سیاوەش گودەرزی
لە ئێرانی ئێستادا بنکە و سەرچاوەی دزی و گەندەڵی هەرە گەورە و بەربڵاو لە ماڵ و مڵکی گشتی خەڵک، منداڵە بەرپرسەکانی کۆماری ئیسلامین. ئەوانەی کە بە ناوی (ئاغازادەکان) ناسراون.
لە حسەینی شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانییەوە بگرە کە لە گەندەڵی میلیارد دۆلاری نەوتەوە گلاوە هەتا کوڕە فەرماندە سپاییەک یان منداڵە ئاخوند و ئیمام جومعەیەک بگرە هەتا دواتر لە هەڵکەوتە و جێگە و پێگەی دەسەڵاتی باوکیان بۆ دزی و فزی کەڵکیان وەرگرتووەو خۆی و بنەماڵەکەیان پێ دەوڵەمەند کردووە.
دەڵێن دوای سەرکەوتنی هەر شۆرشێک چ بە شێوەی جەماوەری یان عەسکەری ڕوو بدا، زۆر ناخایەنێ کە دیاردەی گەندەڵی لە لای کۆنە شۆڕشگێرەکان و بنەماڵەکانیان دەستپێدەکا. ئەم تیۆرییە هیچ نەبێ لە نموونەی وەک شۆڕشی ٧٩ی ئێران، لێکهەڵوەشانەوەی سۆڤییەت، ڕاپەڕینی ٩١ی باشوور، ڕووخانی سەدام لە عێراق و قەزافی لە لیبی سەلمێندراوە.
جیاوازییەکی دەگمەنی باشووری کوردستان لە گەڵ هەموو شۆڕشەکانی دیکە لە کەیسی گەندەڵیدا ئەوەیە کە لێرەدا خودی شۆڕشگێڕان لە یەکەم ڕۆژی دوای سەرکەوتن بۆ خۆیان دەستیان بە گەندەڵی کرد. وەک نموونە تاڵانی و فرۆشتنی سەدی بێخمە و کەلووپەکی سەدان و هەزاران شەریکەی خزمەتگوزاری بە ئێران لە لایەن مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانییەوە. دوای مەسعوود بارزانی نۆرەی نێچیروان و مەسروورەو تەنانەت جیلی نوێی گەندەڵی ماڵباتی بارزانی وەک ئیدریس و ئارین لە ئێستاوە دەستییان پێکردووە. بنەماڵەی تاڵەبانی جیلێک وە پاش کەوتوون و جارێک هەر قوباد و باڤل هەن.
لە ساڵی ١٩٩١ گەندەڵی لە دوو شەخسی بارزانی و تاڵەبانییەوە دەستپێدەکا و لە ماوەی ئەم سی ساڵەدا بەرەو خوار لە مەکتەب سیاسی، بۆ مەڵبەند و لق و مودیر عام شۆڕبۆتەوە. بەکورتی ئەوەی دەسەڵاتێکی لە بەردەستدابووە گەندەڵی کردووە و گەندەڵی لە باوکەوە گوازراوەتەوە بۆ کوڕ ( گەندەڵی بەرەباب).
گەندەڵی بەرەبابی لە باشووری کوردستان تەنیا لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا ڕانەوەستاوەو بەڵکوو لەوانەوە وەک کولتوورێک بەرەوخوار بۆ نێو بەرپرسان و مافیا بچووکەکان بڵاوبۆتەوە. زۆربەی بەرپرسان وەک یەک گەندەڵن تەنیا قەوارەو حەجمی گەندەڵییەکانیان جیاوازە وەک نموونە مەلا بەختیار، فەریدوون
ئەل وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی