سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
زیندانی ئاکرێ

زیندانی ئاکرێ

ئه‌یلول 18, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

هاوار تاهیر

پەرتوکی زیندانی ئاکرێ کە لە نووسینی زانا مەهابادە و وەرگێڕانی لە تورکی بۆ کوردی ناوەڕاست لەلایەن رێبوار هەموەندیەوە بە زمانێکی پاراو، وەرگێڕانێکی باشی بۆ کردووە. بەپێویستم زانی رانانێک بۆ ئەو پەرتوکە بکەم، تاکو خوێنەری کورد باشتر ئاشنایەتی لەگەڵ ئەم پەرتوکە پەیدا بکات.

میر حاج، دەبێ چۆن بیربکاتەوە کەناوی شارەکەی ئەودێ، لای هاوڵاتیانی هەرچوار پارچەی کوردستان.

نازانم چۆن دانیشتوانی ئەم شوێنە ڕازین، کە شارەکەیان بەزیندانێکی گەورەی قێزەوەن بناسرێتەوە!!

 کەناوی شارۆچکەی  ئاکرێ دێت، مرۆڤ بەدەست خۆی نییە، زیندانی ئاکرێی دێتە بەردیدەی و وەک بازنەی زنجیرێکی  نەپساو، زیندانی ڕایەتە و خەلانی بەدوا دادێ، کەسایەتیە ناودارەکانی  دەێتە  بەرچاو. بەتایبەت د. شڤان و هاوڕێکانی، سلێمان موعینی و زۆرانی تری کە هەتاکو ئێستاش، دایکان وێڵن بەدوای دۆزینەوەی گۆڕەکانیان.

ئەم پەرتوکە دیوێکی تری مێژووی ئەم شارە پیشان دەدات!  مێژووێک پڕ لەسەروەری و بەرخۆدان کە ئومێد و ژیان دەخەنە بەرمردن، سەر لەنوێ  دەیژێنەوە.

ئەم پەرتوکە باس لە چەند مرۆڤێکی بەرخۆدێر دەکات، تا دوا هەناسە ئیرادەیان ڕادەست ناکەن، لە ناو زیندان خۆیان بەڕێکخستن دەکەن. ئەوکاتانەی دەست بەمانگرتن  تامردن دەکەن، نە بۆ پارەیە و نە بۆ دەسەڵاتە، تەنها بۆ ئەوەیە کەڕامەت بۆ گەلێک بگێڕنەوە. ئەو کاتەی پێداگری لەسەر داخوازیەکانیان دەکەن، داخوازیان کتێب و ڕادیۆێک دەبێ، داخوازیان ئەوەیە وەک دیلێکی سەربازی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێ، نەک وەک چەتەگەرایی!

کاتێ بەڕێوەبەری زیندان، لێیان دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی مانگرتنەکە بشکێنن، بەم ڕستەیە دەست پێدەکات، ئێمە هەموومان کوردین!؟

لەوەڵام دا زیندانیەکان پێیدەڵێن، ئێمەش بۆ ڕزگارکردنی گەلێک لێرەین، ئێمەش دەزانین ئێرە شوێنی ئێمە نییە، شوێنی ئەو کەسانەیە کە خیانەتیان لە نیشتمان کردووەو چاوساغی بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەکەن!!

زیندانییەکان دەڵێن، بەم وەڵامە ڕاستگۆیانەی ئێمە، بەڕێوە بەری زیندان خۆی بۆ نەگیراو داوی لەپێشمەرگەکان کرد، هێرشمان بۆ بێنن، چونکە دەیزانی ئێمە زانیاریمان لەسەری هەیە. 

 ئەم کتێبە وای لێکردم بگەڕێمەوە ئەو شوێنەی کە ئەوکات تەمەنم ٩،٨ ساڵان بوو،  وێنەی مام  سەلیمی هێنامەوە بەرچاو،  کاتێک لە زیندانی بەعسی فاشی، لە شارۆچکەی قوشتەپە گیرابوو، دایکم و باوکم چەندین جار، خواردنیان پێدا ڕەوانە دەکردم بۆ مامم سەلیم.

بەهیوابووم ڕۆژێک ئەم وێنە ئاسایانەی مام سەلیم،  جێگەی دوا وێنەی ئەشکەنجەدانی بگرێتەوە، بەڵام بەداخەوە تەنها کۆتا وێنەی بەجێماوی ئەشکەنجە دانی وەک فلیمێک بەبەرچاوم تێدەپەڕێ. یەکم جارم بوو مرۆڤ بەم شێوەیە ببینم کە ئازار و ئەشکەنجە بدرێ، لەسەر بیرو ڕای جیاواز. ئەوکات ئەو خۆڕاگربو، لەبەرانبەر ئەشکەنجە، بەڵام نەیتوانی خۆڕاگری لەبەرانبەر ئەم ڕستەیە بکات  کە پێیان وت: ژن و کچەکانت دەهێنین!!

ئەم پەرتوکە بخوێنەوە، ئەوکات دەزانی چ شەرمەزاریەکە، کەونە بەعسیە خۆفرۆشەکان، بەهەمان قونکە دەمانچە، سەری شۆڕشگێڕەکان دەشکێنن. هیچ  گومانێکت نامێنێ لەوەی، کە ئەوانە کەونە ئیستخبارەتەکانی بەعسن، تەنها پۆشاکی کوردیان پۆشیوە! 

ئەم پەرتوکە باس لە مام خدرێک دەکات، کە ٣٠ ساڵ زیاتر پێشمەرگەی پارتی «پەدەکە» بووە. لەسەر هەڵوێست وەرگرتنی لە بەرانبەر شەڕی براکوژی دەخرێتە زیندان. دەکەوێتە ژێردەستی هەمان ئەو کەسەی کە لەسەردەمی حیزبی بەعس، لە موسڵ و دهۆک ئەشکەنجەی کەسوکاری پێشمەرگەی داوە، هەمان شێوازی ئەشکەنجە دانی بەعس ئاسای دووبارەی دەکردەوە. نمونەش یەک لەزیندانیەکان ڕادەکات! بۆ هێنانەوەی دوو مانگ کەسوکاری ئەم زیندانیە ئەشکەنجە دەدات، پاش ئەوەی زیندانیە راکردوەکە خۆشی ڕادەست دەکاتەوە!  شەش مانگ لەژووری تەنهای دەیهێڵێتەوە، تاهۆشی لەدەست دەدات!!

لەم پەرتوکەدا باس لە بێدەنگی زیندانیانی جێیا لە پەکەکە دەکات، بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی باشوورن، کە چۆن لەهاتنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، بێدەنگی هەڵدەبژێرن. وەڵامەکەشیان تەنها ئەوەبوو، کاکە هیچ ناکرێ، کێ گوێمان لێ دەگرێ. (ئەم بێباوەڕیە سەرچاوەکەی تەنها لە خۆپەروەردە نەکردنەوە دێ). هەر ئەم باوەڕ بەخۆ نەبوونە وای دەکرد بڵێن؛ ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانە دێنو دەڕۆن، هەر ئێمەین دەمێنینەوە. ئەم جارە گەفیان لێ کردووین لەژێر ئەشکەنجە بمانکوژن. ئەگەر پێمان دەگوتن، ئەی ئەوەنییە هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجە دەدرێین و خەڵکمان لێ دەکوژن، پێمان دەگوتن، بێدەنگیمان بڕیاردانە لە نەمانی خۆمان.

ئێمە  پەکەکەیەکان بەباوەڕ بەخۆبوونەوە، بێ گوێپێدان بە ئەشکەنجە و قسەی بەڕێوەبەر، بەرخۆدانی خۆمان بەڕێوە دەبرد.

کە نووسەر دەڵێ پەکەکەیەکان ئەو تەنها باس لە باکووریەکان ناکات، بەڵکو باس لەوانە دەکات کە لەهەرچوار پارچەی کوردستانن و لەنێو تەڤگەری پەکەکەدان!

دەستمانبرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەوانیش واتا (ئەوانەی باشوور کە لەدەرەوەی رێکخستنی پەکەکە بوون)، تا بەزۆری لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانمان گەیاند، چ کوشتارگەیەک بەڕێوە دەچێ  لەم زیندانە!!

ئەم پەرتوکە، مێژووێکی پڕ لە بەرخۆدان دەگێڕێتەوە و تۆماردەکات، بەهیچ شتێک ڕەش نابێتەوە، چونکە رووداوەکان راستین نەک خەیاڵی نووسەرن.

پەرتوکەکە باس لە بەرخۆدان و تەسلیم بوون دەکات،  کۆی پەرتوکەکە مێژووێکی ڕاستەقینە و سەرنج ڕاکێش، بۆ نەوەی داهاتوو دەگێڕێتەوە. ئەوەی بۆمن بوو بەجێگەی سەرنج، لەکۆتای پەرتوکەکە ئەو دوو کەسە  بوون،  یەکێکیان پارەی هاوڕێیە زیندانیەکانی گەیشتبوە دەست، لەخۆی سەرف کردبوو، دوای ئەم هەمووساڵە،  لێی ئاشکرا دەبێ!!

 ئەوەی تریان، لەزیندان تەسلیم ببوو، پاشان گەڕابۆوە نێو تەڤگەر بە کۆمەڵەک درۆ.

لێرە هیوایەک هەیە بۆ ئەوەی ئەم جارە خیانەتکار لەنێو ئەم گەلە ڕیشەکێش بکرێ و کۆمەڵگە پاک بکرێتەوە!

جوانترین ڕووی ئەم پەڕتووکە ئەوەیە، لە دواجار هێڵی  بەرخودان  ئەگەر یەک کەسیشی بمێنێ، ڕاستی مێژوو وەک خۆی بەزیندوی  دەهێڵێتەوە، ئومێدێک بەژیانن دەبەخشێ.

 نامەوێ باس لە ڕووداوە نەبیستراوەکانی ناو ئەم پەرتوکە بکەم.

تەنها دەڵێم،  پەرتوکی زیندانی ئاکرێ بخوێنەوە، تاکو بزانی درێژکراوەی ئەم مێژووە، لە کوێ سەرچاوە دەگرێ بەناوی کوردایەتی!!!

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئیسرائیل بە هێرشی ئەلکترۆنی گورزێکی لە حیزبوڵا وەشاند

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی پرۆژە دادەنێ یان خەڵک فریو دەدات

editor

بابەتی دواتر
مەسرور بارزانی پرۆژە دادەنێ یان خەڵک فریو دەدات

مەسرور بارزانی پرۆژە دادەنێ یان خەڵک فریو دەدات

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?