ئا:ئازاپرێس
یەکێتی بایکۆتی کەناڵی باوک و کوڕەکەی کرد، لەسەر بێڕێزیان بۆ یەکێتی و بۆ سلێمانی. وەک ئاشکرایە کەناڵەکانی ژێر فەرمانی دەزگای پاراستن کە لەلایەن خودی مەسرور بارزانیەوە بەڕێوە دەچن هیچ ئەتیکێکی رۆژنامەوانیان لا نییە و بەبێ هۆکار پەلاماری هەرجۆرە رووداوێک دەدەن کە لە دەڤەری سلێمانی رووبدات.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و یادی حەوت ساڵەی ریفراندۆمە شکستخوردوەکەی پارتیە.
لە خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەی یەکێتی بخوێنەوە:
هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەواوی ئۆرگانەکان…..
کاندیدانی بەرێز لە لیستی ١٢٩، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان :
سڵاو و رێز
لە بەرامبەر ئەو بێ ڕێزی و بوختان و تۆمەتانەی کە کەناڵەکانی کوردستان ٢٤ و ئاڤا میدیا، بەشێوەیەکی دوور لە هەموو نەریتێکی کاری میدیایی و ناکۆک لەگەڵ ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، دەیدەنە پاڵ سلێمانی و خەڵکەکەی و دەڤەرەکە بەشێوەیەکی گشتی.. بفەرموون پابەند بن بە بایکۆت کردنی تەواوی هەردوو کەناڵەکە تا ئەوکاتەی ئاگادار دەکرێنەوە و بەشداری هیچ جۆرە چالاکی و کارێکی میدیاییان مەکەن…
لەگەڵ رێز
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی
٢٤-٩-٢٠٢٤