ئا:ئازاپرێس
دەروازەی سەرزێڕ ماوەی چەند ساڵێکە کراوەتەوە ،ماوەیەکە رێگەی سەرەکی هاتوچۆی هاوڵاتیانشی تێدا دەکرێت و سەردانیکەرانی شارە سنوریەکانی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەم دەروازەیەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن. بەڵام لە ئەساسدا ئەم دەروازەیە بۆ کاری عەسکەری، هەواڵگری و قاچاخچێتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی دا کراوەتەوە.
بەپێی بەدواداچوون و لێکۆلینەکانی ئازاپرێسەوە ئەم دەروازەیە لە باکوورەوە لەلایی میتەوە بەرێوەدەبرێت و لەلایی هەرێمی کوردستانەوەش پاراستنی پارتی ئیدارەی دەکات. سەرزێڕ دەروازیەکی عسکەری، هەواڵگری و قاچاخچێتیە.
هەرچەند بە مەبەستی ئاسان کردنی هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاری کرایەوە، بەڵام لەم ساڵانەیی داویدا و لەگەل ئێستاش کەوا ئۆپەراسێۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە، بە بەردەوامی کاروانی عەسکەری سوپای تورکیا لەم دەروازەیەوە دەربازی هەرێمی کوردستان دەبن. ئەم دەروازیە لەم دواییانە دەوڵەتی تورکیەدا رۆڵێکی سەرەکی بینیبوو لە گەیاندنی هاوکاری و کەلوپەلی سەربازی بۆ سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیاریەکانمان: لە ئێستادا ، دەروازەکە بە تەواوی بۆ کاری ئەمنی بەکاردێت ، بووەتە شوێنگرەوەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لێرەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە داگیرکارییەکانی خاکی هەرێم بەم دەروازەیەدا کاروانە سەربازییەکانی ڕەوانەی هەرێم دەکات، هەروەها کادرانی میت-یش هەر بە ئێرەدا هاتوچۆ دەکەن بە هۆی ئەوەی هیچ سانسۆرێکی لە سەر نییە هەتا ئەوەی لەکاتی تێپەڕین بە دەروازەکەدا پشکنینیان بۆ ناکرێت.
بەگوێرەی زانیاریەکانی خەڵکی ناوچەکە بەئێمەی داوە, لە رێگەی ئەم دەروازەیەوە رۆژانە میت و سوپای تورکیا به هاوبەشی پارتی ، تۆپ ، تانک ، زرێپوش و شۆفڵ هاوردەی خاکی هەرێمی كوردستان دەکرێن کە دواتر هەر ژمارەیەک لەو کەلوپەلانە رەوانەی بارەگاکانی سوپا لە گرێ باروخێ لە کانی ماسی و بامەڕنێ دەکرێن ، دواتریش بە ئوتومبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ٨٠ بنکە سەربازییەی کە دەکەونە سنووری دهۆک و هەولێر.
لە بەرامبەر ئەو هاوکاریانەیان بۆ سوپایی تورکیا، پارتی بۆ کاری قاچاخچێتی و هێنانی مریشکی بەستوو پەنیر و سەوزە و میوە لەگەڵ دەیان شمەک و کاڵی تر هەناردەی هەرێم دەکات و لە بازاڕەکاندا ساغی دەکاتەوە هەر لە هەرێمیشەوە ، شەکر و جگەرە بە قاچاخ رەوانەی تورکیا دەکرێت کە حکومەتی عێراقی ئەمەی قەدەغە کردووە ئەمە بەدەر لەوەی کە بەرپرسانی پاراستن هەر لێرەوە هاتوچو دەکەن.
دەروازەی سنووری سەرزێڕ دەکەوێتە دووری نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای دھۆک. سەرزێڕ هەردو پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە. سەرێزیر دەکەوێتە ناوچەکەی شاخاوی کە جوگرافیاکەی سەخت و دوورە دەستە بۆیە هیچ چاودێرییەکی نێوە دەوڵەتی و هەرێم لە سەر نییە.