خەبات کوردە
ئەوە حیکایەتی گەورە ترین قۆڵبڕی و ئیفلاس پێکردنی حکومەتێکی پایە لەرزۆکی گۆی زەویە .!
زۆر جار باس دەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی بەغدا توانی ئەو دزانە بگرێ کە ئیفلاسیان بە سندوقی داهاتی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنان کرد لە عێڕاق کە بڕەکەی زیاتر لە دوو ملیار و نیو دۆلار دەخەمڵێندرا .!
بەڵام چۆن حکومەتی هەرێم بوو بە پارێزبەندنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و ڕێگەی دا کە هەرچی دزی و قۆڵبڕیە ئەنجامی بدا و دواییش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچێ و تاوانەکەش بخاتە گەردەنی حکومەتی هەرێمێکی قەرزداری ماوە بە سەرچوو .!
لە هەموو بانکەکانی جیهان وا باوە ئەگەر هەر هاوبەشێک توانی لە شەش مانگ بۆ ساڵێک دا و لە دە دۆلار ، تەنها یەک دۆلار قازانج بەو بانکە بگەیەنێت ، بانکەکە ئامادەیی خۆی نیشان دەدا بۆ داهاتوو نۆ هێندەی تر قەرزەکانی بۆ هاوپشکەکە زیاد بکات .! ئەوەش دوای چاودێریەکی وورد و باوەڕ پێکراو .
کورد دەڵێ :
دز لە نێو ماڵتدا نەبوو کاسەت هەر ئاوەدانە .!
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەو ساتەوەی دامەزراوە و حکومەتی هەرێم پارێزبەندی کۆمپانیاکەی گرتۆتە ئەستۆ دەبێ تا ئێستا چەند قازانجی بۆ دەخیلەی حکومەتی هەرێم بوو بێ ، حەتمەن هیچ .!
کەواتە ئێستا و بە چ شێوازێک دەتوانێ ملیارێک و ١٧٧ ملیۆن دۆلار بداتە ئەو جەزایەی کە لە دادگاکان دۆڕاندویەتی .!
هەیاران دەبێ ئەو چەند ساڵەی کۆڕەک تلیکۆم دامەزراوە و خاوەنی شەش ملیۆن هاوبەشە لە عێڕاق چەند ملیاری قازانج کرد بێ و حەق بوو چەند ملیاریش باج بدات بە حکومەتی هەرێم .!
عەجایب لەو ژمێریاریە بۆ یەکێک نەبوو وەکو حاسیبەکەی ( عەلی حەمەساڵح ) زائید و ناقیسێکی بۆ بکات و بزانن ئەو ملیارانە لە کوێن و چۆن دزراون و چۆن ئاودیوی ئەوروپا و ئەمەریکا کراون .!
تکایە ئەگەر بڕوا ناکەی کە چ قۆڵبڕی و دزیەکە لە سندوقی داهاتی هەرێم کراوە کۆمێنت مەنوسە و دژی نوسینەکەم مەوەستەوە، دەنا ئامادەم بۆت ڕوون بکەمەوە چۆن لە بەردەمی پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا، یەک ملیاریان لە کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی وەرگرت و ئەو ملیارە قەت نەگەیشتە ناو سندوقی داهاتی هەرێم .!
لە داهاتی نەوت و دزیە خوڕافیەکانی ئەو وەزارەتەش هەر باس مەکە
ئەوە سەرباقی ئەوەی ئەردۆگان دەڵێ : هاتن بەناوی قەرز چەند ملیارێکمان پێدان ، یان کۆمپانیاکانی تۆتالی فەڕەنسی و تڕەمپە سوریش بەڵای سەرن .!
عەجایب ئەوانە چ قۆڵبڕ و دزێکی نێو دەوڵەتین ..!!
ئەل وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی