ئا:ئازا پرێس
بەگوێرەی بەدواداچوونێک کە پەرلەمانتار سۆران عومەر لە بەغدا لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری ئەنجامی داوە. روونی دەکاتەوە کە هۆکاری نەناردنی مووچە لە بەغداوە، ئەویش زیاد کردنی ناوی مووچە خۆرانە لە خشتەی لیستی مووچەدا، ئەمەش بەردەوام گوومان لای وەزارەتی دارایی عێراق دروست دەکات و ناچارە هەموو مانگێک پاکتاوی لیستەکان بکات تاکو ناوی زیادەی بەسەردا تێنەپەڕێ و لەلایەن دەستەی نەزاهەی عێراقەوە بە گەندەڵی تاوانبار نەکرێ.
جێگەی ئاماژەیە سۆران عومەر لە لێژنەی ئابووری و دارای عێراقدایە، بۆیە زۆرترین زانیاری و بەڵگەی لا کۆدەبێتەوە، ئەو زانیاریانەشی لەگەڵ بەڵگەی وەزارەتی داریی دا بڵاوکردۆتەوە.
ئەوەی خوارەوە ژمارەی ناوی ئەو بەشانەن کە لە لیستی وەزارەتی پێشمەرگە زیادی کردووە. بۆیە سۆران عومەر دەڵێت: لەمیانی بەدواداچونم بۆ ئەنجامی وردبینەکان و کێشەی لیستەکانی مووچەو هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارە، دەرکەوت کە٢٣ هەزار و ٧٩٠ کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادی کردووە، بەو شێوەیی خوارەوە:
٢٣٧٩٠ کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادە.
٢٠٥ فەریق و لیوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.
٦٣ فەریق و لیوایان بێ ئیشن بێ پایەو پۆستن نیە.
٥١٢٣ خانەنشینی هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
٢٧٢٣٢ خانەنشین و کەم ئەندام لەیەکەی ٧٠ هەیە.
٢٢٣٢ کەس لەخانەنشینان جیاوازی هەیە.
١٠٥٤٧ کەس بایۆمەتری نیە.
١٣٥١ خانەنشین لەسەر یەکەی ٨٠ هەیە.
١٧٦٠٩ کەسیان بایۆمەتری نیە.
٧٢٠٢ خانەنشین لەوەزارەتی ناوخۆ هەیەو موچەیان لەسەر وەزارەتە.
جێگەی سەرنجە هەموو رۆژێک سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم، پۆل پۆل خەڵک دادەمەزرێنێ بۆ پڕووپاگەندەی هەڵبژاردن، گوومان دەکرێت بەشێکیان ئەو سەختەکاریەبێ، بۆ ئەوەی دڵی خەڵکی پێخۆشبکەن تاکو دەنگی پێ کۆبکەنەوە.