ئا:ئازاپرێس
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردوەتەوە: مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بوە بەوەی هەموو وەزارەتەکان مووچەکانیان بچێتە سەر بانکەکانی عێراق بەڵام بە مەرجێک حکومەتی عێراق ئەو دەسەڵاتە بدات بە سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەموو مانگێک ٥٠ فەرمانبەر دامەزرێنن وە ١٠٠ فەرمانبەر لادان و کەسی کە لە جێگەیەن دابنێن.
لە کاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەر بە پارتین “ بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی عێراق وەهایەن تێگەیاندوە لەکاتێدا ئەگەر فەرمانبەر پابەند نەبو بە وەزیفەکەیەوە ئەوە سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەبێت کۆتای بە ڕاژەیی فەرمانبەر بهێنن و کەسێکی کە لە جێگەی دابنێن.
هەمان سەرچاوە ئەوەیشی پشتڕاست کردوەتەوە کە حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا ڕەزەمەندی نەداوە بەو پرۆژەیەی مسرور بارزانی “ دیارە ئەمە یاریەکی تری دەسەڵاتە بۆ ئەوەی جارێکی تق فەرمانبەران بە حزبی بکرێن هەرفەرمانبەرێک بەقسەی نەکردن مووچەکەی ببڕێت و کەسی خۆیان لە جێگەی دابنێن.