شادیار شۆرەش
مێژووی سەدساڵی ڕابردووی ئێمە، مێژووی قڕکردن و پاکتاوکار و سڕینەوەی مرۆڤی کوردە لەلایەن دەوڵەت-نەتەوەوە. سیاسەت لە باشووری کوردستان ئامراز و مەقاشێکی کاریگەری سیستمی جیهانیی و مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە بۆ پەرتکردن و تواندنەوەی زیهنییەتی ئازاد لەنێو ئێمەدا و بەتایبەت لەنێو گەنجاندا.
لەلایەکی دیکەوە، میدیای شەڕی تایبەت بەتایبەت میدیاکەی “هاکان فیدان” لە قێزەونترین شێوەدا سەرقاڵی نامۆکردنی گەنجی کوردە لە چاند و زمان و فەرهەنگی خۆیی، چونکە ئەوە تاکە ڕێگەیەوە بۆ سڕینەوە و لەناوبردنی یادەوەریی مرۆڤی کورد، تاوەکوو مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایە نەتوانێت بۆ چرکەیەک هەست بە یۆتۆپیاکانی ئازادیی بکات لە ئەندێشەیدا.
دواجار خودی سۆسیال دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیا، لە خزمەتکارێکی بەئەمەکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی زیاتر هیچ نین، سا کارەسات ئەوەیە لەم دۆخەدا پێمان وابێت زیهنییەتێکی بەرهەمی سۆسیال دیوکراتی ئەوروپیی دەستکەلای دەستی دەوڵەت-نەتەوە هیوای ڕزگاریی بۆ ئێمە بهێنێت.
لەکۆتایدا مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی هێزی خۆی لە پارە و چەکەکانی وەرناگرێت، بەڵکوو لەو لیبڕڵیزمە ترسناکەی وەردەگرێت وا لەچەشنی جادووگەرێکی سەدان شێوە، تەواوی یۆتۆپیاکان لەنێو خۆیدا دەخنکێنێت.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی