ئازا پرێس
دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردن رەتکردەوە، رەوتی هەڵوێست لە هەوڵە یاسایەکانی بۆ گەڕانەوەی مافی کاندیدبوون بۆ شێروان شێروانی بێ هیوابوون.
ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا رەوتی هەڵوێست رایگەیاند لەسەر داوای خودی شێروان شێروان، ئیبراهیم عەباس کراوە بە سەرۆکی لیستی هەولێریان.
پەسند نەکردنی کاندید بوونی شێروان شێروانی کاری لیستی رەوتی هەڵوێستی لە هەولێر زەحمەتر کرد.