نوسینی: مارگارێتا فۆن ترۆتا
وەرگێڕانی: گەلان جەبار مەحمود
مارگارێتا فیلمسازی فێمینیست، چاڵاکوانی سیاسی، دەرهێنەر، سیناریۆنووس و ئەکتەری ئەڵمانییە. لە بزوتنەوەی سینەمای نوێی ئەڵمانیا بە هێزی پێشەنگ” ناوبراوە، و یەکەم فلیم سازی ژنە کە خەڵاتی شێری زێڕینی لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز بەدەستهێناوە بەهۆی فیلمەکەی ماریان و جولیان 1981 ئەم فیلمەی دەربارەی دوو خوشکە کە هەردووکیان ژیانی خۆیان تەرخانکردووە بۆ مافە مەدەنییەکانی ژنان، بە شێوازی زۆر جیاواز خەباتی بۆ دەکەن. چیرۆکەکە سەرەتا فلاشباکی منداڵی خوشکەکانە، جولیان وەک ڕۆژنامەنووسێکی فێمینیست کاردەکات لە کاتێکدا ماریان خۆی پابەند دەکات بە گروپێکی شۆڕشگێڕی توندوتیژەوە.
لە سینەمای نوێی ئەڵمانیا ساڵی 1970کان فیلمەکانی مارگارێتا بەشێوەیەکی سەرەکی دەربارەی پرسەکانی ژن بوون.
وە فیلمەکانیشی لەسەر بنەمای کارەکتەرە ژنەکانە، بەتایبەت بیرمەندانی بەناوبانگ و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکانی وەک ڕۆزا لوکسێمبورک ژنە شۆڕشگێری سۆشیالیستی ئەڵمانی_پۆلۆنی رۆزای سوور هەم ژن بوو هەم کەمئەندام بوو هەم کۆمۆنیست هەم یەهودی هەم پۆلۆنی کە ئەو کات نەتەوەیەکی ژێردەستی روسیای قەیسەری بوو، هەموو ئەمانە سەت و پەنجا ساڵ پێش ئێستا خراپترین شت بوون بۆ ئەوەی کەسێک بەردەوام لە ژێر هەرەشەی کوشتن و زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە و ماڵ وێرانی و ئاوارە بوون بێت و یەکێکیش بوو لە گەورەترین فەیلەسوف و شۆڕشگێڕەکانی دونیا.
و هانا ئارێنتیش هانا ئارێنت فەیلەسوف، مێژووناس، و تیۆریزانی سیاسی یهکێک بوو لهو بیرمهندانەی که زۆرترین بایهخ و گرنگی به چهمکه کلاسیکییهکانی فهلسهفهی سیاسی داوه، ئهم فهیلهسوفه له یهکێک له کتێبهکانیدا ئاماژه به پهیوهندیی خۆی و سیاست دهکات و دهڵێت: من لهگهڵ کۆڕی فهیلهسوفاندا نیم، ئیشی من بیرکردنهوه و ئهندێشهی سیاسییه. ئارێنت چونکه له سهردهمی دوو ڕووداوی مێژوویی فاشیزمی نازیسم و ستالینیزمدا ژیاوه، ئهمهش بووهته هۆی دوورکهوتنهوهی له دونیای فهلسهفه و نزیکبوونهوهی له دونیای سیاسهت.
دواین فیلمی مارگارێتا دەربارەی ئینگبۆرگ باخمانە شاعیر و نووسەری نەمسایی، کە بەیەکێک لە دەنگە سەرەکیەکانی ئەدەبیاتی زمانی ئەڵمانی لە سەدەی بیستەمدا دا دەندرێت.
لە ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن فیلۆلۆجی ئەڵمانی هاراڵد پاتزەرەوە کاندید کراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب.
مارگارێتا ئەوکاتەی لە پاریس ژیاوە فیلمیەکانی گەورە سینەماکار و شانۆکاری سویدی، ئینگمار بێرگمانی بینیوە، هەموو هەوڵێکیداوە بۆ ئەوەی ببێتە فلیمساز. هەرچەندە فیلمسازی بۆ ژنان لەو کاتەدا هێندە ئاسان نەبووە، لەبەرئەوەی
ژنان هێشتا لە خەباتدان بۆ مافە سەرەتاییەکان و ڕووبەڕووی بەربەست و هەڵاواردنێکی بەرچاو دەبنەوە. مارگارێتا دەڵێ “بەڵام سوپاس بۆ خوا دایکم فێری کردم سەربەخۆ بم و بۆ بیروباوەڕی خۆم تێبکۆشم. ئەمە یارمەتیدەرم بوو بۆ ئەوەی بەرەنگاری هەرشتێک ببمەوە.”
مارگارێتا وەک هونەرمەندێک هەمیشە ئاگاداری مێژوو و ڕابردوو بووە. لەبەر ئەوەی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم له بەرلین لە دایکبووە. ئەمەش وایکردووە بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ سیاسەتدا بگونجێ. چەندین فیلمی دروست کردووە کە تەوەری سەرەکی سیاسی لەخۆدەگرێت، هەرچەندە زۆرجار فیلمەکانی بە چیرۆکی کەسی دەست پێدەکات، بەتایبەتی چیرۆکی ژنان، کە لەگەڵ چارەنووسی وڵاتەکەی و ئەکاتدا تێکەڵاون. چونکە هونەر دەبێ جیا لە ئامانجە ئەیستێتیکیەکەشی بپێکێت.