ئازاپرێس
بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە راگەیاندنەکان بڵاو بۆتەوە، عومەر سەید عەلی بەنوسراوی فەرمی، وەکالەتنامەی بۆ دانا ئەحمەد مەجید کردووەتەوە تا بەوەكالەت ببێتە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
لەبەر ئەوەی وادەی هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوەو تائێستاش بۆشای رێکخەری گشتی لە بزووتنەوەی گۆڕاندا هەیە، بۆ ئەوەی گۆڕان بتوانێ لەهەڵبژاردن بەشداربێ بەبێ هەڵبژاردنی رێکخەر بۆیە کۆمسیۆن بڕیارێکی نوێی لەبەرژەوەندی گۆڕان داوە. بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن، ئەگەر گۆڕان هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام نەدات، دانا ئەحمەد مەجید بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەكالەت دەبێتە ڕێکخەر.
رێکارەکەی گۆڕان لەپێناو دروستنەبوونی گرفتی یاساییە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
دوای گەڕانەوەی کۆنە پارێزگاری سلێمانی لەئەوروپا و هەوڵدان بۆ ئەوەی گۆڕان خۆیان لە بۆشای رێکخەر رزگار بکەن، لەئێستا بەبڕیارترین کەس بۆ ئەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنبێ و وەک ئۆپۆزسیۆن بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسی دانا ئەحمەد مەجیدە،
ئەگەر رێکخەرە کاتیەکە توانی چەند کورسیەک بۆ گۆڕان مسۆگەر بکات، ئەوا رێکخەرایتیەکەی دەبێتە هەمیشەیی، ئەگەرنا چارەنووسی گۆڕان و دانا ئەحمەد مەجیدیش بەرەو نادیاری دەڕوات.
وەک دەزانرێ رێکخەری گشتی لە بزووتنەوەی گۆڕان رۆڵی سەرۆکی گۆڕان دەبینێت.