ئازا پرێس
وەک راگەیاندنەکان بڵاویان کردۆتەوە، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم شەڕ و دەماقاڵی دروست بووە، لەنێوان قوباد و مەسرور دوای ئەوەی پێشەوا هەورامی کۆمێنتی لەسەر وێنەی بەرگی مۆبایلەکەی قوباد نوسیوە،
لەسەر وێنەی بەرگی مۆبایلەکەی قوباد تاڵەبانی نوسراوە، کۆتایی پێ دەهێنین.
پێشەوا هەورامیش ئەم کۆمێنتەی بۆ نووسیوە؛
کاک قوباد ئێمە هێشتان لەناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانین ، وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دانیشتوویت لە بەرانبەرم،کەواتە کامە دەسەڵات قەسدت ئەمەیە کە ئێستا کۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێکی دیکە هەیە،ئێ با دوای کۆبوونەوە ئەم کەڤەرەت بگۆڕیبا.
مەسرور بارزانیش کەوتۆتە ناو قسەکان و گوتویەتی جا چۆنی کۆتایی پێ دەهێنن، قوباد گوتویەتی بە دەنگی خەڵک کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەهێنین.
کۆبوونەوەکە لە دۆخێکی نائارام و گرژدا کۆتای پێ هاتووە.