ئازا پرئێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦-٩-٢٠٢٤، ئەحمەد دلێمی سەرۆکی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار، پارتی دیموکراتی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە نەوت بە قاچاخ دەنێرێ بۆ تورکیا. دلێمی بە ئاژانسی ئەلمەعلومەی عێراقی ڕاگەیاندوە: هەوڵی قاچاخچێتی نەوت لە پارێزگای هەولێرەوە بەرەو تورکیا لە ڕێگەی هەماهەنگی کردن لە ئاستێکی بەرزەوە ئەنجام دەدرێت، ئەوەش لەلایەن تۆڕێکەوە کە پێکهاتووە لە کەسانی کاریگەر لە حکومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەئاگاداری سەرۆکی پارتی مەسعوود بارزانی، دیسان لەلایەنی تورکیاشەوە دەزگا کاریگەرەکانی حکومەت سەرپەرشت دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لاوازی لیژنەکانی چاودێری بۆتە هۆکار لە زیادبوونی هەوڵی بە قاچاخ بردنی نەوت و پێکهاتەکانی تر بۆ تورکیا، بەو پێیەی لەم ماوانەی دوایدا هەوڵدانێکی بێ وێنە لەلایەن تۆڕەکانی
بەقاچاخ بردن تۆمارکراون. دلێمی دووپاتیشی کردەوە، “کۆمپانیاکانی ئیسرائیل کەوتونەتە ناو تۆڕەکانی بەقاچاخ بردن، بۆ ئەمەش بە قاچاخ بردنی نەوت، گەیشتۆتە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەوەشی گووت کە ” بە قاچاخ بردنی نەوت بۆ تورکیا کاریگەری خراپی لەسەر بەرهمهێنان هەیە چونکە نەوتێکی زۆری عێراقی کە بەقاچاخ هەناردە دەکرێت بازاڕەکانی تەنیوە، ئەمەش دەچێتە بازنەی زنجیرە هێرشەکانی سەر ئابووری وڵات لەسەر دەستی حزبەکەی بارزانی”.