فەرهەنگ هەڵەبجەیی
ئەم ڕووداواونەی لوبنان نیگەرانییەکی بەرچاوی لەبارەی ئاسایشی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە وروژاندووە، نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەناو یەکێتی ئەوروپاشدا..هێرشەکەی لوبنان لاپەڕەیەکی تاریکی پەرەسەندنی شەڕەکان دیاری دەکات نوێنەرایەتی میحوەرێکی نوێ دەکات- سنوورێک کە دەتوانرێت ئەو تەکنەلۆژیایەی کە ڕۆژانە پشتی پێدەبەستین، دژی ئێمە بکرێتەوە و دەرئەنجامە کوشندەکانی لێدەکەوێتەوە.
سەرۆکی ECIPS بارێتسکی ئاماژەیبەوەکردوە “ڕووداوەکەی لوبنان دەبێت وەک بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بۆ ئەوروپا و باقی جیهان بێت. ئەم تەکنەلۆژیایانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەستن و بەکارهێنانیان لە تیرۆردا، ئەگەر ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەستبەجێ نەگیرێتەبەر، دەتوانێت ببێتە هۆی کوژرانی بەکۆمەڵ لە سەرانسەری ئەوروپا”.
ئەم فۆرمەی شەڕی ئەلیکترۆنی لاوازییەکانی ناو ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە دوورەوە تەقینەوەکان دەستپێبکات، ئەمەش ئاستێکی وردبینی و پلاندانان پێشنیار دەکات کە زۆر جێگەی نیگەرانییە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی جیهان. کاریگەرییەکانی زۆر گەورەن. نزیکەی هەموو کەسێک لە ئەوروپا و لە سەرانسەری جیهان مۆبایلێکیان هەڵگرتووە یان ئامێری ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن کە دەتوانرێت بە هەمان شێوە بقۆزرێتەوە.
هەرچەندە هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بە بەکارهێنانی میکانیزمی دەستپێکردنی دوور لە دوورەوە دەکەن، کە لەوانەیە هێرشێکی ئەلیکترۆنی تێدابێت کە دەستکاری سیستەمی ناوخۆیی ئامێرەکانی کردبێت بۆ تەقینەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هێرشبەرەکان خاوەنی تێگەیشتنێکی قووڵ بوون لە هەردوو بیناسازی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای ئامێرەکان، ئەمەش وایکردووە کە تەکنەلۆژیای پەیوەندی ڕۆژانە چەکدار بکەن.
شارەزایانی بارێتسکی و ECIPS پێیان وایە ئەم شێوازەی هێرشکردنە دەتوانرێت بە ئاسانی دووبارە بکرێتەوە بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و لاپتۆپەکان و ئامێرە مۆدێرنەکانی تری پەیوەندیکردن- ئەمەش مەترسییەکی زیاتر بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەکات کە زۆر پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی پەیوەندیکردن دەبەستن.
لاوازی یەکێتی ئەوروپا
لە ژێر ڕۆشنایی ئەم هێرشەی ئەم دواییەدا، بارێتسکی نیگەرانییە قورسەکانی خۆی سەبارەت بە لاوازی یەکێتی ئەوروپا بۆ هێرشە تەکنەلۆژییە هاوشێوەکان دەربڕیوە. بەپێی وتەی سەرۆکی ECIPS، بڵاوبوونەوەی خێرای ئامێرە پەیوەندییەکانی دروستکراوی بیانی لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا مەترسییەکی گەشەسەندوو دەخاتە ڕوو. بارێتسکی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا کردەوە کە ئاسایشی تۆڕەکانی پەیوەندییەکانی لە پێشینەدا دابنێت و هۆشداریدا لەوەی کە ڕووداوی لوبنان بە ئاسانی دەتوانرێت لە سنوورەکانی ئەوروپادا دووبارە بکرێتەوە، کە ئەگەری هەیە بە قەبارەیەکی زۆر وێرانکەرتر.
ناوبراو ئاماژەی بە بەکارهێنانی بەربڵاوی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە پەیوەندییەکانی دیکە کرد کە لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دروست دەکرێن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە پرۆتۆکۆڵی ئەمنی کەمتر توندیان هەیە، وەک خاڵێکی گرینگی لاوازی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت دان بەوەدا بنێین کە زۆرێک لەو ئامێرانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەوروپا دیزاین نەکراون. ئەگەر بتوانرێت دەستکاری بکرێن بۆ دەستپێکردنی تیرۆری بەکۆمەڵ، وەک لە لوبنان بینیمان، ئەوا ئەوروپا لەسەر بۆمبێکی کاتی دانیشتووە”.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی