ئازا پرێس
بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراق دەرچووە سەبارەت بەو مشتومڕەی لەسەر پێدانی تۆپی دوور هاوێژ بە هێزی پێشمەرگە، دەڵێت هێشتا پێمان نەداون.
وەهەروەها دەڵێت، پێدانی تۆپھاوێژەکان بە ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتێکی پێشتر بووە.
بەرگریی عیراق: پێشمەرگە ھێزێکی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزی بۆ عیراق لێناکرێت و گرێبەستی کڕینی تۆپھاوێژی ھاوتزەر بۆ پێشمەرگە لە نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ کراوە
بەرگریی عێراق: پارەی تۆپھاوێژەکان پێش پێکھێنانی حکومەتی ئێستا خەرج کراوە و لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر
وەزارەتی بەرگری: پرسی کڕینی ئەو تۆپھاوێژانە زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر باسکراوە
وتیشی، تا ئێستا تۆپھاوێژەکان نەگەیشتوون بە وەزارەتی پێشمەرگە