ئازا پرێس
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت هەفتەی داهاتوو وادەی بانگێشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێن.
سەبارەت بە پارێزراوی شێوازی دەنگدان جومانە دەڵێت: هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بزانێت دەنگتان بەکام لایەن و کاندید داوە.
دیسان سەبارەت بە لیستەکانی هەڵبژاردنیش دەڵێت: لەگەڵ کاندیەکان لیستی کاندیدانیش بۆ پەرلەمان پەسند دەکرێت.
بەڵام جومانە غەلای ئەوەی نەگووت کە هەفتەی داهاتوو کەمتر لە مانگێک دەمێنێ بۆ بانگێشەی لیست و کاندیدان بۆ خۆیان، چونکە بەگوێرەی یاساکانی کۆمسیۆن، مانگێک پێویستە بۆ بانگێشەی هەڵبژاردن تاکو لیست و قەوارە و کاندیدەکان خۆیان بناسێنن و پێشبڕکێکی تەندروست ئەنجام بدرێت.
دیسان جومانە ئەوەشی نەگووت کە چ شتێکی سەخت هەیە کە ناتوانراوە تا ئێستا کۆمسیۆن ئەو ئەرکەی خۆی جێبەجێ بکات و لە وادەی خۆی بانگێشە دەستپێبکات؟
بڕیار وایە ٢٠-١٠- ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، دوای سێجار لە گۆڕینی وادەی دەستنیشانکراو.