ئازا پرێس
به‌بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قارد عه‌زیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی ئەو حزبە وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بەپێی بڕیارێك، كە واژۆی سەرۆكی یەكێتیی لەسەرە و لە ١٥ی ئەم مانگە دەرچووە، قارد عه‌زیز به‌بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی
قادر عەزیز، لەدایكبووی ساڵی ١٩٥٤ە لە گوندی سێ بیرانی شاری هەولێر و سكرتێری پێشووی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، دواتر بووە بە دامەزرێنەر و سكرتێری حزبی ئایندەی كوردستان، بەڵام دوای یەكگرتنی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی، بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
چاودێران دەڵێن، بافڵ تاڵەبانی لەپێناو ئەوەی بتوانێ لەهەموو بوارە سیاسی و رێکخستنیەکان بڕیار و رێنمای هەمەلایەنە بدات، بۆیە پێویستی بینیوە کەسایەتیەکی بەئەزموونی وەک قادر عەزیز بێنێتە پێشەوە، وەک یاریدەدەر و راوێژکار، تاکو لەهەموو بوارەکان لە دانوستاندابێ لەگەڵی.