ئا:نیاز برایم
مەرجەعی خیانەت، مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی هوداپاری تیرۆریست کۆبۆوە بۆ پیلانگێڕیی و کوردکوشتن.
گرنگە خوێنەری کورد و هاوڕێیان مێژووی ئەو حزبە تیرۆریستیە بزانن. هەرچەندە کاتی کەسێک ، گروپێک یا حزبێک لەگەڵ مەسعود بارزانی، وەک مەرجەعی خیانەت کۆدەبێتەوە، پێویست بەبەڵگە ناکات کە کەسێک، یا گروپێک یا حزبێکی چۆنە، یەکسەرە دەبێت مرۆڤ بزانێت کە ئەو لایەنە کوردکوژ و خیانەتکار و پیلانگێر و تیرۆریستە.
فەرموون لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕدارییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر لە فوراتنیوز بڵاوبۆتەوە و بەم شێوەیە:
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٩٠دا حیزبولکۆنترای لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەکارهێنا، لە سەردەمی ئاکەپەشدا ئەم هێزە وەک هودا پار کارا کرایەوە. پەیوەست بەم بابەتەوە ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر هەڵسەنگاندی کرد.
“خیانەت لە ناو کۆمەڵگەدا وەک شێرپەنجەیە، گەر لە زوترین کاتدا ڕیگەی لێنەگیرێت ئەوا لە ناو تەواوی شانەکانی کۆمەڵگەدا بڵاو دەبێتەوە و کۆمەڵگە لەناو دەبات. دەسەڵاتداری لە ڕیگەی ئاین، پۆست و پارەوە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دروستەکات و بۆ ئەمەش خیانەت بەکاردەهێنیت. یەکێک لە کارەکتەرەکانی خیانەت؛ حیزبولکۆنترا، سیخور- کۆنترا حوسەین وەلیئۆغلۆیە.
حیزبولکۆنترا لە لایەن حوسەین وەلیئۆغلۆوە دامەزێنرا و بەڵام دەزانین لە چ نەریتێکەوە سەرچاوەی گرتووە. حوسەین وەلیئۆغلۆ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠-٨٠دا ئەندامی یەکێتی میلی تورک تەلەبە (MTTB) بوو. ئەم ڕێکخراوەش لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن تەشکیلات-مەحسوسای میت دامەزرێنراوە. ئامانجی بنەڕەتی دامەزراندی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەکارهێنانیان بووە لە دژی ئەرمەنییەکان. لە ساڵی ١٩٢٥دا لە کاتی سەرهەڵدانی شیخ سەعیددا پلانی ڕفۆرمی ڕۆژهەڵات (ئیسلاح شەرقی) جێبەجێکرا. لەو کاتەوە MTTB دەستی بە جموجوڵی بۆ ئامانجەکانی کرد. لەدژی شێخ سەعید و کوردان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. دواتر لە دژی خەڵکی ڕۆم لەناوشارەکاندا هێرشییان ئەنجام دەدا. دروشمەکەیان ‘وڵات بە تورکی قسەبکات’ بوو.
ئەم ڕێکخراوە بە درێژای ساڵانی نێوان ١٩٥٠-١٩٨٠دا لە دژی دیموکراتیک خواز و بزوتنەوە چەپەکانی ناو تورکیا بەکارهێنران. گەنجانیان تیرۆر دەکرد. بۆ چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتیش لەلایەن دەوڵەتەوە ڕۆڵییان پێ دەدرا. چەندین کۆمەڵکوژی هاوشێوەی مەرەش و سێواسییان ئەنجام داوە. لە ساڵی ١٩٨٠دا حوسەین وەلیئۆغلۆ لە لایەن دەوڵەتەوە دژ بە کورستان ئەرکدار دەکرێت. سەرەتا دەیانەوێت لە ئیلح بیکەن بە سەرۆکی سەندیکای پەترۆڵ-ئیش. دوای ئەوەی حوسەین وەلیئۆغلۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئیلح دەکات، بەڵام ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بۆیە لەو هەرێمەدا هیچ رەنگ و دەنگێکی ئەوتۆی نابێت. بۆیە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠-٩٠دا لە ئامەد، ئێلح، چەولیگ و وان چەندین کتێبخانە لە ژێر ناوی عیلم کتاب (‘Îlîm Kîtapevî) دەکەنەوە. بەم شێوەیە لە کتێبخانە، ماڵی خوێندکاران و مزگەوتەوکاندا خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و ئایدۆلۆژییای خۆیان بڵاودەکەنەوە.
لە ساڵی ١٩٩٠دا تەڤگەرمان لە نێو کۆمەڵگەدا بڵاوبووەوە و سەرهەڵدان دەستیپێکرد. هەرخۆی لە ساڵی ١٩٨٠ەوە جەردەوانەکان لە دژی تەڤگەرمان بەکاردەهێنران. لە دوای ساڵی ١٩٩٠ەوە حیزبولکۆنترای وەلیئۆغلۆ لە دژی تەڤگەرمان بەکارهێنرا. لە کۆڵان و شارەکانی کوردستان و تورکیادا ڕۆژنامەوان، خوێندکار و سیاسەتمەدارانیان تیرۆر دەکرد. بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا ئەمەی بەکەم دەزانی بۆیە ژێتەم (JÎTEM )یشی ئەرکدار کرد. لە زۆرینەی شارە کوردییەکاندا کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. دەوڵەت لەکاتەدا هەم لە ڕووی یاساییەوە دەرفەتی بەکارهێنانی چەکی بۆیان ڕەخساند، هەمیش فەرمانی پێکردن کە کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن.
بکوژانی کۆمەڵکوژییەکانی گەڕەکی بەرازا کە چەندین کەسییان تیرۆکرد، لەلایەن ئەردۆغانەوە لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا
کاتێک ژێتەم هەستیکرد هێزی پێویستی نیە بۆ دژوەستانەوەی تەڤگەر، بۆیە ویستی لە پێکهاتە و جەمعیەتەکانی دیکەوە بەشدراییان ببن. هەرکاتێک جەمعیەتەکانی دیکە ناڕەزایبوونیان پیشاندایە ڕاستوخۆ سەرۆکی ئەو جەمعیەتەییان دەکوشت. بۆنمونە فیدان گۆنورییان خستە ناو ئاگرەوە و سوتاندییان، بە ئێستاشەوە تەرمەکەی نەدۆزرایەوە. هەروەها مەلا مەنسور گوزولسۆی و مەلا عوبەیدوڵا دلاراییان لە ناو مزگەتەکەیاندا تیرۆر کرد. وە زانای کوردی عیزەدین یلدرمییان ڕفاند بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرییان کرد، نوسەری فیمینیستی کۆنجا کورشییان تیرۆرکرد. ڕێکخراوێکی ئەوەندە بێ ئەخلاقن کە مرۆڤەکانیان تیرۆر دەکرد لە ژێر ئەرزی ماڵەکانی خۆیاندا دەیانشاردنەوە. هەندێ جار دەڵێن شەڕی ئێمە لە دژی پەکەکەیە بەڵام ئەمە درۆیەکی شاخدارە.
کوا نەمانبینی بێنە چیاکان و شەڕبکەن، کارە پیسەکانیان تەنها لەناو شارەکاندایە و مەدەنی و ڕۆشنبیر و کەسانی ئاینی تیرۆر دەکەن. لەوکاتەی حیزبولکۆنترا لە ئیلح و ئامەد لە بارەگاکانی هێزە تایبەتەکان پەرەوەردەیان وەردەگرت، پۆلیس زانیاری لەسەر کەسانی دیاریکراو پێدەدان و ئەوانیش بە نهێنی تیرۆری ئەو کەسانەیان دەکرد.
وەک ئەوەی ئاماژەم پێدا؛ کەسایەتییە ئاینیەکانیشان تیرۆر دەکرد. لەو دۆخانەدا یان دەبوایە بە گوێرەی ئەوان بوونایە یان دەکوژران. لە لایەک ژێتەم، لە لایەکی دیکەوە ئێرانیش پشتیوانی دەکردن. گەلی کوردیش ئەمانەی وەک حیزبولکۆنترا پێناسەکرد. چونکە ئەوەی ئەمانە دەیانکرد بەدووربوون لە ئەخلاقیاتی گەلی کورد. لە دانپێدانانەکانی عارف دۆغاندا زانرا کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوازی گرێدانی بەراز (جۆرێکە لە کوشتن کە لەڕێگەی گرێدانی دەست و قاچ و ملی کەسەکە بەیەکەوە تا کەسەکە جوڵەی زیاتری کردبا ئەو حەبلە توندتر دەبوو تا گیانی لەدەست دەدا). لە هەر شارێک کوردیدا پەرە بە جەردوان و ژێتەم درابێت، لەو جێگایەندا
حیزبولکۆنترا زیاتر بوون. دوای پیلانگێری نێونەتەوەیی، دەوڵەت بیری لەوەکردوە تەڤگەر لەناودەچێت، بۆیە بڕیاری کۆتاییپێهێنانی حیزبولکۆنترای دا. لەساڵی ١٩٩٩-٢٠٠٠ هەڵدەکوێتە سەر کۆنتراکان و حوسین وەلیئۆغلۆی سەرکردەیان و جەمال توتار و ئەدیب گوماش لە ئەستەنبوڵ دەکوژێت. بەڵام شتێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت ئەویش ئەوەیە جەستەی حوسەین وەلیئۆغلۆ شوێنەواری ٥٠ گولەی پێوەدەبێت، بەڵام هیچ گولەیەک بەر ئەو کەسانە نەکەوتبوو کە لەگەڵیدا بوون. عاریف دۆغان وتبووی؛ ‘بە گریمانەیەکی زۆرەوە لە جێگەیەکی دیکە کوشتویانە و هێناوییانەتە ئێرە’.