ئازا پرێس
مەحمەد هەڵەبجەی رۆژنامەنووس لە تەلەفزیۆنی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچوو، ماوەی سێ رۆژە کەوتۆتە مانگرتن.
بەگوێرەی زانیاریەکان مەحمەد پێش ئێستا لە تیڤی ک٢٤ ی مەسرور بارزانی بووە، لەبەر ئەو ناحەقیانەی لەبەرانبەری کراون دەیەوێ سکاڵای خۆی بگەێنێتە خاوەنی سەرەکی تیڤیەکە، کە مەسرور نکۆڵی لەوە دەکات کە ئەو خاوەن تیڤی ک٢٤ بێ.
مەحمەد هەڵەبجەیی دەمی خۆی درویتەوە، واتا کەوتۆتە مانگرتنی وشک ماوەی ٧٢ کاتژمێرە، تەنها داواشی بینینی خاوەن ئیمتیازی ک ٢٤ مەسرور بارزانییە، بەڵام مەسروریش دەتوانێ رۆژانە دەیان پرۆژەی خەیاڵی هەزاران کەس بۆ هەڵبژاردن ببینێ، بەڵام مەحمەد هەڵەبجەی نابینێ!!
جێگەی ئاماژەیە مەحمەد هەڵەبجەی لەماڵەکەی خۆی دەستی بەمانگرتن کردووە.