەڕی ناوخۆ پارتی و یەکێتی دەگرێت و دەڵێت:

ئەو جۆرە مامەڵەیەی یەکێتی و پارتی لە پرسی ٣١ی ئاب، بۆ شاردنەوەی تاوانی شەڕی ناوخۆیە، نەک ئامانجی ریسواکردنی شەڕی ناوخۆ و بیرهێنانەوەی بۆ ئەوەی هەرگیز روونەدات. ئەو مامەڵەیە بۆ پرسی بەدەستهێنانی عەدالەتی راگوزەر نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە هەرگیز باسی عەدالەت نەکەین، چونکە دەمانترسێنن بەوەی هەمان تاوان ئەنجامدەدەنەوە.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

٣١ی ئاب  بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟

بابەتی دواتر

میدیاکانی عێراق: لەسەر خستنی درۆنەکەی تورکیا کەس دەسگیر نەکراوە

editor

بابەتی دواتر
میدیاکانی عێراق: لەسەر خستنی درۆنەکەی تورکیا کەس دەسگیر نەکراوە

میدیاکانی عێراق: لەسەر خستنی درۆنەکەی تورکیا کەس دەسگیر نەکراوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?