سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە لێکۆڵینەوە و دۆسییە
هەرێمی کوردستان؛ چاڵی مەرگی ڕۆژنامەنووسان

هەرێمی کوردستان؛ چاڵی مەرگی ڕۆژنامەنووسان

ئه‌یلول 2, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازاپرێس

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین و دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و کایەی ڕۆژنامەگەریی فراوانتر بوایە، لێ دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم لەو کاتەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ، مێژوویەکی ڕەشی لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و پێنووس بەدەستان بۆ خۆی تۆمار کردووە.

تیرۆری یاخود ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستاندا بە درێژایی هەموو کابینەکان درێژبووەتەوە، وێرای هەموو بانگەشەکانی دەسەڵاتداران بۆ ئازادیی ڕادەربڕێن بەڵام ژمارەکانی کردەوەکان زیاتر بوون، لەم دۆسییەیەدا کردەوە تیرۆرییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو.

ڕەئوف ئاکرەیی

لەدوای ڕاپەڕین یەکەمین زەنگی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان، بە تیرۆرکردنی “ڕەئوف ئاکرەیی” لێیدا و زنجیرەیەک تیرۆری بەدوای خۆیدا هێنا، شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ـی ئایار‌ی ١٩٩٣، لە شاری دهۆک و لەبەردەم ماڵەكەیدا، ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی سیاسیی (ڕەئوف كامیل ئاكرێیی) لەلایەن چەند چەكدارێكی پەدەکەوە تیرۆركرا، تا ئێستاش هیچ كەسێك بە تۆمەتی ئەو تیرۆرە دەستگیر نەكراوە.

کۆمەڵکوژی رۆژنامەی وڵات و وتەنن شەمس

رۆژی ١٦-٥-١٩٩٧ لە شاری هەولێر چەکدارانی پارتی بە فەرمانی جەمال مورتکە و نەجاتی عەلی فاتێ و پارێزگار خورشید شێرە، هەڵدەکەوتنە سەر نووسینگەی سەرەکی رۆژنامەی وڵات، وتەنن شەمس، گۆڤاری رۆژ، رۆژنامەی ژیانی ئازاد. بەگشتی سەرجەم کارمەند و کارگوزار و رۆژنامەنووسەکانی لەو دەزگایانە کاریان دەکرد بەنوێژی نیوەڕۆ بەتاوانی ئەندامبوون لە پەکەکە تیرۆر کران. بە گوێرەی زانیاریە بەدەستخراوەکان ژمارەیان نزیکەی ٢٠ کەس دەبوو، لەناو تیرۆرکراوان رۆژنامە نووسی وەک؛ مەحمەد نادر گەزنەیی، ئازاد مەحمەد رواندزی، رۆزا، گەلاوێژ، ناهید ساڵح، رۆناهی…هتد، هەبوون.

عەبدولستار تاهیر شەریف

نووسەر عەبدولستار تاهیر شەریف، لە ساڵی ١٩٣٥ لە کەرکووک لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندیی کردووە بە پەدەکەوە، پاشان لەساڵی ١٩٩٧ کوردستانی جێهێشتووە و چووەتە نیوزلەندا و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕاژەکەی لەمامۆستایەتی زانکۆ گواستووەتەوە بۆ زانکۆی کەرکوک لەساڵی ٢٠٠٤ کراوە بەسەرۆکی کۆلیژی پەروەردەو زانستە دەروونییەکان.

دواجار لە ٥ـی ئاداری ٢٠٠٨، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لەشاری کەرکووک تیرۆرکرا، هەر دوای تیرۆرکردنی چاوەکان چوونە سەر پارتی، بە هۆی ئەوەی ساڵانێک لەناو ئەو حزبەدا کاری کردووە و باس لەوە دەکرێت هۆکاری تیرۆرکردنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەندین نهێنی پارتی لەلابووە و بۆ ئەوەی ئاشکرایان نەکات پارتی تیرۆری کردووە.

سۆرانی مامە حەمە

سۆران ڕۆژنامەنووسێکی بوێر و چاو نەترس بوو، دەستى بۆ ئەو بابەت و پرسانە دەبرد کە لەلای دەسەڵاتدارانی شارەکەی (کەرکوک) و هەرێمی کوردستان بڤە و قەدەغە بوو، دەستبردن بۆ ئەو بابەتانە یەکسان بووو بە مەرگی ئەو کەسەی کاری تێدا بکات، بەڵام سۆران گوێی بەو خۆفە نەدەدا ئەوەى دەبوو بیکات کردی. ئەو بابەتەی کە ژیانى لێسەندەوە ڕاپۆرتێک بوو لەسەر تۆڕێکی لەشفرۆشی کە تێیدا بەرپرسانى ئەمنى و حزبی تێوەگلابوون، ئەمە وایکرد لەچەندین لاوە هەڕەشەی لێ بکرێت.

سەرئەنجامی ئەو هەڕەشە یەک لە دوای یەکانە کە لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە لێی دەکرا کە تێوەگلابوون لە تۆڕی لەشفرۆشییەکە، چەند خولەکێک دوای کاتژمێر ٨ـی ئێوارەی ڕۆژی ٢١ـی تەمووزی ٢٠٠٨، کاتێک سۆران نان دەخوات، لە تەقەى دەرگا دەدرێت و ئەویش لەسەر نانخواردن هەڵدەستێت و دەرگاکە دەکاتەوە، دەم و دەست دەستڕێژی گولـلەى لێدەکرێت و بەبرینداری دەبرێتە نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگا و بەر لە گەیشتنى بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سەردەشت عوسمان

سەردەشت عوسمان ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧، لە خێزانێكی شاری هەولێر لە دایكبووە، ڕۆژنامەوان و خوێندكاری بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.

ئەو ماوەیەك پێش تیرۆركردنی چەندین نووسینی ڕەخنەیی بڵاوكردەوە و دیارترینیان وتاری”من عاشقی كچەكەی بارزانی”ـم بوو، كە وتارەکە گوزارشت بوو لە نادادی كۆمەڵایەتی و نغرۆبوونی دەسەڵاتی پارتی لە گەندەڵی و حوکمڕانییەکى شکستخواردوو.

سەردەشت عوسمان پێش تیرۆركردنی لە وتارێكدا نووسیبووی: “دوعا دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت، بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان.”

ئەو خەمخۆری و ڕاشکاوییە سەردەشتى خستە ناو زائیدی ئەو ناخڕەشانەى کە لە ئازادیی و وشە دەترسان، تا دواجار لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی ڕۆژی ٤ـی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکداری سەر بە حزب و بنەماڵەوە ڕفێندرا و ڕۆژی ٥ـی ئایار لەسەر ڕێگای موسڵ تەرمەکەى بە شوێندراوی دۆزرایەوە.

کاوە گەرمیانی

کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی، ساڵی ١٩٧٩ لە ئاوارەییدا لە شاری ڕەشتی ئێران لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٤ لە شارۆچکەی کەلار خراوەتە بەر خوێندن و تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە، سەرەتا کاری ڕۆژنامەنووسیی گەرمیانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٢، کە بە وێنەگریی دەستی پێ کرد، پاشان دەستی بە نووسینی ڕاپۆرت و بابەت بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەکان کردووە.

لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانییدا، بنکۆڵکاریی بۆ دۆسییە گەندەڵییەکان کردووە، لە ئەنجامی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەکانیشیدا، لە ساڵی ٢٠١١ کتێبێکی لەژێر ناونیشانی “گەرمیان لەنێو بەڵگەنامە ڕەشەکاندا” بڵاوکردووەتەوە.

لەسەر کارە ڕۆژنامەنووسییەکانی، چەندین جار ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و لێدان و گرتن بووەتەوە، تا دواجار لە شەوی ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ کاوە لەبەردەم ماڵەکەیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و تیرۆر کرا.

بە بڕیاری دادوەر، کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە سزای هەتاهەتایی بۆ دەرکرا و تۆمەتبارەکانی دیکەش بەهۆی نەبوونی بەڵگە لە دژیان، بە بڕیاری دادوەر ئازاد کران، دواتریش بە بڕیاری دادوەر کەیسی تیرۆرکردنەکەی داخرا.

بەڵام لای ئازادییخوازان و کەسوکاری کاوە گەرمیانی، کەیسەکەی بە کراوەیی ماوەتەوە و داوای ئاشکرا کردنی دەستی پشت تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی دەکەن.

وەدات حسێن

وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی، ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە.

بنەماڵەی وەدات خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥، باوکی وەدات ڕوو دەکاتە باکووری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠، دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێ دەبن.

ساڵی ٢٠١٦ وەدات ئەو حەقیقەت و ڕاستییانەى کە لە بادینان پەردەی ڕەشیان خرابووەسەر و کەس زاتی نەدەکرد پەی پێبەرێت، ئەو بوێرانە دەستی بۆ دەبرد و لە ڕێگەی مایکی ئاژانسی ڕۆژنیوزەوە ئاشکرای دەکرد، چەندین جار لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە هەڕەشەی لێکرا و ویستیان بیکڕن، بەڵام ڕادەستییان نەبوو، تا دواجار لە پێش تیرۆرکردنی ئاسایش پێی ڕاگەیاند، “ئیدی کاری تۆ لەلای ئێمە تەواو بوو، ڕادەستی سەرەوەی خۆمانت دەکەین.”

لە ١٣ـی ئابی ٢٠١٦، دوای ئەوەی وەدات براکەی دەگەیەنێتە شوێنی کارەکەی و دەگەڕێتەوە، لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە پێش و دوای لێ دەگرن و بە بەرچاوی خەڵک و کامێراکانی چاودێرییەوە دەمانچە لەسەر سەری دادەنێن و لە ئۆتۆمبێلی خۆی دایدەبەزێنن تورەکە دەکەنە سەری و دەیڕفێنن، دواتر بە برینداریی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە جەستەیەوە بوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، نەیتوانی هیچ پەیڤێک بدرکێنێت و بەشێوەیەکی گوماناویی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شوکری زەینەدین

شوکری زەینەدین، ڕۆژنامەنووس و کامێرامانی کەناڵی کەی ئێن ئێن بووە کە لە سنووری بادیناندا کاری کردووە و لە ماوەى کارکردنیدا دەستى بۆ ئاشکراکردنی چەندین پرسی گەندەڵی بەرپرسانى پەدەکە بردووە و کەموکوڕی حکومەتى لەو سنوورە نیشانداوە.

لە ڕۆژى ١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، شوکرى زەینەدین ناسراو بە شوکری ڕێکانى، پەیامنێرى کەناڵى کەى ئێن ئێن، لە پاش چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونى لە گوندێکى نزیکى شارۆچکەى ئامێدى تەرمەکەى دۆزرایەوە.

لەگەڵ دۆزینەوەى تەرمەکەی ئاسایشى پارتی وەک پیشەى هەمیشەیی خۆی، سیناریۆیەکی بۆ شوکری زەینەدین داتاشی و وتى: ” بەراز پەلاماری شوکری زەینەدینى داوە و برینداری کردووە و دواتر بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.”

بەر لە تیرۆرکردنى شوکری زەینەدین چەند ئاماژەیەک هەن کە دەیسەلمێنن ئەم ڕووداوە کوشتنى مەبەستدار بووە، ئەویش هەڕەشەکردن و دەستگیرکردنى بووە لە ماوەى چەند ساڵی کارکردنیدا.

لە دوای تیرۆرکردنی شوکری زەینەدین خانەوادەى شوکری بۆ میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە چەند جارێک هەڕەشە لە شوکری کراوە بەهۆی ئەوەى لە کەناڵی کەی ئێن ئێن کاری کردووە کە سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان بووە، ئەوەشیان وتووە، چوار ڕۆژ پێش مردنى بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکراوە کە دەبێت واز لەو کەناڵە بهێنێت.

دەرئەنجام

لە دواین تاوان لە دژی رۆژنامەنووسان ئەویش تیرۆری هەردوو رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بوون لە کۆمپانیای چەتر، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و بە چاوساغی دەزگا سیخوڕیەکانی پارتی.

هەر کاتێک وەک ڕۆژنامەنووسێک، لە بەرژەوەندیی دەسەڵات کارت نەکرد و دەستت برد بۆ فایلە ڕەشەکان و دۆسییە گەندەڵییەکانت هەڵدایەوە و خیانەت و مێژووە شوومەکانی دەسەڵاتی هەرێمت خستەڕوو، ئەوا گرتن، لێدان، ئەشکەنجە، ڕفاندن و تیرۆرکردن چاوەڕێت دەکات و خۆت لە کونجی زینداندا دەبینیتەوە و سیناریۆت بۆ دادەتاشرێت، نمونەی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و سلێمان ئەحمەد.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

چەقۆی دۆستەکەی مەسرور بارزانی

بابەتی دواتر

یەکێتی: کۆتایی هێنان بە قۆرخکاری دەسەڵات و نوێکردنەوەی حوکمڕانی

editor

بابەتی دواتر
یەکێتی: کۆتایی هێنان بە قۆرخکاری دەسەڵات و نوێکردنەوەی حوکمڕانی

یەکێتی: کۆتایی هێنان بە قۆرخکاری دەسەڵات و نوێکردنەوەی حوکمڕانی

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?