سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
بەڵێ زۆرت ماوە بابی ئارینی!

بەڵێ زۆرت ماوە بابی ئارینی!

ئه‌یلول 1, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئیبراهیم عەباس

  • ئاشبەتاڵی شۆرش بەدەستی مستەفا بارزنی بووە، بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی شوێنی بگرێتەوە.
  • مەسعود بارزانی ریسکی بەهەموو شتێکەوە کردووە، بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی نەبێتە شوێنگرەوەی.
  • پەیامی راشکاوانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئێرانیەکان بۆ براگەورایەتی نێچیرڤانە، نەک مەسرور بارزانی

پێدەچێت کێشە ناوخۆیەکانی بنەماڵەی مستەفا بارزانی تا ئاستی بنبەست رۆیشتبن، بەو واتایەی ئیتر ئەو خۆبەسەر دابڕینەی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی، بەرامبەر گروپی نێچیرڤان و براکانی و هەموو پارتی دەیکەن، دوا ئەنجامی بەدەست نەهێناوەو و دووریشە بەو ئاسانییە و بەم نزیکانە بەدەستی بخەن.

ئەم راستیانە رۆشن رۆشن لە وتارەکەی رێبوار کەریم وەلی دیارە،  بەڵام بۆ کێ، بۆ ئەوانەی متابعێکی وردی دۆخی سیاسی و حزبی کوردستانن، نەک هەموو خەڵک.

وەرن بۆتان وردبکەمەوە، بزانن نێچیرڤان لەرێگای رێبوارەوە چۆن پەیام بەمامی و مەسرور دەدات، پەیام لەرێگای کەسێک کەخۆی قوربانی باڵباڵێنی پارتی و ترسنۆکی نێچیرڤان بارزانیە، چونکە رێبواریش باجی بێ جورئەتی نێچیرڤان لەبەرامبەر باڵەکەی تر دەدات و بەئاشکرا بێ کارو نانبڕاویان کرد، بەڵام ئیتر روونبۆوە بەترسەوە لەژێرەوە پشتگیری دەکەن.

یەکەم؛ زەقبوونەوەی کێشە ناوخۆیەکان گەیشتنە ئەو رادەی، رێبوار کەریم وەلێ بڵێت، نسکۆ و ئاشبەتاڵی شۆرشی ئەیلول بەدەستی مستەفا بارزانی بوو، تەنها لەو پێناوەی مەسعود بارزانی شوێنی ئەو بگرێتەوە، بەبادانی خەونی میلەتێک و رژانی یەک رووبار خوێن هەمووی کراوەتە قوربانی ئەوەی ئیتر مەسعود لە شوێنی باوکی بێت!.

دووەم؛ بەردەوامی ئێستای مەسعود بارزانی لەسەرۆکایەتی پارتی لەبەر ئەوەیە، نێچێرڤان رازی نەبووە، مەسرور براگەورە بێت، ئەو برا گەورەیەی دوو دەیەیەی خەڵکی پێ دەگەوجێنن.

سێییەم؛ وەکو بەچاودادانەوە پێیان دەڵێت، ئەگەر ئیدریس بارزانی براگەورە نەبووایە، مەسعود بارزانی براگچکە نەدەبوو بە سەرۆکی پارتی.

چوارەم؛ یەکەم جارە نێچیرڤان و گروپەکەی جورئەتی ئەوە بکەن،  بڵێن مەسعود بارزانی نەک هەر دەوڵەتی بۆ کورد پێ دروست نەکرا، بەڵکو کوردی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی حوکمی زاتی 1970، ئەو هەموو شکستیانەش تەنها لەبەر ئەوەبووە، مەسعود بارزانی ریسکی بەهەموو شتێکەوە کردووە لەو پێناوەی نێچیرڤان نەبێتە کەسی یەکەم و خاوەنی پارتی.

پێنجەم؛ فڕیدانی دەستەواژەی مەسعود بارزانی پێویستە دەسەڵات بۆ نێچیرڤان جێبهێڵێت، راستە پێشتر لەناوخۆی پارتی هەبووە، بەڵام فەلەکەدین کاکەییان پێ نانبڕاوکردو سەرئەنجام سەریشی لەسەر دانا! بەڵام ئێستا نێچیرڤان لەرێگای رێبوارەوە هەمان داوا دەکاتەوە.

شەشەم؛ دوای ئەم وتارە ئیتر نێچیرڤان و براکانی، ئۆباڵی خراپەکارییەکانی ناو پارتی، دەخەنە ئەستۆی مەسعود بارزانی مام و سەرۆکیان، ئەو خراپەکاریەکانی لەرووکەشدا مەسرور، وەیسی، مەلا مستەفاو موکسی، بەتایبەت لەدەڤەری بارزان دەیکەن و جورئەتیان کرد شەوکەت حەسکۆ بەرپرسی پاسەوانەکانی رەوان و نێچیرڤان تیرۆر بکەن و سەدان و هەزاران کەسیش ئەزیەت و زیندانی بکەن.

ئەوەی جێگای تبینییە، بەڕاست بۆچی لەم کاتەدا ئەم باسانە لەرێگای نێچیرڤانەوە دێنەوە بەرباس، ئایا لەبەر ئەوەیە فشارەکانی لەسەری ئەوەندە زۆرن بەرگەیان ناگرێت؟ یان دەزانێت خەریکە هەموو شتێکیان لەدەست دەچێت و لەدوا رۆژەکانی تەمەنی سیاسی و حوکمڕانی خۆیانن و ئیتر گەڵەگایان خەریکە ئاوا دەبێت؟ یان پەیامی راشکاوانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئێرانیەکانە، کە لەهەموویاندا ئۆکەی و پشتیوانی بۆ براگەورایەتی نێچیرڤانە نەک مەسرور؟!.

راستر لەهەموو بابەتەکانی وتارەکەی رێبوارو پەیامەکانی نێچیرڤان، دەستەواژەی زۆرت ماوە بابی ئارینی! بەڵێ و بەراستی زۆرت ماوە بابی ئارینی، کەپێت وابوو، بەدوور خستنەوەی کەسانی وەکو رێبوار لەپارتی کە باپیرو باوکی و کەسوکاری خزمەتکارتان بوون، مەیدانی خۆ سەپاندنت بەسەر نێچیرڤان دەستەبەر دەبێت!

دڵنیابە کە رێبوارتان لەرووداو نابڕاو و پەراگەندەی ئەوروپاتان کردو نێچیرڤان لەترسی کاردانەوەی مامی بێ هەڵوێستی هەڵبژارد، بۆ ئەوەی بوو سحری ئەو کلاواتانەتان دەربخات، کەپێتان وایە نێچیرڤان و گروپەکەی باڵی بازرگانی و مێبازی ناو پارتین! ئێوەش گوایە خاوەنی رێبازی بارزانی و کوردایەتین!. بەڵام ئێستا رێبوار لەحەوشەی پشتەوەی پارتی، خاوەن ماڵ و متمانەپێکراوە!

تێگەیشتی زۆرت ماوە بابی ئارینی؟!

ئەم ووتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

نابێ هەڵوێستی جەوهەر نامیق لە 31ی ئابدا لە بیر بکرێ

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: نەناردنی مووچە پەیوەستە بە زیادکردنی نزیکەی ٢٤ هەزار ناوی نوێ لە وەزارەتی پێشمەرگە

editor

بابەتی دواتر
سۆران عومەر: نەناردنی مووچە پەیوەستە بە زیادکردنی نزیکەی ٢٤ هەزار ناوی نوێ لە وەزارەتی پێشمەرگە

سۆران عومەر: نەناردنی مووچە پەیوەستە بە زیادکردنی نزیکەی ٢٤ هەزار ناوی نوێ لە وەزارەتی پێشمەرگە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?