یوسف عوسمان عەزیز
لەبۆ یەکێتی و جەماوەرەکەی ئاساییە، وەک بینیمان لەهەڵبژاردنی یەکەم لەساڵی١٩٩٢ لەبەرامبەر پارتی بەلینگە کورسیەک دۆڕاندی.
دواتر، لەدوو ئیدارەیی هەریەکە لەزۆنی خۆی یەکەمی بێڕکابەر بوون.لەدەمی گۆڕان لە٢٠٠٩ ئەو جارەیان یەکێتی کەوتە دوای گۆڕانیش.
هەتا لەدەمی یەک لیستی ئەسپەکەش یەکێتی لەدوای پارتی بوو.تاڕادەیەک یەکێتی و جەماوەرەکەی تێگەیشتن دۆڕان و بردنەوە نەهێندە گرنگەو نەهێندەش زیانی هەیە. هەتا لەوجەند لەت بوونە دووبارە نەوشێروان موستەفاو لاهورو هەتا بوونی نەوەی نوێش.
لەبراوەی پارتی وەک هێزی یەکەم، جا بەهەر جۆرێک بێت. کەسوود مەندی یەکەمە لەپێکهینانی کابینە یەک لەدوای یەکەکان. بەبردنەوەی هەڵبژاردن نەبووە. بەڵکو بەتەنازولەکانی مام جەلال بووە لەبۆ مەسعود بارزانی لەئیتیفاقیە نهێنی و نادیارە ستراتیجیەکەی نێوانیان.
لەبۆ، حیزبەکانی دیش زۆر گرنگ نیە بێنە ناو ئەوکێبڕکێیەی پارتی و یەکێتی و ناشتوانن. ئەوان وەک مەلا مەشهوری دۆخینی خۆیان شل کردیتەوەو هەر بەو کورسیانەی خۆیان شوکرن کەبەدەستی دێنن یان لەبۆیان فەراهەم دەکەن. گرنگ پۆست و پارەی پێ وەردەگرن.
گرفتەکە، لێرەیە ئەگەر پارتی براوەی یەکەم نەبێت لەو گەلەکۆمەی کراوەتە سەری چ دەبێت؟
دیارە، لەتەجروبەی شکستی ڕیفراندۆمی پارتی بەتایبەت لەفشاری تورکیاو جا عێراق و هەموو دونیاو سەیرکردنە دوور بەدووریەکەی یەکێتیش.
مەسعود بارزانی، وەک کەسی یەکەمی کوردستان و سەرۆکی هەرێم و کاریگەریە مەعنەوەیەکی لەبۆ خەڵکی خۆی.
لەکونفەیەکونێک پۆستەکانیان لەبەر داماڵی و سیفەتی مەرجەعیان پێوە لکاندو. ئەوەی خەڵک دەیگۆت، ئەگەر وابێ خوێن لەجادەی دەڕژێ و ئەستەمە شتی وا.هەر زۆر بەئاسایی وەرگیراو بارزانیەکان جیاواز لەپارتی هەر خۆشیان تێک نەدا. ڕاستە، پاروو هەتا دەکەویتە عەردی بابکەویتە کۆشی و نێجیرڤانی برازای لەجیاتی بووە سەرۆکی هەرێم. بەڵام هێندە بێدەسەڵاتیان کردووە، تەنانەت تاقەتی دەوامیش لەسەرۆکایەتی هەرێم نەمایە.
هەر لەڕێکارەتەشریفیەکانی پێشوازی بەدیار دەکەوی، سەرباری کارە بازرگانیەکانی خۆی وبراکان و کوڕەکانی.
لەبۆیە، لەکەم هێنانی دەنگی پارتی، زیاتر لەهەمووان پەرۆشتر پارتیە کەخۆی لەگەر دۆخەکە دەگونجێنێ. چونکە لەهەر کاردانەوەیەکی خراپ کەدەروێشەکانی خوارێ مەزەندەی لێ دەکەن.
پارتی، زەرەر مەندی یەکەم دەبێت نەک لەبەر لەدەست دانی بەشێکی تری کوردستان بەوێنەی کەرکوک لەشازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی٢٠١٧.
ئەوانە هیچیان گرنگ نین، ئەوەی گرنگە پڕۆژە وەبەرهێنە بازرگانیە زەبەلاحەکانیان لەدەست نەدەن و کەمترین زەرەری تیابکەن.
چونکە، لەمێژووی ڕابردوو، پارتی زیاتر پڕۆژەیەکی بازرگانی بووە لەوەی سیاسی بێت. هەر لەبۆیەش هەتا ئێستا هیج ئامانجێکی کوردستان نەهاتۆتە دی.
دیارە مقۆ مقۆی تورکیا لەهاتنەپێش و حەسم کردنی گۆڕانکاریەکان ئەستەمە بتوانێت نێزیکی هەولێر ببێتەوە.
چونکە هەولێر لەناو نەخشەیەکی ئاڵۆزی جیۆپۆڵەتیکی نێو دەوڵەتیە. تورکیا، کاریگەری لەسەر نیە، بوونی لەدەڤەری سنووری بادینان هەنجەتی ترە.
لەکۆی گۆڕاکاریەکان، پێدەچێت کوردستان بەدۆخێکی هێورتری سیاسیدا بڕوات بەتێگەیشتن لەگەر عێراق و خەڵک بۆ دەمێک ئاسوودە ببێت و سەرەتاکانی حوکمێکی ڕەشید لێرە بێتەدیو، گرفتی مووچە کەمتر بێتەوەو وەک عێراقیەکانی لێبێتەوەو لەو دەوروبەرەش ئاستی ڕێزگرتنمان وەک کورد زیاتر ببێ.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی