شیکاری ئازا پرێس
دیارە دەمێکە پارتی خەریکی ئامادەکاریەکن بۆ ٦٣مین ساڵوەگەڕی جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول، بەشانۆیەکی درامای بەناوی داستانی کوردستان. بۆ ئەمەش ویستویانە کارێکی هونەری بەرهەمبێنن، لەسەر تەختی شانۆ. لەوبارەیەوە لەگەڵ پارێکی زۆر بۆ تەرخانکردنی، هەمانکات ویستوویانە بەرهەمێکی ناوەزەبێ. ئەوەی جێگەی سەرنج و رەخنەیە لەسەر ئەم بەرهەمە، بەناوی کوردستان و لەرۆژێکی وەکو ١١ی ئەیلول؛
١-مەسعود بارزانی و پارتی هەموو کارەکانیان بەناوی کوردستان دەکەن، گوایە کوردستان موڵکی ئەوانە، بۆیە دوو تیڤی و زانکۆ و کۆمەڵێک شتی تریشیان بەناوی کوردستان. ئەوەی جێگەی سەرنجە تا ئێستا مەسعود و پارتیش بە باکور دەڵێن کوردستانی تورکیا و بە رۆژئاوا دەڵێن کوردستانی سوریا و بە رۆژهەڵات دەڵێن کوردستانی ئێران و بە باشووریش دەڵێن کوردستانی عێراق. هەموو حیزبە پاشکۆکانیان لەوپارچانە وەک نمونە.
٢- گوایە خۆیان بەخاوەن کوردستان دەزانن، بەڵام لەباشوور تەنها خۆیان بەخاوەنی هەولێر و دهۆک دەزانن، خاکی پیرۆزیش لای ئەوان بارزانە نەک کوردستان.
٣-لەهەموو ئەو بەرهەمەی هەیە بەوشەیەکیش باسی قارەمانیەتی لە پارچەکانیتری کوردستان ناکرێ، واتا نە د.قاسملو، نە عەبدوڵڵا ئۆجالان و نە کەسێکیتر، بە شۆڕشگێڕ و رێبەر نازانن، تەنها ناوی بارزانی دەهێنرێت.
٤-پارتی هیچ جموجۆڵێکی سیاسی و رێکخستنی لە پارچەکانیتر نەبووە، ئەوەی لەپارچەکانیتری کردووە تەنها کوشتنیان بووە، نمونەی سلێمان موعینی و هاوڕێیانی، هەردوو سەعیدی باکور، تا گەیشتە کوشتنی حەقی قەرار و کارەساتی هەکاری…هتد. لە رۆژی ئەمڕۆدا پارتی دوژمنایەتی باکور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات دەکات و بەناوی کوردستانیش داستان بەرهەم دێنێت!!
٥-پارتی و مەسعود بارزانی هیچ زانابوونێکی نەتەوەیی و نیشتمانیان نییە، تاکو بەناوی کوردستان داستان بەرهەمبێنن، لەبنەمادا دەیانتوانی بەناوی جوڵانەوەی ئەیلول، یان بەناوی پارتی، بەرهەمێکیان لەسەر راستینەی خۆیان بەئافراندوبایە باشتربوو.
٦-یەکەم لایەنی سیاسی لەکوردستان بەرهەمێکی هونەری بەناوی داستان بەرهەم هێناوە، ئەویش پەکەکەیە، بەڵام بەناوی داستانی پەکەکەوە بەناوی کردووە، چونکە باسی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکە دەکات. ئەوەی پارتی چاولێکەری پەکەکەیە، بەڵام چاولێکردنێکی خراپە.
٧-لەچاوخشاندنێک بە بەرهەمەکە و جل و بەرگ و زمانی ئاخفتن و رووداوەکان، هەرێمین و لە دەوروبەری ئەقڵیەت و رووداوەکانی پارتی و مەسعود بارزانی دەسوڕێنەوە، بۆیە بەردێکی لەخۆ گەورەتریان هەڵگرتوە کە نیشانی نەپێکاوە.
٨-لە نمایشی شانۆگەریەکەدا مەسعود ئامادەبووە، بەڵام لەکۆتایی نمایشەکە سەرنجەکانی دەدات، ئەوەش هەڵەیە، تۆ کە حیزبەکەت سپۆنسەری بەرهەمەکەی کردووە و باسی بیرەوەریەکانی تۆ دەکات. دەتوانی زووتر هەڵەکانی راستبکەیتەوە، بۆیە کاتێک بەرهەمکە پێشکەشکرا، ئەوکات بەرهەمەکە دەبێتە موڵکی خەڵک و تۆش دەتوانی دەستخۆشی لە هونەرمەندەکان بکەی.
٩-باشتر دەبوو کە پارتی چاوی لە پەکەکە نەکردبووایەتەوە، بەڵکو خۆی بەرهەمێکی بە هزری خۆی بەئافراندبووایە، لەمەش پارتی دەبێتە حازر خۆر.
١٠-مەسعود و پارتی چوونە لە دهۆک نمایشی داستانی کوردستان دەکەن کە تورکیا سەدا ٧٥ی داگیرکردووە، مەسعودیش خۆی گووتویەتی من هێناومن، ئەوکات چۆن باسی کوردستانێک دەکەی، لە ریفراندۆم سەدا ٥١ کەت رادەستی حەشدی شەعبی کرد، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ شەوە ئەوەت بەسەر بادینان هێناوە، بە دانپیانانی خۆت لە کۆبوونەوەی مامۆستایانی ئاینی. ئەوکات بەکارهێنانی ناوی کوردستان پێویست نەبوو، هەمانکات پێویستیش نەبوو لە دهۆک ئەو نمایشە شانۆیە پێشکەش بکەن.