نیاز برایم
لە دوێنێوە هەزاران پەیجەری حزبوڵای لوبنانی تەقییەوە، بووە هۆی بریندرابوونی زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسی سەر بە حزبوڵا و کوژرانی سەدان.
پەیجەر ئەو ئامێرەیە بۆ پەیوەندیکردن بەکاردێت، حزبوڵا ئەم پەیجەرانەی لە جیاتی ئامێری مۆبایل بەکاردەهێنا بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان یەکە سەربازییەکانیان. پەیجەرەکان دورستکراوی کۆمپانیایەکی تایوانە بەناوی گۆلد ئەپۆلۆ، لێ ئەو کۆمپانیایە، دەڵێت: راستە مارکەی ئێمەی لەسەرە بەڵام لایەنێکی سێیەم توانیویەتی مەوادی تەقینەوەی تێدا دابنێت، تا لەگەڵ گەرم بوون پاتری پەیجەرەکە بتەقێتەوە و کەسی هەڵگری ئەوو پەیجەرە بکوژێت یا برینداری بکات.
زۆر چیرۆک لە دوێنێوە لە راگەیاندنەکان باسکراوە، لێ ئەوەی روویداوە کارێکی هێجگار پشتشکێنە بۆ حزبوڵا و ئێران، کە هەرگیز باربوو ناکرێتەوە.
کێشەکە لەوەدا نەوەستا بەڵکو ئیمڕۆ بەشی هەرەزۆری بنکەو بارەگاکانی حزبوڵا لە لوبنان و تەنانەت لە سوریاش، مۆبایلەکانیشیان تەقێنراونەتەوە.
وەک ئیدی کۆهین، چاودێری سیاسی لەسەر پلاتفۆرمی(X) لەلایڤێکدا پێش چەند دەقەیەک ئاشکرایکرد، کە ئەمجارە نۆرەی تەقینەوەی وایفاکانی نێو ماڵەکانتانە، هەرچی زووە لە وایفایکان بە دوور بن. هیچ ئامێرێک بۆ ئێوە پارێزراو نییە، تەنها دەتوانن فاکس بەکاربهێنن، یاخود ئیسرائیل ناوی چەند براندێکی مۆبایلتان پێدەدا دەتوانن بەکاری بهێنن!
ئەم لێدوانە ئیدی کۆهین دوای چەند تویتیکی دوو رۆژ لەمەوبەری بوو، کە هۆشداریدا بە حزبوڵا ، مۆبایلەکانتان فڕێبدەن!
ئەم گۆڕانکارییە لە ئاراستەی شەڕ، پێچێکی توندە و زۆر خراپ بەسەر حزبوڵا و ئێران داشکایەوە. مەترسییەکەی بۆ حزبوڵا لەوەدایە، ئیدی تا عەیامێکی مام ناوەند ناتوانێت هیچ ئامێرێک بەکاربهێنێت بۆ پەیوەندی لە نێوان یەکە سەربازییەکانیان، بەمەش حزبوڵا لە پەلوپۆ دەکەوێت ، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە.
هەر ئێستا راگەیەنرا، سیستەمی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆر کە لە سەر بانەکانی ماڵەکان دانراون لە باشوری بەیروت کە تێێدا حزبوڵا کۆنترۆڵی کردووە، دەستی بەتەقینەوەکرد.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێش ماوەیەک هۆشداریدا بە لوبنان کە ئەگەر حزبوڵا جڵەو نەکات، دەیگەڕێننەوە چاخی بەردین.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی