ئازا پرێس
بەختیار سەعید نووسەرێکی سەربە دەزگای پاراستنی پارتیە، خەڵکی سلێمانییە و لە هەولێر دادەنیشێ، ئەمڕۆ ٢٠-٩-٢٠٢٤ پەیامێکی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، لە رۆژی مولودی پێغەمبەر واتا ١٥-٩-٢٠٢٤ دژە تیرۆری گشتی پارتی لە هەولێر منیان فڕاندوە.
بەختیار سەعید لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، پێش ئێستا لەسەر ناوی تۆ واتا باسی سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی دەکات، دژەتیرۆر هاتن و داوای سڕینەوەی پۆستێکی فەیسبووکیان لێکردم و منیش سڕیمەوە.
ئەوەی بەختیار باسی دەکات ئەوە بۆ جاری دووەمە دوای ئەوەی کە دیدارێکی لەگەڵ خودی مەسعود بارزانی بووەو ئەو رێگەی پێداوە تاکو کاری راگەیاندنی بکات.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا بەختیار سەعید هەڕەشە لە مەسعود بارزانی دەکات و دەڵێ، ئەگەر وازم لێ نەهێنن یان رادەکەم بۆ ئەوروپا یان دەگەڕێمەوە سلێمانی.
ئەوەی بەختیار سەعید باسی نەکردووە ئەویش، ئایا لەکاتی فڕاندنی دژەتیرۆر ئەشکەنجەیان کردووە یان نا، هەروەها ئەوانەی بۆ جاری دووەم فڕاندویانە، دیسان لەسەر ناوی مەسعود بارزانی بووە یان لەسەر ناوی کوڕەکانی بووە؟