سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

ئه‌یلول 14, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

 ئا: ئازا پرێس

لە دواین راپۆرتی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتودا هێزەكانی خۆی لە عێراق دەكشێنێتەوە، بەڵام هێزێكی بچوكی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەهێڵێتەوە، ئەوەش گوایا بەگوێرەی ئەو پلانەی كە بەرپرسانی ئەمریكاو عێراق لەسەری رێككەوتوون.

 رۆژنامە ئەمریكییەكە لە راپۆرتێكدا لە زاری بەرپرسێكی سەربازیی عێراقییەوە باسی لەو پلانە كردوە كە ئەمریكاو عێراق لەسەری رێككەوتوون بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

 هەر لەوبارەیەوە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاژانسی رۆیتەرزیش لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردبوو، عێراق و ئەمریكا رێككەوتوون لەسەر پلانێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لە عێراق بە دوو قۆناغ تاوەكو ساڵی ٢٠٢٦.

 پاش ئەوە سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، رۆژی یەكشەممەی رابردوو، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی “ئەلعەرەبیە” وتی؛ لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریكا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە دوو قۆناغ كۆتایی پێ بهێنرێت. قۆناغی یەكەم لەمساڵەوە دەستپێدەكات، تاوەكو ساڵی ٢٠٢٥ و قۆناغی دووەمیش لەساڵی ٢٠٢٦ كۆتایی دێت.

وەزیری بەرگریی عێراق راشیگەیاندوە، وەزیری بەرگریی ئەمریكا پێی وابووە ماوەی دوو ساڵ بەس نییە بۆ كشانەوەو داوای زیادكردنی ساڵێكی دیكەی كردووە، بەڵام عێراق داواكەی رەتكردۆتەوە.

سابت عەباسی سەبارەت بە رانەگەیاندنی رێککەوتنە گوتویەتی؛ رانەگەیاندنی رێككەوتنی كشانەوەكە، بەهۆی ئەو دۆخەوە بووە كە ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت، هەروەها بەهۆی نزیكی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاوە بووە، بەگوێرەی قسەی وەزیرە عێراقیەکە پێویستە لە رۆژانی داهاتوودا رێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا لەو بارەیەوە لە واشنتۆن واژۆ بكرێت.

دەگوترێ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاستی عێراق (لە سەربازگەی عین ئەسەد)، هێزێکی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت.

چاودێران باس لەوەدەکەن، راستە بەگوێرەی کارنامەی حکومەتەکەی سودانی، پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بکشێنەوە، چونکە بە ئەرکێک هاتبوون، ئەویش لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستیەکانی داعش بوو. لە ئێستا مەترسی داعش کەمبۆتەوە، ئەوەی هەشبێ هێزە چەکدارەکانی عێراق خۆیان توانای رووبەڕووبوونەوەیان هەیە.

ئەوەشی بۆ زیاد دەکەن؛ بێگومان هەتا سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناتوانن بمێنەوە، چونکە عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریە، بەڵام تائێستا تەنها قسەیەو دەکرێت، بەوەی وەزیری بەرگریش. چونکە تائێستا نە بەڵگەی واژۆکراو هەیە و نە لەبەردەم کامیرای راگەیاندنەکان دیمەنێک دەرکەوتووە. وادیارە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لێکتێگەیشتنێک هەبێ، چونکە لە ٢٠١١ کاتێک هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە، دیسان لە سەردەمی دیموکراتەکان بوو.

هەروەها چاودێران دەڵێن؛ لە ئێستا لەگەڵ هێزە ملیشیا ناوخۆیەکانی عێراق، هەمانکات سوپای تورکیا مەترسیەکی گەورەیەو زیاتر لە %٧٥ی دەڤەری بادینانی داگیر کردووەو نیازی کشانەوەشی نییە، ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کە دیسان سابت عەباسی لە ١٥ی ئابی ئەمساڵ لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆیکردوە، گوایا پێویستە سوپای تورکیا بکشێتەوە، بەڵام تورکیا دانیپانانێ و دەڵێ خاڵێکی بەوشێوەیەمان واژۆ نکردووە.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

خاوەن مەدالیایی بارزانی وازهێنانی خۆی لە پارتی راگەیاند

بابەتی دواتر

مەرجەعی خیانەت لەگەڵ حزبی کۆنترا-هوداپار- کەوتە پیلانگێڕیی.

editor

بابەتی دواتر
مەرجەعی خیانەت لەگەڵ حزبی کۆنترا-هوداپار- کەوتە پیلانگێڕیی.

مەرجەعی خیانەت لەگەڵ حزبی کۆنترا-هوداپار- کەوتە پیلانگێڕیی.

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?